< 約伯記 39 >

1 你豈知道巖穴中野羊的產期,洞悉牝鹿何時生產﹖
«ئایا دەزانیت کەی بزنە کێوییەکان دەزێن؟ یان تێبینیت کردووە ئەو کاتەی کە ئاسک ژان دەیگرێت؟
2 你豈能計算牠們懷孕的月分,預知牠們生產的日期﹖
ئایا مانگەکانی ئاوسبوونی دەژمێریت یان کاتی زاوزێکردنیان دەزانیت؟
3 牠們伏下產子之後,產痛立即過去。
چۆک دادەدەن و پاڵ بە ئازارەکانیانەوە دەنێن و بەچکەکانیان دەبێت.
4 幼雛健壯,在原野中長大;牠們一去,即不再返回。
بەچکەکانیان لە چۆڵەوانی بەهێز و گەورە دەبن؛ دەڕۆن و ئیتر ناگەڕێنەوە لایان.
5 誰使野驢任意遊蕩,誰解去悍驢的韁繩﹖
«کێ کەرەکێوی بەڕەڵا کرد و مێخ زنجیری ئەو کێوییەی کردەوە؟
6 原來是我叫牠以原野為家,以鹽地為居所。
ئەوەی چۆڵەوانیم کرد بە ماڵی و خوێڵێنم کردە ژینگەی.
7 牠恥笑城市的吵鬧,聽不到趕牲者的呵叱。
بە دەنگەدەنگی شار پێدەکەنێت، گوێی لە هاواری لێخوڕ نابێت.
8 牠以群山峻嶺作自己的牧場,尋覓各種青草為食。
لە چیاکاندا بەدوای لەوەڕگادا دەگەڕێت، بۆ دۆزینەوەی هەموو سەوزاییەک.
9 野牛豈肯為你服役,豈肯在你槽邊過宿﹖
«ئایا گای کێوی ڕازی دەبێت خزمەتت بکات یان بە شەو لەلای ئاخوڕەکەت بمێنێتەوە؟
10 你豈能以繩索繫住牠的頸項,叫牠隨你耕田﹖
ئایا دەتوانیت گای کێوی بە گاسنەوە ببەستیتەوە و جووتی پێ بکەیت؟ ئایا بەدواتدا دێت دۆڵەکان خەرتە بکات؟
11 你豈能依靠牠的大力,任憑牠去作你的工作﹖
ئایا پشتی پێ دەبەستیت، چونکە هێزەکەی مەزنە یان کارەکەی خۆتی بۆ بەجێدەهێڵیت؟
12 你豈能靠牠將麥捆運回,聚集在你的禾場上﹖
ئایا متمانەی پێ دەکەیت کە دەغڵودانەکەت بهێنێت و بۆ سەر جۆخینەکەت کۆی بکاتەوە؟
13 駝鳥的翅翼鼓舞,牠的翼翎和羽毛豈表示慈愛﹖
«بە خۆشییەوە وشترمرغ باڵەفڕکێ دەکات، ئایا پەڕوباڵەکەی وەک لەقلەق پیرۆزە؟
14 他將卵留在地上,讓沙土去溫暖;
وشترمرغ هێلکەکەی لەسەر زەوی بەجێدەهێڵێت و خۆڵ گەرمیان دادەهێنێت،
15 牠不想人腳能踏碎,野獸能踐壞。
لەبیری دەچێت کە پێ وردوخاشی دەکات و ئاژەڵی کێوی پێی پێدا دەنێن.
16 牠苛待雛鳥,若非己出,雖徒受苦痛,也毫不關心。
لەگەڵ بەچکەکانی دڵڕەقە وەک ئەوەی بەچکەی ئەو نەبن؛ گوێی ناداتێ کە ماندووبوونەکەی بێهوودە دەڕوات،
17 因為天主沒有賜牠這本能,也沒有把良知賜給牠。
چونکە خودا دانایی لەبیر بردووەتەوە، لە تێگەیشتن بەشی نەداوە.
18 但當牠振翼飛翔,卻要訕笑駿馬和騎師。
کاتێک پەڕەکانی فش دەکاتەوە بۆ ڕاکردن، بە ئەسپ و بە سوارەکەی پێدەکەنێت.
19 馬的力量,是你所賜﹖牠頸上的長騣,是你所披﹖
«ئایا تۆ هێز بە ئەسپ دەدەیت یان ملی بە یاڵ دادەپۆشیت؟
20 你豈能使牠跳躍如蚱蜢﹖牠雄壯的長嘶,實在使人膽寒。
ئایا وای لێ دەکەیت کە وەک کوللە قەڵەمباز بدات و دەنگی حیلەکەی تۆقێنەر بێت؟
21 牠在谷中歡躍奔馳,勇往直前,衝鋒迎敵。
بە توندی سم بە زەویدا بکوتێت، بە هێزەوە دەربپەڕێت، بەرەو مەیدانی جەنگ مل بنێت.
22 牠嗤笑膽怯,一無所懼;交鋒之時,決不退縮。
بە ترس پێبکەنێت و نەتۆقێت؛ لە ڕووی شمشێر نەگەڕێتەوە.
23 牠背上的箭袋震震作響,還有閃爍發光的矛與槍。
تیردان شەقەشەقی بێت و خەنجەر و نووکی ڕم ببریسکێنەوە.
24 牠一聞號角,即不肯停蹄,急躁狂怒,不斷啃地。
بەوپەڕی جۆشوخرۆشەوە غار دەدات، هەتا کاتی لێدانی کەڕەنا خۆی پێ ڕاناگیرێت.
25 每次號角一鳴,牠必發出嘶聲,由遠處已聞到戰爭的氣息,將領的號令和士卒的喊聲。
لە کاتی فووکردن بە کەڕەنادا دەڵێت:”ئەها!“لە دوورەوە بۆنی شەڕ دەکات، هاواری سەرکردەکان و نەعرەتەی جەنگ.
26 鷹展翅振翼南飛,豈是由於你的智慧﹖
«ئایا لە تێگەیشتنی تۆدایە هەڵۆ بفڕێت و ڕووەو باشوور باڵەکانی بکاتەوە؟
27 兀鷹騰空,營巢峭壁,豈是出於你的命令﹖
یان بە فەرمانی تۆیە هەڵۆ بەرز بفڕێت و هێلانەکەی لە بەرزی دابنێت؟
28 牠在山崖居住過宿,在峭峰上有牠的保障;
لەسەر لووتکەی چیا نیشتەجێ دەبێت و بە شەو دەمێنێتەوە، هەڵدێری بەردەڵان قەڵاکەیەتی.
29 由那裏窺伺獵物,牠的眼力可達遠處。
لەوێوە نێچیری خۆی دەدۆزێتەوە و چاوەکانی لە دوورەوە دەبینن.
30 牠的幼雛也都吮血。那裏有屍體,牠也在那裏。
بەچکەکانی خوێن هەڵدەمژن، لە هەرکوێ کوژراوی لێ بێت، ئەو لەوێیە.»

< 約伯記 39 >