گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە، کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین! |
وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە، کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون، کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ. |
وەک شەونمی حەرمۆن کە دێتە خوارێ بەسەر کێوی سییۆن، چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی. |