< 以賽亞書 66 >

1 上主這樣說:「上天是我的寶座,下地是我的腳凳,你們還能在那裏給我造殿宇,建我休息的地方呢﹖
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە. کوا ئەو ماڵەی کە ئێوە بۆم بنیاد دەنێن و لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟
2 這一切都是我手造的,這一切都是我的,上主的斷語。我要垂顧的是誰呢﹖是貧苦者、懺悔者和敬畏我言語的人。
ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟ جا هەموو ئەمانە نەهاتنە دی؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «من ڕوو لەمە دەکەم: لەوەی بێفیز و دڵشکێنراوە و لەبەر ڕێزی فەرمایشتەکەم دەلەرزێت.
3 宰殺牛犢的,又擊死了人;祭殺羔羊的,又絞死了狗;奉獻禮品的,又獻了豬血;焚香頂禮的,又祝福了偶像:這些人既都揀選了自己的路,他們的心靈都喜悅他們可憎的事;
بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێت بکوژی مرۆڤە، ئەوەی بەرخ دەکاتە قوربانی سەربڕاو، وەک ئەوەیە ملی سەگ بشکێنێت، ئەوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش دەکات، خوێنی بەراز پێشکەش دەکات و ئەوەی بخوور دەسووتێنێت، بت بەرەکەتدار دەکات. هەروەها ئەوان ڕێگاکانی خۆیان هەڵبژارد و دڵیان بە قێزەونەکانیان خۆش بوو،
4 那麼,我也要揀選磨難他們的事,使他們所恐懼的,臨到他們身上;因為我呼喚,沒有人回答;我說話,他們都不肯聽,反而去行我視為惡的事,揀選我所不喜樂的事。」
هەروەها منیش کارەساتەکانیان هەڵدەبژێرم و ترسەکانیان بەسەریاندا دەهێنم، لەبەر ئەوەی بانگم کرد و کەس نەبوو وەڵام بداتەوە، قسەم کرد و گوێیان نەگرت، بەڵکو لەبەرچاوم خراپەکارییان کرد، ئەوەی پێی دڵخۆش نەبووم هەڵیانبژارد.»
5 敬畏上主言語的人哪!你們聽上主的話:「那惱恨你們的,因我的名而擯棄你們的弟兄,曾說:『願上主顯示他的光榮!讓我們看看你們的喜樂罷!』他們必要蒙受羞辱!」
ئەی ئەوانەی لە ڕێزی وشەی یەزدان دەلەرزن، گوێ لە فەرمایشتی ئەو بگرن: «براکانتان ئەوانەی ڕقیان لێتانە و لەبەر ناوی من دەریانکردن، بە تەوسەوە گوتیان:”با یەزدان شکۆمەند بێت و دڵخۆشی ئێوە ببینین!“بەڵام ئەوان شەرمەزار دەبن.
6 有吵鬧的聲音來自城中,有聲音發自殿宇:這是上主報復他敵人的聲音。
دەنگی هاتوهەرایە لە شارەوە، دەنگە لە پەرستگاوە! ئەمە دەنگی یەزدانە سزای شایستەی دوژمنانی دەدات.
7 還未受痛便已分娩,陣痛尚未來到她身上,就生了一個男孩。
«پێش ئەوەی ژان بگرێت، منداڵی بوو، پێش ئەوەی ژانی بۆ بێت، کوڕێکی بوو.
8 誰曾聽過這樣的事﹖誰曾見過這樣的事﹖一個國家豈能在一天之內產生嗎﹖一個民族豈能在一時之間誕生嗎﹖但熙雍剛一覺痛就產生了她的兒子!「
کێ شتی وەک ئەمەی بیستووە؟ کێ وەک ئەمەی بینیوە؟ ئایا وڵاتێک لە یەک ڕۆژدا ژان دەیگرێت یان نەتەوەیەک بە یەک جار لە دایک دەبێت؟ بەڵام ئەو ساتەی کە سییۆن ژان دەیگرێت چەندین منداڵی دەبێت.»
9 我既開了母懷,難道不使她生產嗎﹖」上主說:「我既使人生產,難道封閉母胎嗎﹖」你的天主這樣說。
یەزدان دەفەرموێت: «ئایا من کە ژانی منداڵبوون دەهێنم، وا ناکەم منداڵ لەدایک ببێت؟ یان ئەگەر من وا دەکەم منداڵ ببێت، سکی دایک دادەخەم؟» خودای تۆ دەفەرموێت.
10 凡愛慕耶路撒冷的,你們都應同她一起快樂,因她而歡喜! 凡為她而憂傷的,你們都要同她盡情歡樂的!
«ئەی هەموو خۆشەویستانی ئۆرشەلیم، لەگەڵی دڵخۆش بن و تێیدا شاد بن، ئەی هەموو ئەوانەی شیوەنی بۆ دەگێڕن، بە تەواوی لەگەڵی دڵخۆش بن.
11 如此你們能從她那安慰的懷裏吃奶而得飽飫,你們能從她那豐滿的乳房吸乳而得快樂。
بۆ ئەوەی شیری مەمکی بمژن و تێر و ئارام بن هەتا لە پڕی شکۆمەندییەکەی بخۆنەوە و چێژ ببینن.»
12 因為上主這樣說:看! 我要在她身上廣賜和平,有如河流一般;我要賜給她萬國的財寶,好似氾濫的江河;她的乳兒將被抱在懷中,放在膝上搖擺。
سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت: «ئەوەتا من ئاشتی بەسەردا دەشکێنمەوە وەک ڕووبار و شکۆمەندی نەتەوەکان وەک جۆگەیەکی ڕاماڵ، جا ئێوە شیر دەدرێن و لە ئامێز دەگیرێن و لەسەر ئەژنۆکان ڕادەژەنرێن.
13 就如人怎樣受母親的撫慰,我也要怎樣撫慰你們,你們必要在耶路撒冷享受安慰。
وەک یەکێک کە دایکی دڵنەوایی بکات، منیش ئاوا دڵنەواییتان دەکەم، بە ئۆرشەلیم دڵنەوایی دەکرێن.»
14 你們見到這種情形,你們的心必要歡樂,你們的骨骸必要如青草一般的茂盛;那時,上主的手將顯示於他的僕人,他的憤恨必加於他的敵人。
جا دەبینن و دڵتان خۆش دەبێت و جەستەتان وەک گیا نەشونما دەکات. جا دەزانرێت کە یەزدان لەگەڵ خزمەتکارەکانی دەبێت، بەڵام لە دوژمنەکانی تووڕە دەبێت،
15 因為!看哪!上主乘火降來,他的車好似暴風;他要在狂風中發洩他的怒氣,在火燄中施展他的威赫,
ئەوەتا یەزدان بە ئاگرەوە دێت، گالیسکەکانی وەک گەردەلوولن، تاکو تووڕەییەکەی بە گڕەوە بگەڕێنێتەوە، سەرزەنشتەکەی بە بڵێسەی ئاگرەوە.
16 因為上主要用火審判大地,用刀審判所有血肉的,許多人將被上主消滅。
لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەی حوکم بەسەر هەموو مرۆڤدا دەدات، ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن زۆر دەبن.
17 凡聖化又潔淨了自己的,一個跟著一個到園子裏去,吃豬肉、爬蟲和鼠肉的人,他們的行為和他們的思念都要被消滅:這是上主的話。
«پێکەوە دەفەوتێن، ئەوانەی خۆیان تەرخان و پاک دەکەن بۆ چوونە ناو باخچەکان، شوێنی ئەو کەسە دەکەون کە لە لەناوەڕاستی ئەوانە، کە جرج و گۆشتی بەراز و شتی قێزەون دەخۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
18 我要來聚集萬民及各種語言的民族,他們都要來觀看我的榮耀。
«من کردەوەکانیان و بیروڕایان دەزانم، لەبەر ئەوە خەریکە دێم و هەموو نەتەوەکان و زمانەکان کۆدەکەمەوە، جا دێن و شکۆمەندی من دەبینن.»
19 我要在他們中施行奇事,並派遣免難的人到外邦人那裏去,即往塔爾史士、普特、路得、默舍客、洛士、突巴耳、雅汪,遼遠的海島上,即沒有聽過我的聲譽,沒有見過我的光榮的地方。
یەزدان دەفەرموێت: «نیشانەیەکیان لەنێو دادەنێم و دەربازبووانیان لێ دەنێرم بۆ نەتەوەکان، بۆ تەرشیش و بۆ لای لیبییەکان و لوودییەکان، ئەوانەی تیرئەندازن، بۆ توبال، یۆنان و دوورگە دوورەکان، ئەوانەی هەواڵی منیان نەبیستووە و شکۆمەندی منیان نەبینیوە، جا شکۆمەندی من لەنێو نەتەوەکاندا ڕادەگەیەنن.
20 他們要從各民族中用馬、車、轎子、騾子、獨峰駝,把你們的弟兄送到我的聖山耶路撒冷來,當作獻於天主的獻儀,好像以色列子民用潔淨的器皿將供物獻於上主的殿中一樣:這是上主說的。
هەموو براکانتان لە هەموو نەتەوەکانەوە وەک پێشکەشکراو بۆ یەزدان لەسەر ئەسپ و بە گالیسکە و بە عەرەبانە و بە هێستر و وشتر بۆ کێوی پیرۆزم بۆ ئۆرشەلیم دەهێننەوە، وەک ئەوەی نەوەی ئیسرائیل پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان لەناو دەفرێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن.
21 我要從他們中間選拔司祭和肋未人:這是上主說的。
هەروەها هەندێک لەوان هەڵدەبژێرم بە کاهین و بە لێڤی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
22 實在,我行將創造的新天新地怎樣在我面前存在,你們的後裔與你們的名字也要怎樣存在:上主的斷語。
یەزدان دەفەرموێت: «بێگومان وەک ئەو ئاسمانە نوێیە و ئەو زەوییە نوێیە کە من دروستیان دەکەم لەبەردەممدا دەمێننەوە، ئاواش ناو و نەوەی ئێوە دەمێنێت.
23 將來每逢月朔,每逢安息日,凡屬血肉的,都要來我面前跪拜:上主說。
لە سەرەمانگێکەوە بۆ سەرەمانگێک و لە شەممەیەکەوە بۆ شەممەیەک هەموو مرۆڤێک دێت بۆ ئەوەی لەبەردەمم کڕنۆش ببات،» یەزدان دەفەرموێت.
24 他們要出去看那背叛我的人的屍體;他們的蟲決不會死,他們的火總不會滅;他們為一切有血肉的人將是可憎之物。
«دەچنە دەرەوە و لاشەی ئەو خەڵکانە دەبینن کە لە من یاخی بوون، چونکە کرمەکانیان نامرن و ئاگریان ناکوژێتەوە و بۆ هەمووان دەبن بە قێزەون.»

< 以賽亞書 66 >