قَدِّمُوا الشُّكْرَ لِلرَّبِّ. ادْعُوا بِاسْمِهِ. عَرِّفُوا بِأَعْمَالِهِ بَيْنَ الشُّعُوبِ. | ١ 1 |
ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. |
غَنُّوا لَهُ، اشْدُوا لَهُ. حَدِّثُوا بِكُلِّ عَجَائِبِهِ. | ٢ 2 |
گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، |
تَبَاهَوْا بِاسْمِهِ الْقُدُّوسِ، لِتَفْرَحْ قُلُوبُ طَالِبِي الرَّبِّ. | ٣ 3 |
شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. |
اطْلُبُوا الرَّبَّ وَقُوَّتَهُ، الْتَمِسُوا وَجْهَهُ دَائِماً. | ٤ 4 |
پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. |
اذْكُرُوا عَجَائِبَهُ الَّتِي صَنَعَهَا، مُعْجِزَاتِهِ وَأَحْكَامَهُ الَّتِي نَطَقَ بِها. | ٥ 5 |
باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی، |
يَا ذُرِّيَّةَ إِبْرَاهِيمَ عَبْدِهِ، يَا بَنِي يَعْقُوبَ الَّذِينَ اخْتَارَهُمْ. | ٦ 6 |
ئەی نەوەی ئیبراهیمی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. |
هُوَ الرَّبُّ إِلَهُنَا، أَحْكَامُهُ تَمْلأُ الأَرْضَ كُلَّهَا. | ٧ 7 |
ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە، حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. |
لَمْ يَنْسَ عَهْدَهُ قَطُّ وَلَا وَعْدَهُ الَّذِي قَطَعَهُ إِلَى أَلْفِ جِيلٍ، | ٨ 8 |
بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە، ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، |
الْعَهْدَ الَّذِي أَبْرَمَهُ مَعَ إِبْرَاهِيمَ، وَالْقَسَمَ الَّذِي أَقْسَمَ بِهِ لإِسْحَاقَ. | ٩ 9 |
ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی، ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد. |
ثُمَّ ثَبَّتَهُ لِيَعْقُوبَ فَرِيضَةً، وَلإِسْرَائِيلَ مِيثَاقاً أَبَدِيًّا، | ١٠ 10 |
وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی، وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. |
قَائِلاً: «لَكَ أُعْطِي أَرْضَ كَنْعَانَ نَصِيبَ مِيرَاثٍ لَكُمْ». | ١١ 11 |
فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.» |
إِذْ كَانُوا قِلَّةً بَعْدُ، نَفَراً ضَئِيلاً مُتَغَرِّبِينَ فِي الأَرْضِ. | ١٢ 12 |
ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، |
مُتَنَقِّلِينَ مِنْ أُمَّةٍ إِلَى أُمَّةٍ، وَمِنْ مَمْلَكَةٍ إِلَى أُخْرَى. | ١٣ 13 |
لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. |
فَلَمْ يَدَعْ أَيَّ إِنْسَانٍ يَظْلِمُهُمْ، بَلْ وَبَّخَ مُلُوكاً مِنْ أَجْلِهِمْ. | ١٤ 14 |
لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: |
قَائِلاً: «لَا تَمَسُّوا مُسَحَائِي، وَلَا تُؤْذُوا أَنْبِيَائِي». | ١٥ 15 |
«دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» |
ثُمَّ أَفْشَى مَجَاعَةً فِي الأَرْضِ، وَقَطَعَ الْخُبْزَ قِوَامَ طَعَامِهِمْ. | ١٦ 16 |
قاتوقڕی ناردە سەر زەوی، هەموو نانێکی لە زەوی بڕی. |
لَكِنَّهُ أَرْسَلَ أَمَامَهُمْ يُوسُفَ، فَبِيعَ عَبْداً. | ١٧ 17 |
کەسێکی لەپێشیانەوە نارد، یوسف بە کۆیلەیەتی فرۆشرا، |
آذَوْا بِالْقُيُودِ قَدَمَيْهِ، وَبِالْحَدِيدِ طَوَّقُوا عُنُقَهُ. | ١٨ 18 |
بە کۆت ئازاری پێیان دا، زنجیری ئاسنیان لە ملی کرد، |
إِلَى أَنْ تَحَقَّقَ تَفْسِيرُهُ لِلأَحْلامِ فِي أَوَانِهِ، وَبَرْهَنَتْ كَلِمَةُ الرَّبِّ صِدْقَهُ. | ١٩ 19 |
هەتا کاتی هاتنەدی قسەکەی، پەیامی یەزدان ڕاستگۆیی ئەوی چەسپاند. |
فَأَرْسَلَ الْمَلِكُ وَأَطْلَقَهُ، حَاكِمُ الشَّعْبِ حَرَّرَهُ. | ٢٠ 20 |
پاشا ناردی کۆتەکەیان کردەوە، فەرمانڕەوای گەلان ئازادی کرد. |
أَقَامَهُ سَيِّداً عَلَى قَصْرِهِ، وَمُتَسَلِّطاً عَلَى جَمِيعِ أَمْلاكِهِ. | ٢١ 21 |
کردی بە گەورەی ماڵی خۆی، کردی بە دەسەڵاتدار لەسەر هەموو موڵکی خۆی، |
يَتَصَرَّفُ بِوُلاتِهِ حَسَبَ مَسَرَّتِهِ، وَيُلَقِّنُ شُيُوخَهُ الْحِكْمَةَ. | ٢٢ 22 |
بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی میرەکانی ڕێنمایی بکات، پیرەکانی فێری دانایی بکات. |
ثُمَّ جَاءَ إِسْرَائِيلُ إِلَى أَرْضِ مِصْرَ. تَغَرَّبَ يَعْقُوبُ فِي بَلَدِ حَامٍ. | ٢٣ 23 |
جا ئیسرائیل هاتە میسر، یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز. |
فَكَثَّرَ اللهُ شَعْبَهُ، وَجَعَلَهُ أَقْوَى مِنْ أَعْدَائِهِ، | ٢٤ 24 |
بەم جۆرەی کرد گەلەکەی زۆر بە بەروبووم بن، لە هەموو دوژمنەکانی بەهێزتری کردن، |
الَّذِينَ حَوَّلَ قُلُوبَهُمْ لِيُبْغِضُوا شَعْبَهُ، وَيَكِيدُوا لِعَبِيدِهِ. | ٢٥ 25 |
ئەو دڵی گۆڕین بۆ ئەوەی ڕقیان لە گەلەکەی بێتەوە، هەتا فێڵ لە خزمەتکارەکانی بکەن. |
عِنْدَئِذٍ أَرْسَلَ مُوسَى عَبْدَهُ وَهَارُونَ مُخْتَارَهُ. | ٢٦ 26 |
موسای بەندەی خۆی نارد و هارون ئەوەی هەڵیبژارد. |
فَأَجْرَيَا بَيْنَهُمْ آيَاتِهِ، وَصَنَعَا عَجَائِبَ فِي مِصْرَ. | ٢٧ 27 |
لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو، لە خاکی حام هێنایانە دی. |
بَعَثَ ظَلاماً، تَغَشَّتْ بِهِ الأَرْضُ، وَلَكِنَّ الْمِصْرِيِّينَ عَانَدُوا كَلِمَتَهُ. | ٢٨ 28 |
تاریکی نارد و تاریک داهات، میسرییەکان لە دژی فەرمانەکانی یاخی بوون. |
حَوَّلَ مِيَاهَهُمْ إِلَى دَمٍ وَأَمَاتَ أَسْمَاكَهُمْ. | ٢٩ 29 |
ئاوەکانی گۆڕین بۆ خوێن، ماسییەکانیانی کوشت. |
فَاضَتْ أَرْضُهُمْ ضَفَادِعَ حَتَّى بَلَغَتْ مَخَادِعَ مُلُوكِهِمْ. | ٣٠ 30 |
زەوی پڕبوو لە بۆق، کە چوونە نێو نوێنی پاشاکانیشیان. |
أَمَرَ فَأَقْبَلَ الذُّبَابُ وَالْبَعُوضُ فَانْتَشَرَ فِي كُلِّ أَرْضِهِمْ | ٣١ 31 |
بە فەرمانی ئەو مێشومەگەز هات، مێشوولە بۆ هەموو سنوورەکانیان. |
أَمْطَرَ عَلَيْهِمْ بَرَداً وَأَلْهَبَ أَرْضَهُمْ بِالْبُرُوقِ. | ٣٢ 32 |
بارانی کردن بە تەرزە، ئاگری بە گڕ لە زەوییەکانیان. |
ضَرَبَ كُرُومَهُمْ وَتِينَهُمْ، وَهَشَّمَ كُلَّ أَشْجَارِهِمْ | ٣٣ 33 |
لە هەنجیر و دار مێوەکانی دان، درەختی سنوورەکانیانی شکاند. |
أَمَرَ، فَتَوَافَدَ الْجَرَادُ الطَّيَّارُ وَالزَّحَّافُ بِأَعْدَادٍ لَا تُحْصَى، | ٣٤ 34 |
بە فەرمانی ئەو کوللە هات، کوللەحاجی بێشومار، |
فَالْتَهَمَ كُلَّ عُشْبِ أَرْضِهِمْ، وَأَكَلَ ثِمَارَ حُقُولِهِمْ. | ٣٥ 35 |
هەموو سەوزایی زەوییەکەیانی خوارد، بەروبوومی خاکەکەیانی خوارد. |
ثُمَّ قَتَلَ الرَّبُّ جَمِيعَ أَبْكَارِ أَرْضِهِمْ، أَوَائِلَ ثِمَارِ خُصُوبَتِهِمْ جَمِيعاً. | ٣٦ 36 |
لە هەموو نۆبەرەیەکی دا لە خاکەکەیان، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتییان. |
وَأَخْرَجَ شَعْبَهُ مُحَمَّلِينَ بِفِضَّةٍ وَذَهَبٍ، وَلَمْ يَتَعَثَّرْ فِي الْمَسِيرِ مِنْ عَشَائِرِهِمْ وَاحِدٌ. | ٣٧ 37 |
بە زێڕ و زیوەوە دەریهێنان، لەنێو هۆزەکانیان کەس پەکی نەکەوت. |
فَرِحَ أَهْلُ مِصْرَ بِخُرُوجِهِمْ لأَنَّ رُعْبَهُمْ غَلَبَ عَلَيْهِمْ. | ٣٨ 38 |
میسر بە چوونەدەرەوەیان دڵخۆش بوو، چونکە ترسی ئەوان چووبووە دڵیانەوە. |
نَشَرَ سَحَابَةً فَوْقَ شَعْبِهِ، غِطَاءً لَهُمْ، وَأَرْسَلَ نَاراً تُضِيءُ لَهُمْ لَيْلاً. | ٣٩ 39 |
هەورێکی هێنا بۆ داپۆشین، ئاگرێک بۆ ڕووناککردنەوەی شەو. |
طَلَبُوا طَعَاماً فَبَعَثَ لَهُمْ طُيُورَ السَّلْوَى وَمِنْ خُبْزِ السَّمَاءِ أَشْبَعَهُمْ. | ٤٠ 40 |
داوایان کرد، سوێسکەی هێنا، نانی ئاسمانی تێری کردن. |
فَلَقَ الصَّخْرَةَ وَفَجَّرَ مِنْهَا الْمِيَاهَ، فَجَرَتْ فِي الصَّحْرَاءِ كَأَنَّهَا نَهْرٌ. | ٤١ 41 |
بەردی شەقکرد و ئاوی لێ هەڵقوڵا، وەک ڕووبار بەناو بیاباندا ڕۆیی. |
لأَنَّهُ ذَكَرَ كَلِمَتَهُ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي وَعَدَ بِها إِبْرَاهِيمَ عَبْدَهُ. | ٤٢ 42 |
لەبەر ئەوەی بەڵێنی پیرۆزی خۆی یادکردەوە، بۆ ئیبراهیمی بەندەی. |
وَهَكَذَا أَخْرَجَ شَعْبَهُ مِنْ مِصْرَ بِابْتِهَاجٍ وَمُخْتَارِيهِ بِتَرَانِيمِ الظَّفَرِ. | ٤٣ 43 |
گەلەکەی بە شادییەوە هێنایە دەرەوە، هەڵبژاردەکانی بە هەلهەلەوە. |
وَوَهَبَهُمْ أَرَاضِيَ الأُمَمِ، فَامْتَلَكُوا غَلَّاتٍ تَعِبَتْ فِيهَا شُعُوبٌ أُخْرَى. | ٤٤ 44 |
خاکی نەتەوەکانی پێ بەخشین، بەری ماندووبوونی گەلانیان بە میرات بۆ مایەوە، |
لِيُمَارِسُوا فَرَائِضَهُ وَيُطِيعُوا شَرَائِعَهُ. هَلِّلُويَا. | ٤٥ 45 |
بۆ ئەوەی فەرزەکانی بەجێبهێنن، فێرکردنی جێبەجێ بکەن. هەلیلویا. |