< 創世記 41 >

1 過了兩年,法郎作了一夢,夢見自己站在尼羅河畔。
ئەوە بوو لەدوای دوو ساڵ، فیرعەون خەونی بینی، کە لەلای ڕووباری نیل ڕاوەستاوە،
2 看見從尼羅河中上來了七隻母牛,色美體肥,在蘆葦中吃草。
لە ڕووبارەکەوە حەوت مانگای جوان و گۆشتن هاتنە دەرەوە و لە مێرگەکەدا کەوتنە لەوەڕان.
3 隨後,從尼羅河中,又上來了七隻色醜體瘦的母牛,站在尼羅河岸上靠近那些母牛身旁。
لەدوای ئەوان حەوت مانگای دیکەی لەڕولاواز و ناشیرین لە ڕووبارەکە هاتنە دەرەوە و لەلای ئەو مانگایانە لە کەناری ڕووبارەکە ڕاوەستان.
4 這些色醜體瘦的母牛,竟將那七隻色美體肥的母牛吞了下去;法郎便驚醒了。
ئینجا مانگا لەڕولاواز و ناشیرینەکان حەوت مانگا جوان و گۆشتنەکانیان خوارد. فیرعەون بە ئاگا هاتەوە.
5 他又睡下,作了一個夢,夢見一根麥莖上,生出了七枝又肥又美的麥穗;
لەدوای ئەوە نوستەوە و دیسان خەونی بینییەوە. لە خەونیدا حەوت گوڵەگەنمی قەڵەو و جوانی بینی کە لە لاسکێکەوە دەرهاتوون.
6 隨後,又發出了七枝又細弱,而又為東風吹焦了的麥穗。
لەدوای ئەمانەوە حەوت گوڵەگەنمی باریک و سووتاو بە بای ڕۆژهەڵات ڕواون.
7 這些細弱的麥穗竟將那七枝又肥又實的麥穗吞了下去。法郎驚醒了,原是一場夢。
ئینجا گوڵەگەنمە باریکەکان حەوت گوڵەگەنمە قەڵەو و پڕەکانیان قووت دا. ئیتر فیرعەون بەئاگا هاتەوە و زانی کە خەونە.
8 到了早晨,他心煩意亂,遂遣人將埃及所有的術士和賢士召來,給他們講述了自己的夢,卻沒有人能給法郎解釋。
بۆ بەیانییەکەی فیرعەون دڵگران بوو، ئیتر ناردی بەدوای هەموو جادووگەران و دانایانی میسردا و خەونەکەی خۆی بۆ گێڕانەوە، بەڵام هیچیان نەیانتوانی بۆی لێکبدەنەوە.
9 那時司酒長向法郎說:「我今天想起了我的過犯。
ئینجا سەرۆکی ساقییەکان قسەی لەگەڵ فیرعەون کرد و گوتی: «من ئەمڕۆ هەڵەکانی خۆم دێتەوە یاد.
10 有一次陛下對自己的臣僕發怒,將我和司廚長關在衛隊長府內的拘留所內。
جارێک فیرعەون لە دوو خزمەتکارەکەی خۆی تووڕە بوو، من و سەرۆکی نانەواکانی خستە زیندانی ماڵی سەرۆکی پاسەوانەکان.
11 我和他在同一夜裏,各作了一夢,我們每人的夢都有它的意義。
من و ئەو لە یەک شەودا خەونمان بینی، خەونی هەریەکەمان لێکدانەوەیەکی جیاوازی هەبوو لەگەڵ ئەوی دیکەمان.
12 在那裏有個希伯來少年人與我們在一起,他是衛隊長的僕人;當我們把夢告訴了他,他就給我們加以解釋,給每個人的夢都說明了它的意義。
لەوێش کوڕێکی عیبرانیمان لەگەڵ بوو کە خزمەتکاری سەرۆکی پاسەوانەکان بوو. خەونەکانمان بۆ ئەو گێڕایەوە، ئەویش هەردوو خەونەکەی بۆ لێکداینەوە.
13 果然都照他給我們所解釋的應驗了:我恢復了原職,他卻被吊死了。」
ئیتر ئەو چۆنی بۆ لێکداینەوە ئاوا ڕوویدا. ئەوە بوو من گەڕامەوە شوێنەکەی خۆم و ئەویش کوژرا.»
14 法郎於是遣人去召若瑟,人就快把他從地牢裏提出來;他剃了頭,刮了臉,換了衣服,來到法郎跟前。
بۆیە فیرعەون ناردی بەدوای یوسفدا و خێرا لە زیندانەوە هێنایان. لەدوای ئەوەی تراشی کرد و جلەکانی گۆڕی، هاتە بەردەم فیرعەون.
15 法郎對若瑟說:「我作了一夢,沒有人能夠解釋。我聽見人說,你聽了夢就能解釋。」
فیرعەون بە یوسفی گوت: «خەونێکم بینیوە و کەس نییە لێکی بداتەوە. هەروەها دەربارەی تۆ بیستوومە کە کاتێک خەونێکت بۆ دەگێڕنەوە، دەتوانیت لێکی بدەیتەوە.»
16 若瑟回答法郎說:「這不是我所能的,只有天主能給陛下一個吉祥的解答。」
یوسف لە وەڵامی فیرعەوندا گوتی: «ئەوە من نیم، بەڵکو خودایە کە وەڵامی دڵنیاکەرەوە دەداتە فیرعەون.»
17 法郎遂向若瑟說:「我夢見我站在尼羅河上,
ئینجا فیرعەون بە یوسفی گوت: «لە خەونمدا لەسەر کەناری ڕووباری نیل ڕاوەستابووم،
18 看見從河中上來了七隻母牛,體肥色美,在蘆葦叢中吃草。
بینیم لە ڕووبارەکەوە حەوت مانگای گۆشتن و جوان هاتنە دەرەوە و لە مێرگەکەدا کەوتنە لەوەڕان.
19 隨後,又上來了七隻母牛,軟弱無力,色醜體瘦,那種醜陋,我在埃及全國從未見過。
لەدوای ئەوان حەوت مانگای دیکە هاتنە دەرەوە کە زۆر لەڕولاواز و ناشیرین بوون. لە هەموو خاکی میسر مانگای ناشیرینی وەک ئەوانم نەبینیبوو.
20 這些又瘦又醜的母牛,竟將先上來的那七隻肥母牛吞了下去。
ئینجا مانگا لەڕولاواز و ناشیرینەکان، حەوت مانگا قەڵەوەکەی یەکەم جاریان خوارد.
21 牠們吞下去之後,竟看不出來牠們吞了下去,因為牠們醜陋的樣子和先前一樣,我就驚醒了。
بەڵام تەنانەت دوای ئەوەی ئەوانیان خوارد، پێیانەوە دیار نەبوو کە شتی وایان خواردووە، بەڵکو هەروەک یەکەم جار ڕوخساریان ناشیرین بوو. ئیتر بە ئاگا هاتم.
22 以後我又夢見在一根麥莖上,生出了七枝粗大美麗的麥穗。
«دیسان لە خەونمدا بینیم حەوت گوڵەگەنمی پڕ و جوان لە لاسکێکەوە دەرهاتوون.
23 隨後,又發出了七枝枯萎細弱而又被東風吹焦了的麥穗。
لەدوای ئەوان حەوت گوڵەگەنمی وشک و باریک و سووتاو بە بای ڕۆژهەڵات ڕواون.
24 這些細弱的麥穗竟將那七枝美麗的麥穗吞了。我講給了術士們聽,但沒有人能給我解說。」
گوڵەگەنمە باریکەکان حەوت گوڵەگەنمە جوانەکەیان قووت دا. ئەمەم بە جادووگەرەکان گوت، بەڵام کەسیان نەیانتوانی بۆم لێکبدەنەوە.»
25 若瑟遂對法郎說:「陛下的夢只是一個。天主已將所要作的告訴陛下:
یوسفیش بە فیرعەونی گوت: «خەونەکانی فیرعەون یەکە و لە یەک دەچن. ئەوەی خودا بە تەمایە بیکات بە فیرعەونی ڕاگەیاند.
26 七隻美好的母牛表示七年,七枝美好的麥穗也表示七年。這原是一個夢。
حەوت مانگا جوانەکە حەوت ساڵن. حەوت گوڵەگەنمە جوانەکەش هەر حەوت ساڵن. یەک خەونە.
27 隨後上來的那七隻又瘦又弱的母牛,和那七枝空虛而又被東風吹焦了的麥穗,都表示將有七個荒年。
حەوت مانگا لەڕولاواز و ناشیرینەکان کە دووەم جار هاتنە دەرەوە، ئەوە حەوت ساڵن. حەوت گوڵەگەنمە باریک و سووتاوەکە بە بای ڕۆژهەڵات، دەبنە حەوت ساڵی قاتوقڕی.
28 這即是我對陛下所說:天主已將他要作的顯示給陛下了。
«ئەمەش ئەوەیە کە بە فیرعەونم گوت: خودا بە فیرعەونی نیشان داوە کە بە تەمایە چی بکات.
29 看埃及全國將有七年大豐收。
حەوت ساڵ تێروتەسەلییەکی مەزن لە هەموو خاکی میسر دەبێت.
30 繼之而來的是七個荒年,那時人都忘記了埃及國曾有過豐收。當飢荒蹂躪此地時,
بەڵام بەدوای ئەودا حەوت ساڵی قاتوقڕی دێت کە هەموو ئەو تێروتەسەلییە لەبیر دەباتەوە کە لە خاکی میسر بووە. قاتوقڕی خاکەکە دەفەوتێنێت.
31 誰也覺不到此地曾有過豐收,因為相繼而來的飢荒實在太嚴重了。
ئیتر تێروتەسەلی خاکەکە لەبیر دەچێتەوە، چونکە ئەو قاتوقڕییەی بەدوایدا دێت زۆر سەخت دەبێت.
32 至於陛下的夢重複了兩次,是表示這事已由天主命定,天主就快要實行。
هۆکاری ئەوەش کە خەونەکە بە دوو شێوە بۆ فیرعەون دووبارە کراوەتەوە، ئەوەیە کە ئەو کارە لەلای خوداوە بڕیاری لەسەر دراوە و بە زوویی ئەنجامی دەدات.
33 所以陛下現在應當尋找一個聰明,有智慧的人,派他管理埃及國。
«ئێستاش با فیرعەون پیاوێکی وردبین و دانا بدۆزێتەوە و بەسەر خاکی میسرەوە دایبنێت.
34 陛下應設法在地方上派定督辦,在七個豐年內,徵收埃及國所出產的五分之一;
با فیرعەون چەند سەرپەرشتیارێک لەسەر زەوی دابنێت بۆ وەرگرتنی پێنج یەکی دانەوێڵەی خاکی میسر لە هەر حەوت ساڵی تێروتەسەلییەکە.
35 使他們將未來豐年內的一切食糧,聚斂起來,將五穀都儲藏在陛下手下,貯在城內備作食糧,妥為保管。
پێویستە هەموو خواردنی ئەو ساڵە باشانەی کە دێن کۆبکەنەوە و لەژێر دەسەڵاتی فیرعەوندا گەنم لە ئەمبار بکەن و بۆ مەبەستی خواردن لە شارۆچکەکان هەڵیانبگرن.
36 這些食糧應作為本地的存糧,以應付那在埃及國要出現的七個荒年,免得全國因飢荒而滅亡。
ئەم خۆراکە دەبێتە ئازووقەی خاکەکە بۆ ئەو حەوت ساڵە قاتوقڕییەی کە لە خاکی میسردا دەبێت. بەو شێوەیە خاکەکە بە قاتوقڕی لەناو ناچێت.»
37 這番話使法郎和他的群臣十分贊成,
فیرعەون و هەموو دەستوپێوەندەکەی ئەم قسانەیان پێ باش بوو.
38 於是法郎對他的臣僕說:「像他這樣的人,有天主的神住在他內,我們豈能找著另一個﹖」
فیرعەون بە دەستوپێوەندەکەی گوت: «ئایا کەسێکی وەک ئەم پیاوەمان دەست دەکەوێت کە ڕۆحی خودای تێدابێت؟»
39 法郎遂對若瑟說:「天主既使你知道這一切,就再沒有像你這樣聰敏富有智慧的人了。
ئینجا فیرعەون بە یوسفی گوت: «لەبەر ئەوەی خودا هەموو ئەمانەی بۆ تۆ ئاشکرا کردووە، لە تۆ وردبینتر و داناتر بوونی نییە.
40 你要掌管我的朝廷,我的人民都要聽從你的號令;只在寶座上我比你大。」
تۆ دەبیتە لێپرسراوی کۆشکەکەی من، هەروەها هەموو گەلەکەشم لە دەمی تۆوە ڕاسپاردە وەردەگرن. من تەنها لە تەختی پاشایەتی لە تۆ گەورەتر دەبم.»
41 法郎又對若瑟說:「看,我立你統治全埃及國。」
ئیتر فیرعەون بە یوسفی گوت: «ئەوا تۆم کردە لێپرسراوی هەموو خاکی میسر.»
42 遂由自己手上取下打印的戒指,戴在若瑟手上,給他穿上細麻長袍,將金鏈戴在他的頸項上;
ئینجا فیرعەون ئەو ئەنگوستیلەیەی لە دەستی خۆی داکەند کە مۆری شاهانەی پێوە بوو و لە دەستی یوسفی کرد، هەروەها جلوبەرگی کەتانی ناسکی لەبەری کرد و تەوقێکی زێڕیشی لە ملی کرد.
43 又使他坐在自己的第二部御車上,人們在他前面喊說:「跪下! 」法郎就這樣立他管理全埃及國。
پاشان سواری گالیسکەی جێگرەکەی کرد و لەپێشیەوە بانگەوازیان کرد: «بە چۆکدا بێن!» ئیتر کردییە لێپرسراوی هەموو خاکی میسر.
44 法郎又對若瑟說:「我是法郎,沒有你的同意,全埃及國,任何人不得做任何事。」
ئینجا فیرعەون بە یوسفی گوت: «من فیرعەونم، بەڵام بەبێ قسەی تۆ کەس لە هەموو خاکی میسر، نە دەستی و نە پێی بەرز ناکاتەوە.»
45 法郎給若瑟起名叫匝斐納特帕乃亞,又將翁城的司祭頗提斐辣的女兒阿斯納特給他為妻。若瑟便出去巡行埃及全國。
فیرعەون ناوی لە یوسف نا سافنەت پەعنێح، هەروەها ئاسنەتی کچی پۆتی‌فەرەعی کاهینی ئۆنی کچی پێدا هەتا ببێتە ژنی. ئیتر یوسف چووە دەرەوە بۆ سەر خاکی میسر.
46 若瑟立於埃及王法郎前時,年三十歲。他由法郎面前出去巡行了埃及全國。
یوسف تەمەنی سی ساڵ بوو کاتێک دەستی کرد بە خزمەتکردنی فیرعەونی پاشای میسر. یوسف لەلای فیرعەون چووە دەرەوە و بە هەموو خاکی میسردا تێپەڕی.
47 七個豐年內,土地出產極其豐富。
زەوی لە حەوت ساڵی تێروتەسەلییەکەدا، بەروبوومێکی زۆری دا.
48 若瑟聚斂了埃及國七個豐年內所有的糧食,積蓄在城內;每城城郊田間所出的糧食,也都儲藏在本城內。
یوسف هەموو خۆراکی ئەو حەوت ساڵەی خاکی میسری کۆکردەوە. لە هەموو شارێکدا ئەو خۆراکانەی دانا کە لە کێڵگەکانی دەوروبەری کۆ دەکردەوە.
49 這樣若瑟聚斂了大量的五穀,多得有如海沙,無法計算,無法勝數。
یوسف وەک لمی دەریا گەنمی کۆکردەوە، ئەوەندە زۆر بوو کە ئیتر وازی لە هەژمارکردنیان هێنا، چونکە لە ژماردن نەدەهاتن.
50 在荒年未來以前,若瑟已有了兩個兒子,是翁城的司祭頗提斐辣的女兒阿斯納特給他生的。
پێش هاتنی ساڵانی قاتوقڕییەکە، یوسف لە ئاسنەتی کچی پۆتی‌فەرەعی کاهینی ئۆن دوو کوڕی بوو.
51 若瑟給長子起名叫默納協,說:「天主使我忘盡了我的一切困苦和我父的全家。
یوسف کوڕە نۆبەرەکەی ناونا مەنەشە و گوتی: «ئەم ناوەم لێنا، چونکە خودا هەموو ماندووبوونم و هەموو ماڵی باوکمی لەبیر بردمەوە.»
52 給次子起名叫厄弗辣因,說:「天主使我在我受苦的地方有了子息。」
دووەمیشیانی ناونا ئەفرایم و گوتی: «ئەم ناوەم لێنا، چونکە خودا لە خاکی زەلیلیمدا بەرداری کردم.»
53 埃及國的七個豐年一過,
حەوت ساڵە تێروتەسەلییەکەی خاکی میسر، کۆتایی پێهات.
54 七個荒年隨著就來了,恰如若瑟所預言的;各地都發生了飢荒,唯獨全埃及國還有食糧。
ئینجا هەروەک یوسف گوتبووی، حەوت ساڵی قاتوقڕییەکە دەستی پێکرد. قاتوقڕی هەموو زەوی گرتبووەوە، بەڵام لە هەموو خاکی میسردا نان هەبوو.
55 及至埃及全國鬧飢荒時,人民便向法郎呼求糧食;法郎對埃及民眾說:「你們到若瑟那裏去,照他對你們所說的做。」
کاتێک قاتوقڕییەکە کاریگەری لە هەموو میسر کرد، خەڵکەکە هاواریان بۆ فیرعەون برد بۆ نان. فیرعەونیش بە هەموو میسرییەکانی گوت: «بڕۆنە لای یوسف، ئەوەی ئەو پێتان دەڵێت بیکەن.»
56 當時飢荒彌漫天下,若瑟便開了國內所有的糧倉,將糧食賣給埃及人,因為埃及的飢荒很嚴重。
قاتوقڕییەکە تەواوی ڕووی خاکەکەی گرتەوە، ئینجا یوسف هەموو ئەمبارەکانی کردەوە و بە میسرییەکانی فرۆشت. قاتوقڕییەکە لە خاکی میسردا توندتر بوو.
57 天下的人都來到埃及,向若瑟購買食糧,因為天下各地都大鬧飢荒。
خەڵکی لە هەموو لایەکی جیهانەوە هاتن بۆ میسر تاکو گەنم لە یوسف بکڕن، چونکە قاتوقڕییەکە لە هەموو شوێنێکدا توند بوو.

< 創世記 41 >