نُبُوءَةٌ عَنْ بَنِي عَمُّونَ، هَذَا مَا يُعْلِنُهُ الرَّبُّ: «أَلَيْسَ لإِسْرَائِيلَ أَبْنَاءُ؟ أَلَيْسَ لَهُ وَارِثٌ؟ فَمَا بَالُ مَلِكِ الْعَمُّونِيِّينَ قَدِ اسْتَوْلَى عَلَى مِيرَاثِ سِبْطِ جَادٍ وَسَكَنَ شَعْبُهُ فِي مُدُنِهِ؟ | ١ 1 |
بۆ عەمۆنییەکان: یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئایا ئیسرائیل کوڕی نییە، یان میراتگری نییە؟ بۆچی مۆلەخ گاد داگیر بکات و گەلەکەشی لەناو شارۆچکەکانی ئەودا نیشتەجێ بن؟» |
لِذَلِكَ هَا أَيَّامٌ مُقْبِلَةٌ، يَقُولُ الرَّبُّ، أَجْعَلُ فِيهَا هُتَافَ الْقِتَالِ يَتَرَدَّدُ فِي رَبَّةِ الْعَمُّونِيِّينَ، فَتَصِيرُ تَلَّةَ أَطْلالٍ، وَتُحْرَقُ قُرَاهَا بِالنَّارِ فَيُجْلِي الإِسْرَائِيلِيُّونَ الَّذِينَ أَجْلَوْهُمْ، يَقُولُ الرَّبُّ. | ٢ 2 |
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا ڕۆژێک دێت، وا دەکەم لە شاری ڕەبەی عەمۆنییەکان، نەعرەتەی جەنگ ببیسترێت، جا دەبێتە گردێکی وێران و شارۆچکەکانیشی بە ئاگر دەسووتێن، ئیسرائیلیش داگیرکەرانی خۆی داگیر دەکات.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
أَعْوِلِي يَا حَشْبُونُ لأَنَّ عَايَ قَدْ خَرِبَتْ. ابْكِينَ يَا بَنَاتِ رَبَّةَ وَتَمَنْطَقْنَ بِالْمُسُوحِ. انْدُبْنَ وَاذْرَعْنَ الأَرْضَ بَيْنَ السِّيَاجَاتِ فَإِنَّ مَلِكَكُنَّ سَيَذْهَبُ إِلَى السَّبْيِ مَعَ كَهَنَتِهِ وَرُؤَسَائِهِ جَمِيعاً. | ٣ 3 |
«ئەی حەشبۆن واوەیلا بکە، چونکە عای تەفروتونا بوو! ئەی دانیشتووانی ڕەبە هاوار بکەن! بەرگی لە گوش دروستکراو لەبەر بکەن و شین بگێڕن، بەناو شووراکانیدا بسووڕێنەوە، چونکە مۆلەخ ڕاپێچ دەکرێت، خۆی و کاهین و پیاوە گەورەکانی. |
مَا بَالُكِ تُبَاهِينَ بِالأَوْدِيَةِ أَيَّتُهَا الابْنَةُ الْمُخَادِعَةُ الَّتِي اتَّكَلَتْ عَلَى نَفَائِسِهَا قَائِلَةً: مَنْ يُهَاجِمُنِي؟ | ٤ 4 |
بۆ شانازی بە دۆڵەکانتەوە دەکەیت؟ بۆ شانازی بە دۆڵە پڕ بەروبوومەکانتەوە دەکەیت؟ ئەی کچی هەڵگەڕاوە، ئەوەی پشت بە گەنجینەکانت دەبەستیت و دەڵێیت،”کێ پەلامارم دەدات؟“» |
هَا أَنَا أُوْقِعُ بِكِ الرُّعْبَ مِنْ جَمِيعِ الْمُحِيطِينَ بِكِ، فَيَتَشَرَّدُ كُلُّ وَاحِدٍ مِنْكُمْ مَطْرُوداً، وَلَيْسَ مَنْ يَجْمَعُ شَتَاتَ الْهَارِبِينَ. | ٥ 5 |
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، دەفەرموێت: «ئەوەتا من ترست دەهێنمە سەر لە هەموو ئەوانەی دەوروبەرت. جا هەریەکە لە ئێوە دەردەکرێت و کەس نابێت ونبووان کۆبکاتەوە. |
ثُمَّ أَعُودُ فَأَرُدُّ سَبْيَ الْعَمُّونِيِّينَ، يَقُولُ الرَّبُّ». | ٦ 6 |
«پاش ئەمە ڕاپێچکراوانی عەمۆنییەکان دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
نُبُوءَةٌ عَنِ الأَدُومِيِّينَ: هَذَا مَا يُعْلِنُهُ الرَّبُّ الْقَدِيرُ: «أَلَمْ تَبْقَ فِي تِيمَانَ حِكْمَةٌ بَعْدُ؟ هَلْ بَادَتِ الْمَشُورَةُ مِنْ ذَوِي الْفَهْمِ؟ هَلْ تَلاشَتْ حِكْمَتُهُمْ؟ | ٧ 7 |
بۆ ئەدۆم: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئایا ئیتر دانایی لە تێمان نییە؟ ئایا ڕاوێژ لەلای تێگەیشتووان نەماوە؟ ئایا داناییەکەیان پووچەڵ بووەتەوە؟ |
اهْرُبُوا: أَدْبِرُوا، اخْتَبِئُوا فِي الأَعْمَاقِ يَا سُكَّانَ دَدَانَ، لأَنِّي سَأُوْقِعُ الْبَلِيَّةَ بِذُرِّيَّةِ عِيسُو فِي أَوَانِ عِقَابِهَا. | ٨ 8 |
ئەی دانیشتووانی دیدان، بکشێنەوە و هەڵێن، بڕۆن لە ئەشکەوتە قووڵەکان خۆتان بشارنەوە، چونکە بەڵاکەی عیسۆی بەسەردەهێنم لەو کاتەی سزای دەدەم. |
لَوْ أَقْبَلَ قَاطِفُو الْعِنَبِ إِلَيْكَ، أَلا يُبْقُونَ خُصَاصَةً؟ وَلَوِ انْسَلَّ اللُّصُوصُ لَيْلاً، أَلا يَقْنَعُونَ بِسَلْبِ مَا يَكْفِيهِمْ؟ | ٩ 9 |
ئەگەر ڕەزبڕت بۆ بێت، ئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟ ئەگەر بە شەو دزت بۆ بێت، ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟ |
أَمَّا أَنَا فَقَدْ جَرَّدْتُ ذُرِّيَّةَ عِيسُو، وَكَشَفْتُ عَنْ مَخَابِئِهَا السِّرِّيَّةِ، وَلَيْسَ فِي وُسْعِهَا الاخْتِفَاءُ. هَلَكَ أَبْنَاءُ عِيسُو وَإخْوَتُهُ وَجِيرَانُهُ وَلَمْ يَبْقَ لَهُ أَثَرٌ بَعْدُ. | ١٠ 10 |
بەڵام من عیسۆ ڕووت دەکەمەوە، شوێنە نهێنییەکانی دەردەخەم، ناتوانێت خۆی بشارێتەوە، منداڵ و برا و دراوسێکانی تەفروتونا دەکرێت، ئیتر کەس بە زیندوویی نامێنێتەوە بۆ ئەوی بڵێت: |
اتْرُكْ أَيْتَامَكَ فَإِنِّي أُحْيِيهِمْ، وَلْتَتَّكِلْ أَرَامِلُكَ عَلَيَّ». | ١١ 11 |
”هەتیوەکانت جێبهێڵە، من دەیانپارێزم، با بێوەژنەکانت پشت بە من ببەستن.“» |
لأَنَّ هَذَا مَا يُعْلِنُهُ الرَّبُّ: «إِنْ كَانَ الَّذِينَ لَا يَسْتَحِقُّونَ تَجَرُّعَ كَأْسِ الْعِقَابِ قَدْ تَجَرَّعُوهُ، أَتُفْلِتُ أَنْتَ مِنَ الْعِقَابِ؟ إِنَّكَ لَنْ تُفْلِتَ مِنَ الْعِقَابِ، بَلْ عَلَيْكَ أَنْ تَجْرَعَهُ حَتْماً. | ١٢ 12 |
سەبارەت بەمە یەزدان دەفەرموێت: «ئەگەر ئەوانەی شایانی ئەوە نین لە جامەکە بخۆنەوە، بەڵام بە تەواوی خواردیانەوە، ئایا تۆ بە تەواوی بێ سزا دەبیت؟ بێ سزا نابیت، بەڵکو دەبێت بیخۆیتەوە. |
هَا أَنَا قَدْ أَقْسَمْتُ بِنَفْسِي»، يَقُولُ الرَّبُّ، «أَنْ تُصْبِحَ بُصْرَةُ عُرْضَةً لِلرُّعْبِ وَالْعَارِ وَالْخَرَابِ وَاللَّعْنَةِ، وَتَغْدُو مُدُنُهَا خَرَائِبَ دَائِمَةً». | ١٣ 13 |
یەزدان دەفەرموێت: سوێندم بە خۆم خواردووە، کە بۆزرا وێران بێت، ڕیسوا بێت، بڕووخێت و نەفرەتبار بێت و هەموو شارۆچکەکانیشی هەتاهەتایە بە ڕووخاوی بمێنێتەوە.» |
تَبَلَّغْتُ رِسَالَةً مِنْ لَدُنِ الرَّبِّ، أَنَّ سَفِيراً قَدْ بُعِثَ إِلَى الأُمَمِ قَائِلاً: «احْشِدُوا أَنْفُسَكُمْ لِمُهَاجَمَتِهَا. هُبُّوا لِلْقِتَالِ. | ١٤ 14 |
هەواڵێکم لەلایەن یەزدانەوە بیست، نێردراوێک بۆ نەتەوەکان نێردراوە تاکو پێیان بڵێت: «کۆببنەوە و پەلاماری بدەن، هەستن بۆ جەنگ.» |
قَدْ جَعَلْتُكَ صَغِيراً فِي الأُمَمِ، حَقِيراً بَيْنَ النَّاسِ. | ١٥ 15 |
«ئێستا لەنێو گەلاندا بچووکت دەکەمەوە، لەنێو مرۆڤدا ڕیسوا دەبیت. |
قَدْ خَدَعَكَ مَا تُثِيرُهُ مِنْ رُعْبٍ، وَأَغْوَتْكَ كِبْرِيَاءُ قَلْبِكَ، يَا مَنْ تُقِيمُ فِي شُقُوقِ الصَّخْرِ وَتَعْتَصِمُ بِقِمَّةِ التَّلِّ. وَلَكِنَّنِي سَأَطْرَحُكَ مِنْ هُنَاكَ وَلَوْ بَنَيْتَ عُشَّكَ عَالِياً كَعُشِّ النَّسْرِ، يَقُولُ الرَّبُّ. | ١٦ 16 |
تۆ سامت لەسەر خەڵک هەبوو، فیزی دڵت هەڵیخەڵەتاندی، ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد، ئەوەی لەسەر بەرزایی گردیت، تەنانەت ئەگەر وەک هەڵۆ هێلانەکەت لە بەرزایی دانێیت، لەوێوە دەتهێنمە خوارەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
سَتُصْبِحُ أَدُومُ مَثَارَ رُعْبٍ، وَكُلُّ مَنْ يَمُرُّ بِها تَعْتَرِيهِ رِعْدَةٌ، وَيَصْفَرُ مِنْ جَرَّاءِ كُلِّ نَكْبَاتِهَا، | ١٧ 17 |
«ئەدۆم دەبێتە وێرانە، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت، گاڵتەی پێ دەکات لەسەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە. |
وَيُصِيبُهَا مَا أَصَابَ سَدُومَ وَعَمُورَةَ وَمَا جَاوَرَهُمَا، مِنِ انْقِلابٍ، يَقُولُ الرَّبُّ، فَلا يَسْكُنُ هُنَاكَ إِنْسَانٌ وَلا يَتَغَرَّبُ فِيهَا أَحَدٌ. | ١٨ 18 |
وەک سەرەوژێربوونی سەدۆم و عەمۆرا و شارۆچکەکانی دەوروبەری، هیچ مرۆڤێک لەوێدا نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک بۆ ئەوێ ئاوارە نابێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
هَا هُوَ يَنْقَضُّ عَلَى الأَدُومِيِّينَ فِي مَوَاطِنِ صُخُورِهِمْ كَمَا يَنْقَضُّ فَجْأَةً أَسَدٌ مِنْ أَجَمَاتِ نَهْرِ الأُرْدُنِّ؛ وَفِي لَحْظَةٍ أَطْرُدُهُمْ مِنْهَا وَأُقِيمُ عَلَيْهَا مَنْ أَخْتَارُهُ، لأَنَّهُ مَنْ هُوَ مِثْلِي؟ وَمَنْ يُحَاكِمُنِي؟ وَأَيُّ رَاعٍ يَقْوَى عَلَى مُوَاجَهَتِي؟ | ١٩ 19 |
«ئەوەتا وەک شێرێک لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردونەوە سەردەکەوێت، بەرەو لەوەڕگا دەوڵەمەندەکان، ئاوا لە چاوتروکانێکدا لەوێ ئەدۆمییەکان ڕاودەنێم. کێ هەڵبژێردراوە کە بیکەم بە سەرپەرشتیاری؟ چونکە کێ وەک منە و کێ کێشمەکێشم لەگەڵ دەکات؟ ئەو شوانە کێیە کە دەتوانێ لە ڕووی من بوەستێتەوە؟» |
لِذَلِكَ اسْمَعُوا مَا خَطَّطَهُ الرَّبُّ ضِدَّ أَدُومَ، وَمَا دَبَّرَهُ ضِدَّ سَاكِنِي تِيمَانَ: هَا صِغَارُ الْقَوْمِ يُجَرُّونَ، وَتَنْهَدِمُ مَسَاكِنُهُمْ عَلَيْهِمْ. | ٢٠ 20 |
لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی ئەدۆم داڕشتووە، مەبەستی چی بووە لە دژی دانیشتووانی تێمان بیکات: بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن، بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات. |
مِنْ صَوْتِ سُقُوطِهِمْ تَرْجُفُ الأَرْضُ، وَأَصْدَاءُ صُرَاخِهِمْ تَبْلُغُ الْبَحْرَ الأَحْمَرَ. | ٢١ 21 |
لە دەنگی کەوتنیان زەوی دەلەرزێت، قیژەیان دەگاتە دەریای سوور. |
هَا هُوَ يُحَلِّقُ كَالنَّسْرِ، وَيَنْشُرُ جَنَاحَيْهِ عَلَى بُصْرَةَ، فَتُصْبِحُ قُلُوبُ جَبَابِرَةِ أَدُومَ كَقَلْبِ امْرَأَةٍ مَاخِضٍ». | ٢٢ 22 |
تەماشا بکەن! دوژمن وەک هەڵۆ بەرز دەبێتەوە و دەفڕێت، بەسەر بۆزرادا باڵەکانی لێک دەکاتەوە. لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانانی ئەدۆم وەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت. |
نُبُوءةٌ عَنْ دِمَشْقَ: «قَدْ لَحِقَ الْخِزْيُ بِحَمَاةَ وَأَرْفَادَ إِذْ بَلَغَتْهُمَا الأَنْبَاءُ الْمُزْعِجَةُ، ذَابَتَا خَوْفاً وَاضْطَرَبَتَا كَالْبَحْرِ الْهَائِجِ. | ٢٣ 23 |
بۆ دیمەشق: «حەمات و ئەرپاد شەرمەزار بوون، چونکە هەواڵێکی خراپیان بیست، لە ترسان توانەوە، وەک دەریا شڵەژاون و ئارام نابنەوە. |
خَارَتْ قُوَى دِمَشْقَ وَأَدْبَرَتْ لِتَهْرُبَ، وَاسْتَوْلَى عَلَيْهَا الرُّعْبُ، وَأَدْرَكَهَا الْكَرْبُ وَالأَلَمُ كَامْرَأَةٍ مَاخِضٍ. | ٢٤ 24 |
دیمەشق هێزی لەبەر بڕا، ڕووی وەرگێڕا بۆ هەڵاتن، شڵەژا و تانگەتاو بوو وەک ژنی ژانگرتوو. |
كَيْفَ لَمْ يُبْقِ عَلَى الْمَدِينَةِ الشَّهِيرَةِ، مَدِينَةِ مَسَرَّتِي؟ | ٢٥ 25 |
چۆن واز لە شارە بەناوبانگەکە نەهێنرا، ئەو شارۆچکەیەی کە شوێنی شادی من بوو! |
لِذَلِكَ سَيَتَسَاقَطُ شَبَابُهَا فِي سَاحَاتِهَا، وَيَبِيدُ جَمِيعُ جُنُودِهَا فِي ذَلِكَ الْيَوْمِ، يَقُولُ الرَّبُّ الْقَدِيرُ. | ٢٦ 26 |
بێگومان لەو ڕۆژەدا، لاوەکانی لەناو شەقامەکان دەکوژرێن، هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. |
سَأُضْرِمُ النَّارَ فِي سُورِ دِمَشْقَ فَتَلْتَهِمُ قُصُورَ بَنْهَدَدَ». | ٢٧ 27 |
«ئاگرێک لە دیواری دیمەشق بەردەدەم، قەڵاکانی بەنهەدەد دەخوات.» |
نُبُوءَةٌ عَنْ قِيدَارَ وَمَمَالِكِ حَاصُورَ الَّتِي هَاجَمَهَا نَبُوخَذْنَصَّرُ: «هَذَا مَا يُعْلِنُهُ الرَّبُّ: هُبُّوا وَازْحَفُوا عَلَى قِيدَارَ. دَمِّرُوا أُمَمَ الْمَشْرِقِ. | ٢٨ 28 |
بۆ قێدار و شانشینەکانی حاچۆر، ئەوەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لێیدا: یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەی بابلییەکان، هەستن هێرش ببەن بۆ قێدار، خەڵکی ڕۆژهەڵات تەفروتونا بکەن. |
فَإِنَّ خِيَامَهُمْ وَقُطْعَانَ أَغْنَامِهِمْ يُسْتَوْلَى عَلَيْهَا، وَتُؤْخَذُ أَسْتَارُهُمْ وَأَمْتِعَتُهُمْ، وَتُنْهَبُ جِمَالُهُمْ مِنْهُمْ، وَيَهْتِفُ بِهِمِ الرِّجَالُ: الرُّعْبُ يُحْدِقُ مِنْ كُلِّ جَانِبٍ. | ٢٩ 29 |
ڕەشماڵ و مەڕەکانیان دەبردرێن، خێوەت و هەموو قاپوقاچاغەکانیان و وشترەکانیان دەهێنرێن. بانگیان بکەن:”لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!“» |
اهْرُبُوا سَرِيعاً. تَفَرَّقُوا. تَوَارَوْا فِي الأَعْمَاقِ يَا أَهْلَ حَاصُورَ، يَقُولُ الرَّبُّ، لأَنَّ نَبُوخَذْنَصَّرَ مَلِكَ بَابِلَ تَآمَرَ عَلَيْكُمْ وَدَبَّرَ خُطَّتَهُ ضِدَّكُمْ. | ٣٠ 30 |
یەزدان دەفەرموێت: «ڕابکەن و دوور هەڵێن! ئەی دانیشتووانی حاچۆر، لە ئەشکەوتە قووڵەکان نیشتەجێ بن. نەبوخودنەسری پاشای بابل لە دژی ئێوە ڕاوێژی کردووە، لە دژی ئێوە پیلانی داناوە. |
هُبُّوا، وَازْحَفُوا عَلَى أُمَّةٍ مُتْرَفَةٍ تَسْكُنُ فِي طُمَأْنِينَةٍ، يَقُولُ الرَّبُّ. لَا بَوَّابَاتِ لَهَا وَلا مَزَالِيجَ بَلْ تَسْكُنُ مُنْفَرِدَةً. | ٣١ 31 |
«هەستن هێرش ببەنە سەر نەتەوەیەکی ئاسوودە، بە پشت ئەستوورییەوە نیشتەجێیە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. نە دەرگا و نە شمشیرەی هەیە، بە تەنهایی نیشتەجێیە. |
سَتُصْبِحُ إِبِلُهُمْ غَنِيمَةً وَمَاشِيَتُهُمْ سَلْباً، وَأُذَرِّي لِكُلِّ رِيحٍ كُلَّ مَقْصُوصِي زَوَايَا الشَّعْرِ، وَأُوْقِعُ بِهِمِ الْبَلِيَّةَ مِنْ كُلِّ جَوَانِبِهِمْ، يَقُولُ الرَّبُّ. | ٣٢ 32 |
وشترەکانیان بە تاڵان دەبردرێن و ماڵاتی زۆریان دەبێتە دەستکەوت. بە هەموو بایەک قژبڕاوەکان شەن دەکەم، لە هەموو لایەکەوە کارەساتیان بەسەردەهێنم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
فَتُصْبِحُ حَاصُورُ مَأْوَى لِبَنَاتِ آوَى، وَخَرَاباً إِلَى الأَبَدِ. لَا يُقِيمُ هُنَاكَ أَحَدٌ، وَلا يَتَغَرَّبُ فِيهَا إِنْسَانٌ». | ٣٣ 33 |
«حاچۆر بۆ هەتاهەتایە دەبێتە داڵدەی چەقەڵ و چۆڵەوانی. هیچ مرۆڤێک لەوێ نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک ئاوارەی ئەوێ نابێت.» |
النُّبُوءَةُ الَّتِي أَوْحَى بِها الرَّبُّ إِلَى إِرْمِيَا عَنْ عِيلامَ فِي مُسْتَهَلِّ حُكْمِ صِدْقِيَّا مَلِكِ يَهُوذَا: | ٣٤ 34 |
ئەو فەرمایشتەی یەزدان کە لە سەرەتای پاشایەتییەکەی سدقیای پاشای یەهودا بۆ یەرمیای پێغەمبەر هات، سەبارەت بە ئیلام، پێی فەرموو: |
هَذَا مَا يُعْلِنُهُ الرَّبُّ الْقَدِيرُ: «هَا أَنَا أُحَطِّمُ قَوْسَ عِيلامَ، عِمَادَ قُوَّتِهِمْ. | ٣٥ 35 |
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من کەوانی ئیلام دەشکێنم، کە سەرچاوەی هێزیانە. |
وَأُرْسِلُ عَلَى عِيلامَ الرِّيَاحَ الأَرْبَعَ مِنْ أَطْرَافِ السَّمَاءِ الأَرْبَعَةِ، وَأُذَرِّيهِمْ لِكُلِّ تِلْكَ الرِّيَاحِ، فَلا تَبْقَى أُمَّةٌ لَا يُسْبَى إِلَيْهَا الْعِيلامِيُّونَ. | ٣٦ 36 |
چوار با لە هەر چوار لای ئاسمانەوە، بەسەر ئیلامدا دەهێنم، بەم چوار بایە شەنیان دەکەم، هەتا نەتەوە نەبێت کە دوورخراوەکانی ئیلامی بۆ نەچوو بێت. |
وَأُفْزِعُ عِيلامَ أَمَامَ أَعْدَائِهِمْ وَأَمَامَ طَالِبِي نُفُوسِهِمْ، وَأُعَاقِبُهُمْ بِالشَّرِّ وَبِغَضَبِي اللّاهِبِ، وَأَجْعَلُ السَّيْفَ يَتَعَقَّبُهُمْ حَتَّى أُفْنِيَهُمْ. | ٣٧ 37 |
ئیلامییەکان لەبەردەم دوژمنانیان دەتۆقێنم، لەبەردەم ئەوانەی دەیانەوێ بیانکوژن، بەڵایان بەسەردەهێنم، گڕی تووڕەییم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «بە شمشێر ڕاویان دەنێم هەتا کۆتاییان دەهێنم. |
وَأَنْصِبُ عَرْشِي فِي عِيلامَ، وَأَقْضِي عَلَى مَلِكِهِمْ وَعَلَى عُظَمَائِهِمْ. | ٣٨ 38 |
تەختی خۆم لە ئیلام دادەنێم و لەوێ پاشا و پیاوە گەورەکانی لەناودەبەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
وَلَكِنْ أَرُدُّ سَبْيَ عِيلامَ فِي الأَيَّامِ الآتِيَةِ يَقُولُ الرَّبُّ». | ٣٩ 39 |
«بەڵام لە ئایندەدا، ڕاپێچکراوەکانی ئیلام دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |