< 歷代志下 27 >

1 [約堂為王]約堂登極時年二十五歲,在耶路撒冷作王凡十六年;他的母親名叫耶魯沙,是匝克多的女兒。
یۆتام کاتێک بوو بە پاشا گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو، شازدە ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکیشی یەروشای کچی سادۆق بوو.
2 約堂行了上主視為正義的事,完成像他父親所作的一樣,只是沒有進入上主的聖所;但百姓仍然敗壞。
بە هەمان شێوەی عوزیای باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی، سەرباری ئەوەش نەچووە ناو پیرۆزگای یەزدان، بەڵام گەل هێشتا گەندەڵییان دەکرد.
3 他建築了上主殿宇的上門,在敖斐耳城牆上,也作了許多工程,
یۆتام دەروازەی سەرەوەی پەرستگای یەزدانی بنیاد نایەوە و کاری زۆریشی لەسەر شووراکەی گردی عۆفێل کرد.
4 在猶大山地建築了一些城池,在叢林中也建了一些營寨和堡壘。
چەند شارۆچکەیەکیشی لە چیای یەهودا بنیاد نا و لە دارستانەکانیشدا قەڵا و قوللەی بنیاد نا.
5 約堂與阿孟子民的君王交戰,戰勝了他們,因此阿孟子民那一年給他進貢:銀子一百「塔冷通,」小麥一萬「苛爾,」大麥一萬「苛爾。」以後第二第三年,阿孟子民仍進了這些貢物。
یۆتام لە دژی پاشای عەمۆنییەکان جەنگا و زاڵ بوو بەسەریاندا، عەمۆنییەکانیش لەو ساڵەدا سەد تالنت زیو و دە هەزار کۆر گەنم و دە هەزاریشیان لە جۆ پێیدا. هەروەها عەمۆنییەکان لە ساڵی دووەم و سێیەمیشدا ئەمەیان پێیدا.
6 約堂因為在上主他的天主前,時常履行正道,所以日漸強盛。
یۆتام بەهێز بووەوە، چونکە بەردەوام بوو لە گوێڕایەڵی بۆ یەزدان.
7 約堂其餘的事蹟,以及他的戰績和作為,都記載在以色列和猶大列王實錄上。
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆتام، لەگەڵ هەموو جەنگەکانی و کردەوەکانی، لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا تۆمار کراون.
8 他即位時年二十五歲,在耶路撒冷作王十六年。
یۆتام کاتێک بوو بە پاشا گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو، شازدە ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد.
9 約堂與祖先同眠,葬在達味城;他的兒子阿哈次繼位為王。
ئیتر یۆتام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داود نێژرا، ئاحازی کوڕیشی لە جێی ئەو بوو بە پاشا.

< 歷代志下 27 >