ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون: ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛ دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛ |
سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور، چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس، |
پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو، شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو. |
داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد. داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. |
ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون: شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون. |
هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت، |
نۆگە، نەفەگ، یافیع، |
ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون. |
هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان. |
کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو، ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام، ئاسا کوڕی ئەبیا، یەهۆشافات کوڕی ئاسا، |
یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات، ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام، یۆئاش کوڕی ئەحەزیا، |
ئەمەسیا کوڕی یۆئاش، عەزەریا کوڕی ئەمەسیا، یۆتام کوڕی عەزەریا، |
ئاحاز کوڕی یۆتام، حەزقیا کوڕی ئاحاز، مەنەشە کوڕی حەزقیا، |
ئامۆن کوڕی مەنەشە و یۆشیا کوڕی ئامۆن. |
کوڕەکانی یۆشیا: یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو، دووەمیان یەهۆیاقیم و سێیەمیان سدقیا و چوارەمیشیان شەلوم بوو. |
ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە: یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو، دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە. |
نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل: شەئەلتیێلی کوڕی، |
هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا. |
کوڕەکانی پەدایا: زروبابل و شیمعی. کوڕەکانی زروبابل: مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان. |
هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤحەسەد. |
نەوەکانی حەنەنیا: پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا. |
کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون: شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات. |
کوڕەکانی نەعەریا: ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون. |
کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی: هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون. |