< 耶利米書 27 >

1 猶大王約史雅的兒子漆德克雅第四年,上主有這話傳給耶肋米亞說:「
لە سەرەتای پاشایەتی سدقیای کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەم پەیامە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:
2 上主對我這樣說:你要備製繩索和木軛,放在你頸上;
یەزدان ئەمەی بە من فەرموو: «گوریس و دار ببە و بۆ خۆت نیرێکی لێ دروستبکە و بیخە سەر ملت.
3 然後託那些來耶路撒冷覲見猶大王漆德克雅的使者,送給厄東王和摩阿布王,阿孟子民的王和提洛王以及漆冬王,
ئینجا پەیامێک بنێرە بۆ پاشاکانی ئەدۆم و مۆئاب و عەمۆن و سور و سەیدا، بەدەستی ئەو پەیامبەرانەی بۆ ئۆرشەلیم هاتوون بۆ لای سدقیای پاشای یەهودا.
4 吩咐他們對自己的主上說:萬軍的上主,以色列的天主這樣說:你們應如此對你們的主上說:
ڕایانبسپێرە بە گەورەکانیان بڵێن:”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:’ئەمە بە گەورەکانتان بڵێن:
5 是我以我的大能和我伸展的手臂,創造了大地、人類及地面上的走獸,我能把大地賜給我喜歡給的人。
من بە توانای مەزنی خۆم و بە دەستی بەهێزم زەویم دروستکردووە، هەروەها مرۆڤ و ئاژەڵیش کە لەسەرین، ئەوەی بمەوێ دەیدەمێ.
6 現在我把這些土地交在我的僕人巴比倫王拿步高的手中,連田野的走獸我也賜給他,作他的奴隸;
ئێستاش من هەموو ئەم خاکانە دەدەمە دەستی خزمەتکارەکەم، نەبوخودنەسری پاشای بابل، هەروەها ئاژەڵە کێوییەکانیشی دەدەمێ تاکو خزمەتی بکەن.
7 列國要作他、他的兒子和孫子的奴隸,直到他國家的時運終於來到──他也不例外──那時必有強盛的民族和強大的君王來使他作奴隸。
هەموو نەتەوەکانیش خزمەتی خۆی و کوڕ و نەوەکەی دەکەن، هەتا کاتی خاکەکەی ئەویش دێت، جا زۆر لە نەتەوەکان و پاشا مەزنەکان دەیخەنە ژێردەستی خۆیان.‘
8 若一個民族或國家,不願作巴比倫王拿步高的奴隸,或不願屈服在巴比倫王軛下,我必以戰爭、饑饉和瘟疫懲罰這民族──上主的斷語──直至將他們悉數交在他手中。
«”یەزدان دەفەرموێت:’هەر نەتەوەیەک و شانشینێک خزمەتی نەبوخودنەسری پاشای بابل نەکات و مل نەخاتە ژێر نیری پاشای بابلەوە، بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد سزای ئەو نەتەوەیە دەدەم، هەتا بە دەستی ئەو لەناویان دەبەم.
9 所以你們不要聽從常對你們說:「你們決不會作巴比倫王的奴隸」的先知、占卦師、卜夢者、巫士和術士的話,
ئێوەش گوێ مەگرن لە پێغەمبەر و فاڵگرەوە و خەونبین و بەخت خوێنەر و جادووگەرەکانتان، ئەوانەی پێتان دەڵێن:”خزمەتی پاشای بابل ناکەن.“
10 因為他們給你們預言的只是謊話,致使你們遠故土,叫我驅逐你們,令你們趨於滅亡。
ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەتان، جا دەرتاندەکەم و لەناودەچن.
11 至於引領接受巴比倫王的軛,甘願作他奴隸的民族,我必使他們仍留在本土──上主的斷語──在那裏安居樂業。
بەڵام ئەگەر هەر نەتەوەیەک ملی بخاتە ژێر نیری پاشای بابل و خزمەتی بکات، من لە خاکی خۆیدا دەیهێڵمەوە، جا دەیکێڵێت و تێیدا نیشتەجێ دەبێت.‘ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“»
12 我於是全依照這些話轉告猶大王漆德克雅說:「你應引頸接受巴比倫王的軛,服事他和他的人民,你們纔可生存。
هەمان پەیامم بە سدقیای پاشای یەهوداش ڕاگەیاند: «ملتان بخەنە ژێر نیری پاشای بابل و خزمەتی خۆی و گەلەکەی بکەن، ئینجا ئێوە دەژین.
13 為什麼你和你的人民寧願死於刀劍、饑饉和瘟疫,如同上主對不願服事巴比倫王的民族所警告的呢﹖
بۆچی خۆت و گەلەکەت بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناوبچن، وەک ئەوەی یەزدان سەبارەت بەو گەلە فەرمووی کە خزمەتی پاشای بابل نەکات؟
14 你們不要聽從對你們說:「不要服事巴比倫王」的先知的話,因為他們給你們預言的只是謊話;
گوێ لە پەیامی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێتان دەڵێن:”خزمەتی پاشای بابل ناکەن،“چونکە ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن.
15 我並沒有派遣他們──上主的斷語──他們竟奉我的名向你們預言,叫我驅逐你們,使你們和對你們說預言的先知同趨滅亡。」
”من نەمناردوون، ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، لەبەر ئەوە دەرتاندەکەم و لەناودەچن، خۆتان و ئەو پێغەمبەرانەش کە پێشبینیتان بۆ دەکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
16 對司祭和這全體人民我也曾警告說:「上主這樣說:你們的先知們對你們說:看,上主殿宇的器皿,現在快要由巴比送回來了! 你們不要聽信,因為他們對你們預言的只是謊話。
بە کاهینەکان و بە هەموو ئەم گەلەشم گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: گوێ لە قسەی پێغەمبەرەکانتان مەگرن، ئەوانەی پێشبینیتان بۆ دەکەن و دەڵێن:”ئەوەتا قاپوقاچاغەکانی ماڵی یەزدان بەم زووانە لە بابلەوە دەگەڕێنرێنەوە.“ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن.
17 你們不要聽信他們,只管服事巴比倫王,就必生存。為什麼要使這城變為荒野﹖
گوێیان لێ مەگرن. خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئینجا ئێوە دەژین. بۆچی ئەم شارە وێران بێت؟
18 假使他們是先知,真有上主的話,請他們祈求萬軍的上主,使尚留在上主殿宇,猶大王宮和耶路撒冷的器皿,不致運到巴比倫去。
ئەگەر ئەمانە پێغەمبەرن و فەرمایشتی یەزدانیان لەلایە، کەواتە با بۆمان لە یەزدانی سوپاسالار بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی ئەو قاپوقاچاغەی ماوەتەوە لە ماڵی یەزدان و لە کۆشکی پاشای یەهودا و لە ئۆرشەلیم نەبردرێنە بابل،
19 因為萬軍的上主這樣論到銅柱、銅海和銅座,以及在這城剩下的殘餘器皿,
چونکە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بە کۆڵەکەکان و حەوزە بڕۆنزییەکە و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە و پاشماوەی ئەو قاپوقاچاغانەی کە لەم شارەدا ماونەتەوە،
20 即巴比倫王拿步高把猶大王約雅金的兒子耶苛尼雅,及猶大和耶路撒冷所有的貴族,從耶路撒冷擄到巴比倫時,沒有帶走的器皿,
ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل نەیبردن، کاتێک یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودای لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچ کرد، لەگەڵ هەموو پیاوماقوڵانی یەهودا و ئۆرشەلیم.
21 萬軍的上主,以色列的天主論到這些尚存在上主殿宇、猶大王宮和耶路撒冷的器皿,這樣說:
بەڵێ، یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بەو قاپوقاچاغەی مابووەوە، لە ماڵی یەزدان و لە کۆشکی پاشای یەهودا و لە ئۆرشەلیم:
22 都要運到巴比倫去,留在那裏,直到我再來眷顧的一天──上主的斷語──那時,我必再取回來,放在原處。」
”بۆ بابل دەبردرێن و لەوێ دەمێننەوە هەتا ئەو ڕۆژەی بەدوایاندا دەنێرم، جا دەیانهێنمەوە و دەیانگەڕێنمەوە ئەم شوێنە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

< 耶利米書 27 >