< 耶利米書 4 >

1 以色列,若是你歸來──上主的斷語──就應向我歸來;若是你從我面前除去你可惡的偶像,就不應再四處遊蕩;
یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەڕایتەوە، بگەڕێوە لای من. ئەگەر بتە قێزەونەکانت لەبەردەمم لابدەی، گومڕا نابیت،
2 若是你以誠實、公平和正義指著「上主永在」起誓,那麼,萬民必因你而蒙受祝福,也因你而得到光榮。
ئەگەر بە ڕاستی و دادپەروەری و ڕاستودروستییەوە سوێند بخۆیت:”بە یەزدانی زیندوو،“ئەوسا نەتەوەکان بەو بەرەکەتدار دەبن و شانازی بەوەوە دەکەن.»
3 因為上主對猶大人和耶路撒冷居民這樣說:「你們要開懇荒地,不要在荊棘中播種。
یەزدان ئەمە بە پیاوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەفەرموێت: «زەوی بەیارتان بکێڵن و لەناو دڕکوداڵدا مەچێنن.
4 猶大人和耶路撒冷的居民! 你們應為上主自行割損,除去心上的包皮,以免因你們的惡行,我的憤怒如火彶作,焚燒得無人能熄滅。」
ئەی پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم، خۆتان بۆ یەزدان خەتەنە بکەن، دڵتان خەتەنە بکەن، نەوەک تووڕەییم بجۆشێت و وەک ئاگر بسووتێنێت، لەبەر خراپی کردەوەکانتان، بسووتێنێت و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.»
5 你們應該在猶大宣佈,在耶路撒冷發表,在境內吹起號角,大聲疾呼說:「你們應集合,我們要進攻堅城! 」
«لە یەهودا ڕایبگەیەنن، لە ئۆرشەلیم دەنگتان ببیسترێت، بڵێن:”لە خاکەکە فوو بە کەڕەنادا بکەن!“بە دەنگی بەرز بانگەواز بکەن و بڵێن:”کۆببنەوە! با هەڵبێین بۆ شارە قەڵابەندەکان!“
6 你們應該給熙雍指出路標,趕快出逃,絲毫不可遲延,因為我要由北方招來災禍,絕大的毀滅。
ئاڵا بەرز بکەنەوە بۆ چوونە سییۆن! خۆتان بدەنە پەنا! ڕامەوەستن! چونکە من لە باکوورەوە بەڵا دەهێنم، تێکشکانێکی گەورە.»
7 獅子已衝出牠的叢林,毀滅萬民者已起程走出了他的宮庭,前來使你的地域變為曠野,使你的城邑荒涼,再沒有人居住。
شێر لە لانەکەیەوە هاتە دەرەوە، تێکشکێنەری نەتەوەکان بەڕێکەوت. لە شوێنەکەی خۆی هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی خاکەکەت وێران بکات. شارۆچکەکانت کاول دەبن بێ ئاوەدانی دەبن.
8 為此,你們應身穿苦衣,涕泣哀號,因為上主尚未由我們身上撤回衪的烈怒。
لەبەر ئەمە جلوبەرگی گوش لەبەر بکەن، لە خۆتان بدەن و واوەیلا بکەن، چونکە گڕی تووڕەیی یەزدان هێشتا دانەمرکاوەتەوە.
9 到那一天──上主的斷語──君王與王侯必失去勇氣,司祭必驚駭,先知必驚異;
یەزدان دەفەرموێت: «جا ئەوە دەبێت لەو ڕۆژەدا، پاشا و پیاوە گەورەکان جەرگبڕاو دەبن، کاهینەکان دەحەپەسێن و پێغەمبەرەکان واقیان وڕدەمێنێت.»
10 人必要說:「哎! 吾主上主! 你的確欺騙了這人民和耶路撒冷說:你們必享平安;其實,刀劍已到我們的咽喉! 」
جا گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، بێگومان ئەم گەلە و ئۆرشەلیمت بە تەواوی فریودا، فەرمووت:”ئاشتیتان بۆ دەبێت،“کەچی شمشێر گەیشتە گیانمان.»
11 那時人要對這人民和耶路撒冷說:「荒丘的熱風由曠野向我人民吹來,不是為吹淨,不是為清潔;
لەو کاتەدا بەم گەلە و بە ئۆرشەلیم دەگوترێت: «بای سووتێنەر لە گردۆڵکەکانی چۆڵەوانییەوە بەرەو گەلەکەم هەڵدەکات، نە بۆ شەن و نە بۆ جیاکردنەوە،
12 有一股強烈的風應我的命吹來;現在我要去裁判他們。
بایەکی لەوە بەگوڕترە، لە منەوە دێت. ئێستاش من حوکمی خۆم بەسەریاندا ڕادەگەیەنم.»
13 看啊! 他如濃雲湧上來,他的戰車有如旋風,他的戰馬快萵飛鷹! 禍哉! 我們算是完了!
تەماشا بکەن! وەک هەورەکان سەردەکەوێت، گالیسکەکانی وەک گەردەلوولە، ئەسپەکانی لە هەڵۆ تیژڕەوترن. قوڕبەسەرمان، وێران کراین!
14 耶路撒冷! 洗淨你心內的邪惡,好使你能獲救。你那不義的思念藏在你內,要到何時﹖
ئەی ئۆرشەلیم، دڵت لە خراپە بشۆوە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت. هەتا کەی بیروڕا خراپەکانت لەناوەڕاستت دەمێنێتەوە؟
15 因為由丹傳來信息,由厄弗辣因山聽到了凶信:
دەنگێک لە دانەوە ڕادەگەیەنێت، کارەسات لە شاخەکانی ئەفرایمەوە دەبیسترێت.
16 你們應通知人民,轉告耶路撒冷:圍攻的人由遠方前來,向猶大各城高聲吶喊,
«نەتەوەکان ئاگادار بکەنەوە، با خەڵکی ئۆرشەلیم بیبیستن:”ئابڵوقەدەران لە خاکێکی دوورەوە دێن، بەسەر شارەکانی یەهودا دەنگیان بەرز دەکەنەوە.
17 像護守田地的人將她密密包圍,因為她觸怒了我──上主的斷語。
لە چواردەوری وەک پاسەوانانی کێڵگەیان لێهاتووە، چونکە لە من یاخی بوون.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
18 是你的行徑和作為給你造成了這一切;是你的邪惡使你受苦,受到傷心的痛苦。
«ڕەفتار و کردەوەکانت ئەمەیان پێکردیت، ئەمە سزاکەتە، چەند تاڵە! چونکە گەیشتە دڵت.»
19 我的肺腑,我的肺腑! 我心已破碎,我心焦燥不寧,我不能緘默! 因為我親自聽到了角聲,開戰的喧嚷。
ئەی ئازارم، ئەی ئازارم! من لەتاو ئێشم دەتوێمەوە. دڵم ژان دەکات! دڵەکوتێمە، بێدەنگ نابم، چونکە گوێم لە دەنگی کەڕەنا و نەعرەتەی جەنگ بوو.
20 真是毀滅上加毀滅,全地盡已破壞;我的帳幕突然倒塌,我的帷帳突然毀壞。
کارەسات لەدوای کارەسات دێت، هەموو خاکەکە وێران بوو. لەپڕ خێوەتەکانم وێران بوون، لە چرکەیەکدا پەناگاکانم.
21 我瞻望敵旗,聞聽角聲,要到幾時﹖
هەتا کەی ئاڵای جەنگ دەبینم و گوێم لە دەنگی کەڕەنا دەبێت؟
22 這是因為我的人民愚昧,竟不認識我,是些無知的子民,沒有明悟,只知作惡,不知行善。
«گەلەکەم گێلە و من ناناسێت. ئەوان کوڕی دەبەنگن، ئەوان تێنەگەیشتوون، ئەوان دانان بۆ کاری خراپە، بەڵام نازانن چۆن چاکە بکەن.»
23 我觀望大地,看,空虛混沌,我觀望諸天,卻毫無光亮;
تەماشای زەویم کرد، بێ شێوە و بەتاڵ بوو، بەرەو ئاسمانیش، ڕووناکییەکەی نەمابوو.
24 我觀望山岳,它在戰慄,
تەماشای چیاکانم کرد دەهەژان، هەموو گردەکانیش لەق بوون.
25 我觀望看,一個人也沒有,連天空的飛鳥都已逃循;所有的丘陵都在搖撼。
تەماشام کرد، هیچ کەسێک دیار نەبوو، باڵندەکانی ئاسمانیش هەموو هەڵاتبوون،
26 我觀望,看,農田盡變為荒野,所有的城邑盡毀於上主,毀於上主的烈怒。
تەماشام کرد، باخەکان چۆڵەوانین و هەموو شارۆچکەکانی کاول بوون لەبەردەم یەزدان، لە ڕووی گڕی تووڕەییەکەی.
27 原來上主這樣說:全地固然要荒蕪,但我卻不徹底加以毀滅。
سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت: «هەموو زەوی وێران دەبێت، بەڵام بە تەواوی کۆتایی پێ ناهێنم.
28 為此,大地要悲傷,在上諸天要昏暗;因為我說了,再不後悔;決定了,再不撤回。
لەبەر ئەمە زەوی شیوەن دەگێڕێت، ئاسمانیش لە سەرەوە تاریک دادێت، لەبەر ئەوەی من قسەم کرد و پاشگەز نەبوومەوە، بڕیارم دا و بڕیارەکەم ناگۆڕم.»
29 全城的人聽到了騎兵和弓手的喧嚷,都四散逃命,有深入森林的,有爬上山岩的;所有的城市都被放棄,沒有人居住。
لە دەنگی سوار و تیرهاوێژ هەموو شارۆچکەکان ڕایانکرد. هەندێک چوونە ناو دارستانەکان، هەندێک سەرکەوتنە سەر بەردەکان. هەموو شارۆچکەکان بەجێهێڵراون، هیچ کەسێک تێیاندا نیشتەجێ نییە.
30 你已被蹂躪還有什麼企圖﹖既使你身被紫綿,佩帶金飾,以鉛華描劃眼眉,使你漂亮,也是徒然! 你的愛人蔑視你,想謀害你的生命。
تۆش ئەی نەتەوە وێرانەکە، چی دەکەیت؟ بۆچی بەرگی ئاڵ لەبەر دەکەیت و خشڵی زێڕ بە خۆتەوە دەکەیت؟ بۆچی بە کل چاوەکانت ڕەش دەکەیت؟ بێهوودە خۆت جوان دەکەیت، لەبەرچاوی ئەوینداران کەوتووی، ئەوان داوای گیانت دەکەن.
31 的確,我聽到了仿佛產婦的叫聲,仿佛首次分娩的呻吟,是熙雍女兒在伸開雙手喘息哀嘆:我真可憐.因為我的生命已陷在殘害者手中!
هاوارێکم بیست وەک هاواری ژنێکی ژانگرتوو بوو، لە ناخۆشیدا وەک یەکەم منداڵی بێت. دەنگی سییۆنی کچ هەنسک دەدات، دەست پان دەکاتەوە، دەڵێت: «وەی لە من! دەبوورێمەوە، گیانم لەبەر بکوژان دەردەچێت!»

< 耶利米書 4 >