< Əyyub 27 >

1 Əyyub misal çəkərək dedi:
ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی:
2 «Haqqımı əlimdən alan var olan Allaha and olsun, Canımı dərdə salan Külli-İxtiyara and olsun,
«بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە، سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە،
3 Nə qədər canımda can, Burnumda Allahın nəfəsi varsa,
هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت، هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت،
4 Ağzımdan pis söz çıxmayacaq, Dilim yalan danışmayacaq!
لێوەکانم بە خراپە نادوێن و زمانم بە فێڵ ناگەڕێت.
5 Sizin sözlərinizi əsla təsdiq etməyəcəyəm, Son nəfəsimə qədər kamilliyimdən əl çəkməyəcəyəm.
لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە، هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم.
6 Salehliyimdən bərk yapışmışam, Onu buraxmaram, Elə gün keçirməmişəm ki, ürəyim tərəfindən ittiham olunum.
دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم، بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات.
7 Qoy düşmən pis adamların gününə düşsün, Haqsız adamlara nə edilirsə, əleyhdarlarıma da elə edilsin.
«با دوژمنم وەک بەدکار بێت و بەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت.
8 Allahsız insanı Allah kəsib atanda, Canını alanda ümidi olarmı?
خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە، کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟
9 Dara düşəndə fəryadını Allah eşidəcəkmi?
ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێت کە تەنگانەی بەسەردا دێت؟
10 O, Külli-İxtiyardan zövq alırmı? O hər zaman Allaha yalvarırmı?
یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟ ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟
11 Allahın qolu haqqında sizə bilik verəcəyəm, Külli-İxtiyarın niyyətini sizdən gizlətməyəcəyəm.
«من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛ کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە.
12 Əslində hamınız bunu görmüsünüz, Bəs niyə boş sözlər söyləyirsiniz?
ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان، ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟
13 Pis adam Allahdan belə pay alar, Külli-İxtiyardan zorakı adamlara bu nəsib olar:
«ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە، میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن.
14 Nə olsun, övladları çoxalır, Hamısı qılıncdan keçiriləcək, Nəslində doyunca çörək tapan olmayacaq.
ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن و نەوەکەشی تێر نان نابن.
15 Nəslindən sağ qalanlar xəstəlikdən ölərək dəfn ediləcək, Dul arvadları ağlaya bilməyəcək.
دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ و بێوەژنەکانیان ناگرین.
16 Pis insan qum qədər gümüş yığsa da, Torpaq zərrələri qədər paltar yığsa da,
ئەگەر زیو وەک خۆڵ و جلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات،
17 Onun yığdığını saleh geyəcək, Gümüşünü günahsızlar böləcək.
ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات، بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات.
18 Güvə çanağı kimi, Qarovulçu çardağı kimi ev tikir,
وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت و وەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات.
19 Varlı olaraq yatır, amma sona qədər belə qalmaz, Gözlərini açanda hamısı yox olub gedəcək.
بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛ کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە.
20 Dəhşət onu sel tək basacaq, Tufan gecə onu qapıb aparacaq.
کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن، ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت.
21 Şərq küləyi onu qaldırıb sovuracaq, Onu öz yerindən süpürüb aparacaq.
بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات، لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت.
22 Ona qarşı amansız küləklər əsəcək, O isə yelin əlindən qaçmağa cəhd edəcək.
لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت، بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات.
23 Külək onu ələ salaraq əl çalacaq, Öz yerindən onun üçün vıyıldayacaq.
بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات، بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.»

< Əyyub 27 >