گۆرانی گەشتیاران. خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. |
بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت. |
ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت. |
ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت ئاوا بەرەکەتدار دەبێت. |
یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت هەموو ڕۆژانی ژیانت و |
منداڵی منداڵەکانت ببینیت! ئاشتی بۆ ئیسرائیل! |