< 列王紀下 24 >

1 約雅金年間,巴比倫王拿步高進犯,約雅金臣服了他三年,以後又背叛了他。
لە ماوەی پاشایەتی یەهۆیاقیم نەبوخودنەسری پاشای بابل هێرشی کردە سەری، یەهۆیاقیم سێ ساڵ ملکەچی بوو، بەڵام پاشان هەڵگەڕایەوە و لێی یاخی بوو.
2 上主派加色丁、阿蘭、摩阿布和阿孟人的雜軍來,不斷侵犯約雅金;上主派這些人來進攻消滅猶大,正如上主藉他的僕人先知們所說的話。
جا یەزدان چەتەکانی بابلی و ئارامی و مۆئابی و عەمۆنییەکانی ناردە سەری، ئەوانی ناردە سەر یەهودا تاکو بەپێی ئەو وشەیەی یەزدان کە لەسەر دەستی بەندە پێغەمبەرەکانی فەرمووبووی لەناوی ببەن.
3 猶大遭遇這件事,確是由上主的命令,因為衪要由自己面前拋棄猶大:這是為了默納舍所犯的一切罪患,
بێگومان ئەوەش بەپێی فەرمانی یەزدان بوو لەسەر یەهودا، بۆ ئەوەی بەهۆی گوناهەکانی مەنەشەوە لەبەردەمی خۆی لایانببات، بەهۆی هەموو ئەوەی کردی.
4 也是因了他所流的無辜者的血,他使無辜者的血流滿了耶路撒冷,上主不肯寬恕。
هەروەها بەهۆی ئەو خوێنە بێتاوانەی کە ڕشتی و ئۆرشەلیمیشی پڕکرد لە خوێنی بێتاوان، ئینجا یەزدان نەیویست بیبەخشێت.
5 約雅金其餘的事蹟,他行的一切,都記載在猶大列王的實錄上。
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆیاقیم و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون.
6 約雅金與祖先同眼,他的兒子耶苛尼雅繼位為王。
یەهۆیاقیم لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، ئیتر یەهۆیاکینی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.
7 從此埃及王不敢再離開本國出征,因為巴比倫王征服了從埃及河直到幼發拉的河屬於埃及的領土。
پاشای میسریش جارێکی دیکە لە خاکەکەی خۆی دەرنەچوو، چونکە پاشای بابل لە دۆڵی میسرەوە هەتا ڕووباری فوراتی داگیر کردبوو، هەموو ئەو خاکەی کە هی پاشای میسر بوو.
8 耶苛尼雅登極時年十八歲,在耶路撒冷作王三個月;他的母親名叫胡市達,是耶路撒冷人厄耳納堂的女兒。
یەهۆیاکین گەنجێکی هەژدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سێ مانگ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، دایکیشی ناوی نەحوشتای کچی ئەلناتان بوو، خەڵکی ئۆرشەلیم بوو.
9 他行了上主視為惡的事,像他父親所行的一樣。
ئەمیش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، هەروەک هەموو ئەوەی باوکی کردبووی.
10 那時巴比倫王拿步高的臣僕前來圍攻耶路撒冷。
لەو کاتەدا ئەفسەرەکانی نەبوخودنەسری پاشای بابل چوونە سەر ئۆرشەلیم و شارەکەیان گەمارۆ دا.
11 當他的臣僕圍攻耶路撒冷時,巴比倫王拿步高親自來督戰攻城。
ئینجا نەبوخودنەسری پاشای بابل خۆی هاتە سەر شارەکە، لە کاتێکدا ئەفسەرەکانی گەمارۆیان دابوو.
12 耶苛尼雅和他的母親臣僕、公卿以及太監,都出來投降巴比倫王;巴比倫王將他們擄去,時在巴比倫王在位第八年。
یەهۆیاکینی پاشای یەهودا لەگەڵ دایکی و خزمەتکارەکانی و میرەکانی و کاربەدەستانی خۆیان ڕادەستی پاشای بابل کرد. لە ساڵی هەشتەمی پاشایەتی نەبوخودنەسر پاشای بابل، یەهۆیاکینی دەستگیر کرد.
13 巴比倫王且搶去了上主殿內的一切寶藏,和王宮中的寶藏,打碎了以色列王撒羅滿為上主聖殿所製的一切金器,正如上主所預言的;
پاشان نەبوخودنەسر هەموو گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشای بەتاڵ کرد، هەموو ئەو قاپوقاچاغە زێڕینانەشی برد کە سلێمانی پاشای ئیسرائیل لە پەرستگای یەزدان دروستی کردبوون، هەروەک یەزدان فەرمووی.
14 也擄去了耶路撒冷的民眾,所有的官紳和勇士,共一萬人,以及所有的工匠和鐵匠,只留下了地方上最窮苦的平民。
هەموو ئۆرشەلیم، بگرە هەموو ئەفسەر و جەنگاوەر و پیشەوەر و ئاسنگەرەکانی ڕاپێچ کرد، کە دە هەزار ڕاپێچکراو بوون. کەس نەمایەوە جگە لە ڕەشوڕووتەکانی گەلی خاکەکە.
15 他將耶苛尼雅擄到巴比倫去,也將太后、后妃、君王的內侍,以及地方上的王公大人,都從耶路撒冷擄到巴比倫去。
نەبوخودنەسر یەهۆیاکینیشی ڕاپێچی بابل کرد، لەگەڵ دایکی پاشا و ژنەکانی پاشا و کاربەدەستەکانی و ڕابەرانی خاکەکە، لە ئۆرشەلیم بە دیلی گرتن و بۆ بابل ڕاپێچی کردن.
16 一切有氣力的人,人數約七千,工匠和鐵匠,人數約一千,都是能打仗的勇士,巴比倫王都擄到巴比倫去。
هەروەها پاشای بابل هەموو جەنگاوەرە توانادارەکانی دەستگیر کرد کە ژمارەیان حەوت هەزار بوو، هەروەها پیشەوەر و زێڕنگەرە شارەزاکانیش هەزار کەس بوون، هەموو پاڵەوانەکانی جەنگی ڕاپێچی بابل کرد.
17 巴比倫王立了耶苛尼雅的叔父瑪塔尼雅代他為王,給他改名叫漆德克雅。
پاشای بابل مەتەنیای مامی یەهۆیاکینی لە جێیەکەی کردە پاشا و ناوەکەشی گۆڕی بۆ سدقیا.
18 漆德克雅登極時年二十一歲,在耶路撒冷為王十一年;他的母親始叫哈慕塔耳,是里貝納人耶勒米雅的女兒。
سدقیا گەنجێکی بیست و یەک ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکی ناوی حەموتەلی کچی یەرمیای خەڵکی لیڤنا بوو.
19 他行了上主視為惡的事,伓像約雅金所行的一樣;
ئەمیش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، وەک هەموو ئەوەی یەهۆیاقیم کردی.
20 因此,上主向耶路撒冷和猶大大發憤怒,由自己面前將他們拋棄。以後漆德克雅背叛了巴比倫王。
لەبەر تووڕەیی یەزدان بوو کە ئەمانە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا ڕوویدا، هەتا ئەوەی لەبەردەم خۆیدا دەریکردن. ئەوە بوو سدقیا لە پاشای بابل یاخی بوو.

< 列王紀下 24 >