< 約伯記 36 >

1 厄里烏又接著說:
دیسان ئەلیهو گوتی:
2 你且等一會,容我教導你,因為為天主,我還有些話要說。
«تۆزێک ئارامم لەگەڵ بگرە جا پێتی نیشان دەدەم کە هێشتا قسە هەیە لەبەر خودا بگوترێت.
3 我要將我所知的傳到遠方,將正義歸於我的造主。
زانینم لە دوورەوە هەڵدەگرم و ڕاستودروستی دەدەمە پاڵ دروستکەرەکەم.
4 的確,我的話正確無偽,知識全備的人同你一起。
بەڕاستی قسەکانم درۆ نین، ئەو کەسەی زانیاری تەواوە لەلای تۆیە.
5 的確,天主寬宏大量,決不藐視任何人,並且有廣大的同情心。
«خودا مەزنە و بە چاوی سووک تەماشای کەس ناکات، گەورەیە و ئامانجەکەی چەسپاوە.
6 他決不容許惡人生存,但給窮苦人伸冤;
خراپەکار ناژیێنێت و مافی زەلیلان دەدات.
7 他也不剝奪義人的權利。他使君王永久坐在寶座上,但是他們卻驕矜自大;
چاوەکانی لەسەر کەسی ڕاستودروست لا نادات، بەڵکو لەگەڵ پاشایان لەسەر تەخت دایاندەنیشێنێت و هەتاسەر پایەداریان دەکات.
8 故此,當他們一旦被鎖鏈束縛,被痛苦的繩索所繫,
ئەگەر بە زنجیر ببەسترێنەوە، ئەگەر بە پەتی زەلیلی ببردرێن،
9 天主就向他們指明他們的惡行,和他們所誇耀的過犯,
کردەوە و یاخیبوونەکانی خۆیانیان بۆ دەردەخات، چونکە لووتبەرز بوون.
10 開啟他們的耳朵,以聽訓戒,囑咐他們離開邪惡。
گوێیەکانیان بۆ ئاگادارکردنەوە دەکاتەوە و فەرمانیان پێ دەکات لە خراپەکانیان تۆبە بکەن.
11 如果他們服從順命,便能幸福地度過歲月,能安樂地享受天年。
ئەگەر گوێ بگرن و بیپەرستن، ڕۆژگاریان بە باشە و ساڵانیان بە خۆشی بەسەردەبەن.
12 如果不服從,必被射死,於不知不覺中逝去。
ئەگەر گوێش نەگرن، بە شمشێر لەناودەچن و بە نەزانی دەمرن.
13 心術敗壞的人,憤怒填胸,縱被囚禁,仍不呼求救助;
«خوانەناسان تووڕەیی کۆدەکەنەوە، تەنانەت کاتێک دەیانبەستێتەوە هاواری فریاکەوتن ناکەن.
14 他們必早年夭折,喪命如男倡。
لەنێو پیاوە لەشفرۆشەکانی نزرگەکان لە گەنجیێتیدا دەمرن.
15 所以天主藉痛苦拯救受難的人,以患難開啟他們的耳鼓。
بەڵام فریای کڵۆڵ دەکەوێت لە زەلیلییەکەی و لە کاتی تەنگانە گوێیان دەکاتەوە.
16 他也要救你擺脫災難,領你到廣闊自由之地,在你桌上常擺滿肥饌美味;
«هەروەها لە ڕووی تەنگانە پاڵت پێوە دەنێت بەرەو شوێنێکی پانوبەرین و بێ بەربەست و سەر خوانەکەت پڕ دەبێت لە خواردنی بەتام.
17 無如你判斷與惡人完全一樣,那麼懲罰和判案必集於你身。
بەڵام ئێستا ئەو حوکمدانەی کە بۆ خراپەکارە بەسەر تۆدا درا، حوکمدان و دادپەروەری دەتگرن.
18 小心! 不要讓忿怒引你肆口謾罵,也不要為重罰讓你離棄正道。
ئاگاداربە دەوڵەمەندی پەلکێشت نەکات، زۆری بەرتیل بەڕەڵات ناکات.
19 你的哀號和你所有的力量,豈能使你擺脫患難﹖
ئایا دەوڵەمەندیت بۆ فریاکەوتن لە تەنگانە دەتپارێزێت یان هەموو ئەو کۆششکردنە لە تواناتدایە؟
20 不要希望黑夜,那是人民由本地被劫去的時候。
تامەزرۆی شەو مەبە، هەتا خەڵک لە ماڵەکانیان ڕابکێشیت.
21 小心! 別傾向不義,因為這正是你遭難的真正原因。
ئاگاداربە! ئاوڕ لە خراپە مەدەوە، چونکە ئەمەت هەڵبژارد نەک زەلیلی.
22 天主的能力確實偉大,那有像他那樣的主宰﹖
«خودا بە توانای خۆی پایەبەرزە. کێ وەک ئەو مامۆستایە؟
23 誰能規定他的道路,誰敢說:你行的不對﹖
کێ ڕێگای ئەوی بەسەردا سەپاندووە؟ یان کێ پێی دەڵێت:”خراپەت کردووە؟“
24 你應記住要讚頌他的工程,這是人們應歌詠的。
لەبیرت بێت کە کارەکەی بە مەزن بزانیت، کە خەڵکی گۆرانی بەسەردا دەڵێن.
25 人人都能觀賞,都能從遠處仰望:
هەموو مرۆڤ دەیبینێت؛ خەڵکی لە دوورەوە تەماشای دەکەن.
26 天主何其偉大,我們不能理解! 他的歲數,無法考究。
خودا چەند مەزنە و ئێمەش نایناسین و ژمارەی ساڵەکانی ناپشکێنرێن.
27 他汲取水滴,使水氣化為雨露,
«دڵۆپەکانی ئاو ڕادەکێشێت، دەیانکات بە هەور پاشان دەیانبارێنێت؛
28 雨即從雲中傾盆而降,沛然落在眾人身上。
لە هەورەکانەوە بارانێکی زۆر بەسەر ئادەمیزاد دەڕژێنێت.
29 但誰能明瞭雲彩怎樣散布,天幕中怎樣發出隆隆之聲﹖
ئایا کەس تێدەگات چۆن هەورەکان پەرت دەکات یان چۆن لە کەپرەکەیەوە هەورەتریشقە دەنێرێت؟
30 他將雲霧展開,遮蓋了群山山頂。
ببینە بروسکەی خۆی بەسەر خۆیدا پەرتوبڵاو دەکات و قووڵایی دەریا دادەپۆشێت،
31 他藉此養育萬民,賜給他們豐富的食糧。
چونکە بەمە حوکمڕانی گەلان دەکات و بە پڕی خواردن دەدات.
32 他掌中握著電光,對準目標發射出去。
بە دەستەکانی بروسکە دەگرێت و فەرمانی پێدەدات لە دوژمن بدات.
33 雷霆報告他的來臨,他的怒火將要懲罰邪惡。
گرمەکەی ڕایدەگەیەنێت، مەڕوماڵاتیش بە هاتنی دەزانن.

< 約伯記 36 >