< Zəbur 145 >

1 Davudun həmd nəğməsi. Ey Padşahım olan Allahım, Səni yüksəldəcəyəm, İsminə sonsuza qədər alqış edəcəyəm.
ستایشێکی داود. بەرزت دەکەمەوە، ئەی خودایە، ئەی پاشا، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم.
2 Sənə hər gün alqış edəcəyəm, İsminə əbədilik həmd edəcəyəm.
هەموو ڕۆژێک ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم.
3 Rəbb əzəmətlidir, bol həmdə layiqdir, Onun əzəməti insan ağlına sığmaz.
یەزدان مەزنە و شایانی ستایشێکی زۆرە، مەزنایەتی لە سەرووی تێگەیشتنە.
4 Əməllərin nəsildən-nəslə qədər mədh ediləcək, Qüdrətli işlərin bəyan ediləcək.
هەموو نەوەیەک بۆ نەوەی دوای خۆی شایەتی بۆ کارەکانت دەدات، پاڵەوانیێتی تۆ ڕادەگەیەنن.
5 Əzəmətindən, izzətindən, şərəfindən deyiləcək, Xariqəli işlərini dərindən düşünəcəyəm.
دەربارەی پایەبەرزی شکۆی پاشایەتیت دەدوێن، منیش لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە.
6 İnsanlar zəhmli işlərinin qüdrətindən danışacaq, Sənin əzəmətini elan edəcəyəm.
دەربارەی هێزی کردەوە سامناکەکانت دەدوێن، منیش مەزنیت ڕادەگەیەنم.
7 İnsanlar Sənin bol xeyirxahlığını bəyan edəcəklər, Salehliyini mədh edəcəklər.
یادی زۆری چاکەی تۆ هەڵدەڕێژن، گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا دەڵێن.
8 Rəbb lütfkar və rəhmlidir, Hədsiz səbirli və bol məhəbbətlidir.
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ.
9 Rəbb hamıya xeyirxahlıq edər, Yaratdıqlarının hər birinə mərhəmət göstərər.
یەزدان بۆ هەمووان چاکە، بەزەییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.
10 Ya Rəbb, bütün yaratdıqların Sənə şükür edəcək, Möminlərin Sənə alqış edəcək.
ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن، خۆشەویستانت ستایشت دەکەن.
11 Padşahlığının əzəmətindən deyəcəklər, Qüdrətindən danışacaqlar.
دەربارەی شکۆمەندی شانشینەکەت دەدوێن، باسی پاڵەوانیێتی تۆ دەکەن،
12 Qoy bəşər övladları Sənin qüdrətini, Padşahlığının izzətini, əzəmətini bilsin.
تاکو پاڵەوانیێتیت لەلای هەموو ئادەمیزادێک زانراو بێت، هەروەها پایەبەرزی شکۆی شانشینەکەت.
13 Sənin padşahlığın əbədi padşahlıqdır, Səltənətin nəsildən-nəslə qədər uzanır.
شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە، فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە. یەزدان لە هەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.
14 Rəbb yıxılanların hamısına dayaqdır, Qəddi əyilənlərin hamısını qaldırır.
یەزدان پشتگیرە بۆ هەموو کەوتووەکان، ڕاستکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی چەماونەتەوە.
15 Ya Rəbb, hamının gözü Sənə baxır, Vaxtlı-vaxtında onlara azuqə verirsən.
چاوی هەمووان هیوای بە تۆیە، تۆش لە کاتی خۆیدا خواردنیان دەدەیتێ.
16 Əlini açırsan, Bütün canlıları doyunca yedirirsən.
دەستت دەکەیتەوە و ئارەزووی هەموو زیندووێک تێر دەکەیت.
17 Rəbb bütün yollarında adildir, Hər işində sadiqdir.
یەزدان لە هەموو ڕێگاکانی ڕاستودروستە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.
18 Rəbb Onu çağıran bütün insanlara, Onu sidq ürəkdən çağıran bütün insanlara yaxındır.
یەزدان نزیکە لە هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، لە هەموو ئەوانەی بە ڕاستییەوە لێی دەپاڕێنەوە.
19 Ondan qorxanları murada çatdırar, Fəryadlarına qulaq asıb onları qurtarar.
ئارەزووی هەموو ئەوانە بەجێدەهێنێت کە لێی دەترسن، گوێی لە هاواریان دەبێت و ڕزگاریان دەکات.
20 Rəbb Onu sevənlərin hamısını hifz edər, Bütün pis adamlarınsa kökünü kəsər.
یەزدان هەموو ئەوانە دەپارێزێت کە خۆشیان دەوێت، بەڵام هەموو بەدکاران تەفروتونا دەکات.
21 Mənim dilim Rəbbə həmd oxuyacaq, Qoy Onun müqəddəs isminə bütün bəşəriyyət əbədilik alqış etsin!
دەمم بە ستایشی یەزدان دەدوێ، با هەموو کەسێک ستایشی ناوی پیرۆزی بکات، هەتاهەتایە.

< Zəbur 145 >