< 約伯記 20 >

1 納阿瑪人左法爾答覆說:
چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:
2 因我的思潮起伏,叫我答覆,為此我內心十分急躁。
«لەبەر جۆشانی ناخم، بیرکردنەوەکانم هانم دەدەن وەڵام بدەمەوە.
3 斥責辱罵我的話,我已聽到,我的理智催迫我答覆。
گوێم لە سەرزەنشتەکانی تۆ دەبێت کە سووکایەتیم پێ دەکەیت، ڕۆحی تێگەیشتنم وام لێ دەکات وەڵام بدەمەوە.
4 你豈不知道,自古以來,自從世上有人以來,
«ئایا لە کۆنەوە ئەمەت نەزانیوە، لەو کاتەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی دانراوە؟
5 惡人的歡欣決不久長,無神者的喜樂瞬息即逝﹖
هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە و خۆشی خوانەناس بۆ ساتێکە.
6 他的驕傲雖高頂蒼天,他的頭雖插入青雲,
هەرچەندە لووتبەرزی خوانەناس بگاتە ئاسمان و سەریشی لە هەور بدات،
7 但他必像幻像,永歸無有;見過他的人必說:「他那裏去了﹖」
بەڵام وەک تەپاڵە خۆی بۆ هەتاهەتایە لەناودەچێت و ئەوانەی بینیویانە دەڵێن:”کوا؟“
8 他又像夢境消散,無蹟可尋;又像夜夢,消失無蹤。
وەک خەون دەفڕێت و ئیتر نامێنێت، وەک مۆتەکەیەک دەردەکرێت.
9 見過他的眼,再也見不到他;他的住所,再也不認識他。
چاوێک کە بینیویەتی دیسان نایبینێتەوە، جارێکی دیکە شوێنەکەشی نابینرێت.
10 他的兒子要賠償窮人的損害,他要親手把財物交還。
کوڕەکانی هەوڵ دەدەن هەژاران ڕازی بکەن؛ دەستەکانی سامانەکەی دەدەنەوە.
11 他的骨骸雖富有魄力,但要同他一起埋於塵埃。
ئێسکەکانی پڕ لە گەنجیێتین، بەڵام ئەو گەنجیێتییە لەگەڵیدا لەناو خاک ڕادەکشێت.
12 邪惡在他口中雖覺甘甜,藏在他的舌下,
«کە خراپە لەناو دەمی شیرین بێت و لەژێر زمانی بیشارێتەوە،
13 他雖愛惜不捨,久久含在口中;
دڵی پێی سووتاو و بەجێی نەهێشت، بەڵکو لەناو گەرویدا بەندی کرد،
14 但那食物在他腹中要起變化,在他五內要變成蛇的毒汁。
بەڵام نانەکەی لەناو ڕیخۆڵەکانی دەگۆڕێت، دەبێتە تاڵی ژەهری مار لەناو سکی.
15 他併吞的財富,必要吐出,天主必使之由他腹中嘔出。
سامانێکی قووت دا و دەیڕشێنێتەوە؛ خودا لەناو سکی وەدەری دەنێت.
16 他原吸入了蛇的毒汁,毒蛇的舌頭必將他殺死。
ژەهری مار دەمژێت؛ زمانی مار دەیکوژێت.
17 他不得觀賞油流如溪,也看不到那流蜜流奶的小河。
جۆگەکان نابینێت، ڕووبارە ڕۆیشتووەکانی هەنگوین و قەیماغ.
18 他勞力之所得,應該退還,不得吞下;賺來的財富,不得享用。
بەری ماندووبوونەکەی دێنێتەوە و قووتی نادات، لە قازانجی بازرگانییەکەی خۆشی نابینێت.
19 因為它壓搾了窮人,使他們無依;強佔了人家的房屋,不得再建。
لەبەر ئەوەی هەژارانی وردوخاش کرد و بەجێی هێشتن؛ دەستی بەسەر ماڵێکدا گرت کە بنیادی نەنابوو.
20 因為他口腹之慾總不知足,他所喜愛之物,也救不了他。
«بێگومان لە ناخیدا نەیزانی بەس چییە؛ ئەوەی ئارەزووی دەکات دەربازی ناکات.
21 沒有什麼能逃脫他的吞噬,他的幸福決不久長。
خواردنەکەی پاشماوەی نییە؛ ئیتر خێروخۆشییەکەی بەردەوام نابێت.
22 他財產富足時,卻不免拮据,各種的困苦齊集他身。
لەوپەڕی سەڵتەنەتیدا تووشی تەنگانە دەبێت، دەستی هەموو ڕەنجدەرێکی دێتە سەر.
23 當他肚腹飽滿時,天主的怒火突然降到,箭如雨點射在他身上。
لە کاتێکدا سکی خۆی پڕ دەکات، خودا گڕی تووڕەیی خۆی بۆ دەنێرێت و وەکو باران بەسەریدا دەیبارێنێت.
24 他逃避過鐵器,銅矢必將他射穿。
لە چەکی ئاسنەوە ڕادەکات و تیری بڕۆنز دەیبڕێت.
25 一箭由他的脊背穿透,光亮的箭矢由他的膽囊穿出,死亡的恐怖已落在他身上。
تیرەکەی ڕاکێشا و لە پشتییەوە هاتە دەرەوە، نووکی بریسکەدار زراوی بڕی. ترسی بەسەرەوەیە؛
26 層層黑暗留作他的寶藏,非人燃起的火要焚燒他,吞盡留在他帳幕的人。
هەموو تاریکییەک بۆ گەنجینەکانی شاردراوەتەوە. ئاگرێک دەیخوات فووی لێ نەکراوە، ئەوەی لە چادرەکەی مابێتەوە لووشی دەدات.
27 天要彰顯他的罪惡,地也起來攻擊他。
ئاسمان تاوانەکەی ئاشکرا دەکات، زەوی لێی ڕادەپەڕێت.
28 洪水沖走他的住宅,在天主義怒之日要全被沖去。
لەو ڕۆژەی کە خودا تووڕەییەکەی دەبارێنێت، لافاوێک ماڵەکەی دەبات.
29 這是惡人由天主所應得的一份,是天主為他所注定的產業。
ئەمە بەشی کەسی خراپە لە خوداوە، میراتی دیاریکراوە لە خوداوە.»

< 約伯記 20 >