سَأَشْدُو لِحَبِيبِي أُغْنِيَةً عَنْ كَرْمِهِ: كَانَ لِحَبِيبِي كَرْمٌ عَلَى تَلٍّ خَصِيبٍ، | ١ 1 |
با گۆرانی بڵێم بۆ خۆشەویستەکەم، گۆرانی خۆشەویستەکەم بۆ ڕەزەمێوەکەی: خۆشەویستەکەم ڕەزەمێوێکی هەبوو لەسەر گردێکی بەپیت. |
حَرَثَ أَرْضَهُ وَنَقَّاهُ مِنَ الْحِجَارَةِ، وَغَرَسَ فِيهِ أَفْضَلَ كَرْمَةٍ، وَشَيَّدَ فِي وَسَطِهِ بُرْجاً، وَنَقَرَ فِي الْصَّخْرِ مِعْصَرَةً. ثُمَّ انْتَظَرَ أَنْ يُثْمِرَ لَهُ عِنَباً فَأَنْتَجَ لَهُ حِصْرِماً! | ٢ 2 |
بنکۆڵی کرد و بەردی لێ بژار کرد، شامێویشی لێ چاند. قوللەیەکی چاودێری لەناوەڕاست بنیاد نا، هەروەها گوشەرێکی تێدا هەڵکۆڵی. بە هیوا بوو ترێی باش بگرێت، بەڵام ترێی خراپی گرت. |
وَالآنَ يَا أَهْلَ أُورُشَلِيمَ وَرِجَالَ يَهُوذَا، احْكُمُوا بَيْنِي وَبَيْنَ كَرْمِي. | ٣ 3 |
«ئێستا ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ئەی پیاوانی یەهودا، تکایە لەنێوان من و ڕەزەمێوەکەم دادوەری بکەن. |
أَيُّ شَيْءٍ يُمْكِنُ أَنْ يُصْنَعَ لِكَرْمِي لَمْ أَصْنَعْهُ؟ وَعِنْدَمَا انْتَظَرْتُ مِنْهُ أَنْ يُثْمِرَ لِي عِنَباً، لِمَاذَا أَنْتَجَ حِصْرِماً؟ | ٤ 4 |
چی دی هەیە بۆ ڕەزەمێوەکەم بکرێت کە من نەمکردبێت؟ کاتێک من هیوادار بووم ترێی باش بگرێت، بۆچی ترێی خراپی گرت؟ |
وَالآنَ أُخْبِرُكُمْ مَا أَصْنَعُ بِكَرْمِي: سَأُزِيلُ سِيَاجَهُ فَيُصْبِحُ مَرْعَى مَاشِيَةٍ، وَأَهْدِمُ سُورَهُ فَيَضْحَى مَدَاسَ أَقْدَامٍ، | ٥ 5 |
ئێستا پێتان دەڵێم چی لە ڕەزەمێوەکەم دەکەم: پەرژینەکەی لێ دەکەمەوە و وێران دەبێت، دیوارەکەی دەڕووخێنم، دەبێتە پێپەست. |
وَأَجْعَلُهُ خَرَاباً فَلا يُقَلَّمُ وَلا يُنْقَبُ، فَيَنْبُتُ فِيهِ شَوْكٌ وَحَسَكٌ. وَأُوْصِي السَّحَابَ أَنْ لَا يَمْطُرَ عَلَيْهِ أَبَداً. | ٦ 6 |
دەیکەمە کەلاوە، نە پەرچ دەکرێت و نە ژێری هەڵدەدرێتەوە، دڕکوداڵ سەرهەڵدەدات. فەرمان بە هەورەکان دەکەم باران بەسەریدا نەبارێنن.» |
لأَنَّ كَرْمَ الرَّبِّ الْقَدِيرِ هُوَ بَيْتُ إِسْرَائِيلَ، وَرِجَالَ يَهُوذَا هُمْ غَرْسُ بَهْجَتِهِ. وَلَكِنْ عِنْدَمَا انْتَظَرَ حَقّاً وَجَدَ سَفْكَ دِمَاءٍ، وَعِنْدَمَا الْتَمَسَ عَدْلاً رَأَى صُرَاخاً. | ٧ 7 |
ڕەزەمێوی یەزدانی سوپاسالار بنەماڵەی ئیسرائیلە و پیاوانی یەهوداش نەمامی شادی ئەون. بە هیوای دادوەری بوو، بەڵام ئەوەتا خوێنڕژانە؛ بە هیوای ڕاستودروستی بوو، بەڵام ئەوەتا داد و بێدادە. |
اشْتَرَيْتُمُ الْبُيُوتَ وَالْحُقُولَ حَتَّى لَمْ يَبْقَ لأَحَدٍ غَيْرِكُمْ مَكَانٌ يَسْكُنُ فِيهِ! صَارَتِ الأَرْضُ لَكُمْ وَحْدَكُمْ! | ٨ 8 |
قوڕبەسەر ئەوانەی خانوو بە خانووەوە دەلکێنن و کێڵگە لە کێڵگە نزیک دەکەنەوە هەتا هیچ جێیەک نەما و بە تەنها خۆتان لە خاکەکە نیشتەجێ بوون. |
سَمِعْتُ الرَّبَّ الْقَدِيرَ يَقُولُ: «الْبُيُوتُ الْعَظِيمَةُ لابُدَّ أَنْ تُصْبِحَ خَرَاباً، وَالْمَنَازِلُ الْفَخْمَةُ تَغْدُو مَهْجُورَةً. | ٩ 9 |
بە ڕاستی گوێم لێ بوو کە یەزدانی سوپاسالار فەرمووی: «بێگومان کۆشکی مەزن دەبێتە کەلاوە، خانووی گەورە و خۆشیش چوڵەوانی. |
فَعَشَرَةُ فَدَادِينِ كُرُومٍ لَا تُغِلُّ سِوَى بَثٍّ وَاحِدٍ (مِئَتَيْنِ وَعِشْرِينَ لِتْراً) مِنَ النَّبِيذِ، وَحُومَرٌ (عَشْرَ كَيْلاتٍ) مِنَ الْبُذُورِ يُنْتِجُ كَيْلَةً وَاحِدَةً». | ١٠ 10 |
جێی دە دۆنم ڕەزەمێو، یەک بەت شەراب بەرهەم دەهێنێت و حۆمەرێک تۆویش ئێفەیەک بەرهەم دەهێنێت.» |
وَيْلٌ لِمَنْ يَنْهَضُونَ فِي الصَّبَاحِ مُبَكِّرِينَ يَسْعَوْنَ وَرَاءَ الْمُسْكِرِ حَتَّى سَاعَةٍ مُتَأَخِّرَةٍ مِنَ اللَّيْلِ إِلَى أَنْ تُلْهِبَهُمُ الْخَمْرُ. | ١١ 11 |
قوڕبەسەر ئەوانەی بەیانییان زوو هەڵدەستن بەدوای شەراب دەکەون، لە زەردەپەڕی ئێواران دوا دەکەون مەی گڕی تێبەرداون. |
يَتَلَهَّوْنَ فِي مَآدِبِهِمْ بِالْعُودِ وَالرَّبَابِ وَالدُّفِّ وَالنَّايِ وَالْخَمْرِ، غَيْرَ مُكْتَرِثِينَ لأَعْمَالِ الرَّبِّ وَلا نَاظِرِينَ إِلَى صُنْعِ يَدَيْهِ، | ١٢ 12 |
قیسارە و ساز، دەف و شمشاڵ و شەراب بووە بە خەو و خۆراکیان، بەڵام ئاوڕ لە کاری یەزدان نادەنەوە، دەستکردەکانی نابینن. |
لِذَلِكَ يُسْبَى شَعْبِي لأَنَّهُمْ لَا يَعْرِفُونَ، وَيَمُوتُ عُظَمَاؤُهُمْ جُوعاً، وَيَهْلِكُ الْعَامَّةُ ظَمَأً. | ١٣ 13 |
لەبەر ئەوە گەلەکەم لەبەر نەزانی ڕاپێچ دەکرێن، سەنگینەکانی لە برسان دەمرن، سادە و ساکارەکانی لە تینووان وشک دەبن. |
لِهَذَا وَسَّعَتِ الْهَاوِيَةُ أَحْشَاءَهَا وَفَغَرَتْ شَدْقَهَا إِلَى مَا لَا نِهَايَةَ، لِيَنْحَدِرَ فِيهَا شُرَفَاءُ أُورُشَلِيمَ وَجَمَاهِيرُهَا وَعَجِيجُهَا وَكُلُّ طَرَبٍ فِيهَا (Sheol h7585) | ١٤ 14 |
لەبەر ئەوە جیهانی مردووان خۆی پانوپۆڕ کرد و بێ ئەندازە دەمی خۆی کردەوە، تاکو بەگزادە و ڕەشۆکی و شەڕانگێزان، لەگەڵ هەموو ئەوانەش کە شانازی بە ئۆرشەلیم دەکەن، شۆڕ ببنەوە ناوی. (Sheol h7585) |
وَيُذَلُّ الإِنْسَانُ وَيُخْفَضُ النَّاسُ، وَيُحَطُّ كُلُّ مُتَشَامِخٍ فِيهَا. | ١٥ 15 |
مرۆڤ دەچەمێتەوە و پیاو نزم دەبێت، چاوی بەفیزان نزم دەبێت، |
وَلَكِنَّ الرَّبَّ الْقَدِيرَ يُمَجَّدُ بِالْعَدْلِ، وَيُبْدِي الرَّبُّ الْقُدُّوسُ قَدَاسَتَهُ بِالْبِرِّ. | ١٦ 16 |
بەڵام یەزدانی سوپاسالار بە دادوەری بە گەورە دەزانرێت، خودای پیرۆز بە ڕاستودروستییەکەی دەردەکەوێت کە پیرۆزە. |
عِنْدَئِذٍ تَرْعَى الْحُمْلانُ فِي مَرَاعِيهِمْ، وَالْخِرْفَانُ وَالْمَاعِزُ تَأْكُلُ بَيْنَ خِرَبِهِمْ. | ١٧ 17 |
مەڕەکان دەلەوەڕێن وەک لە لەوەڕگای خۆیان، بەرخەکانیش لە کەلاوەی دەوڵەمەندەکان دەلەوەڕێن. |
وَيْلٌ لِمَنْ يَجُرُّونَ الإِثْمَ بِحِبَالِ الْبَاطِلِ، وَالْخَطِيئَةَ بِمِثْلِ أَمْرَاسِ الْعَرَبَةِ | ١٨ 18 |
قوڕبەسەر ئەوانەی بە گوریسی فێڵ تاوان کێش دەکەن، گوناهیش وەک گوریسی عەرەبانە، |
وَيَقُولُونَ: لِيُسْرِعْ وَلْيُعَجِّلْ بِعِقَابِهِ حَتَّى نَرَاهُ. لِيُنَفِّذْ مُقَدِّسُ إِسْرَائِيلَ مَأْرَبَهُ فِينَا فَنُدْرِكَ حَقِيقَةَ مَا يَفْعَلُهُ بِنَا. | ١٩ 19 |
ئەوانەی دەڵێن: «با خودا پەلە بکات، با خێرا بێت لە کارەکەی بۆ ئەوەی ببینین. با نزیک بێتەوە و بێتە دی، هەتا بزانین پلانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.» |
وَيْلٌ لِمَنْ يَدْعُونَ الشَّرَّ خَيْراً، وَالْخَيْرَ شَرّاً، الْجَاعِلِينَ الظُّلْمَةَ نُوراً وَالنُّورَ ظُلْمَةً وَالْمَرَارَةَ حَلاوَةً وَالْحَلاوَةَ مَرَارَةً! | ٢٠ 20 |
قوڕبەسەر ئەوانەی بە خراپ دەڵێن چاک و بە چاکیش دەڵێن خراپ، ئەوانەی تاریکی دەکەن بە ڕووناکی و ڕووناکیش دەکەن بە تاریکی، ئەوانەی تاڵ دەکەن بە شیرین و شیرین دەکەن بە تاڵ. |
وَيْلٌ لِلْحُكَمَاءِ فِي أَعْيُنِ أَنْفُسِهِمْ، وَالأَذْكِيَاءِ فِي نَظَرِ ذَوَاتِهِمْ. | ٢١ 21 |
قوڕبەسەر ئەوانەی لەبەرچاوی خۆیان دانان، لەلای خۆیان تێگەیشتوون. |
وَيْلٌ لِلْعُتَاةِ فِي شُرْبِ الْخَمْرِ وَالْمُتَفَوِّقِينَ فِي مَزْجِ الْمُسْكِرِ، | ٢٢ 22 |
قوڕبەسەر ئەوانەی لە شەراب خواردنەوە پاڵەوانن، پیاوی ئازان بۆ تێکەڵکردنی مەی، |
الَّذِينَ يُبَرِّئُونَ الْمُذْنِبَ بِفَضْلِ الرِّشْوَةِ، وَيُنْكِرُونَ عَلَى الْبَرِيءِ حَقَّهُ. | ٢٣ 23 |
بۆ بەرتیل خراپەکار بێتاوان دەکەن، ڕاستودروستانیش لە مافی خۆیان بێبەش دەکەن. |
لِهَذَا كَمَا تَلْتَهِمُ النَّارُ الْقَشَّ، وَكَمَا يَفْنَى الْحَشِيشُ الْجَافُّ فِي اللَّهَبِ، كَذَلِكَ يُصِيبُ أُصُولَهُمُ الْعَفَنُ، وَيَتَنَاثَرُ زَهْرُهُمْ كَالتُّرَابِ، لأَنَّهُمْ نَبَذُوا شَرِيعَةَ اللهِ وَاسْتَهَانُوا بِكَلِمَةِ قُدُّوسِ إِسْرَائِيلَ | ٢٤ 24 |
لەبەر ئەوە وەک کا بە زمانی ئاگر قووت بدرێت، وەک گژوگیای گڕگرتوو داکەوێت، ڕەگیان وەک کەڕووی لێدێت، خونچەیان وەک تۆز بەرز دەبێتەوە، چونکە فێرکردنی یەزدانی سوپاسالاریان ڕەتکردەوە، سووکایەتییان بە وشەی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل کرد. |
لِذَلِكَ احْتَدَمَ غَضَبُ الرَّبِّ ضِدَّ شَعْبِهِ، فَمَدَّ يَدَهُ عَلَيْهِمْ وَضَرَبَهُمْ، فَارْتَعَشَتِ الْجِبَالُ، وَأَصْبَحَتْ جُثَثُ مَوْتَاهُمْ كَالْقَاذُورَاتِ فِي الشَّوَارِعِ. وَمَعَ ذَلِكَ كُلِّهِ لَمْ يَرْتَدَّ غَضَبُهُ وَلَمْ تَبْرَحْ يَدُهُ مَمْدُودَةً بِالْعِقَابِ. | ٢٥ 25 |
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان لەسەر گەلەکەی جۆشا، دەستی بۆ درێژکرد و لێیدا. چیاکان هەژان و جەستەکانیان وەک زبڵی سەر شەقامەکانی لێهات. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە، هێشتا دەستی درێژکردووە. |
فَيَرْفَعُ رَايَةً لأُمَمٍ بَعِيدَةٍ، وَيَصْفِرُ لِمَنْ فِي أَطْرَافِ الأَرْضِ، فَيُقْبِلُونَ مُسْرِعِينَ (إِلَى أُورُشَلِيمَ)، | ٢٦ 26 |
ئاڵا بۆ نەتەوە دوورەکان بەرز دەکاتەوە، فیکە بۆ ئەوانە لێدەدات کە لەوپەڕی زەوین. ئەوەتا خێرا بە پەلە دێن! |
دُونَ أَنْ يَكِلُّوا أَوْ يَتَعَثَّرُوا أَوْ يَعْتَرِيَهُمْ نُعَاسٌ أَوْ نَوْمٌ، أَوْ يَحِلَّ أَحَدٌ مِنْهُمْ حِزَاماً عَنْ حَقَوَيْهِ، وَلا يَنْقَطِعَ لأَحَدٍ سُيُورُ حِذَاءٍ. | ٢٧ 27 |
نە ماندوو لەنێویاندایە و نە شەکەت، نە دەخەوێت و نە خەواڵو دەبێت، نە پشتێنی ناوقەدی دەکرێتەوە و نە ئاوزەنگی پێڵاوەکانی دەپچڕێت. |
سِهَامُهُمْ مُسَنَّنَةٌ، وَقِسِيُّهُمْ مَشْدُودَةٌ. حَوَافِرُ خَيْلِهِمْ كَأَنَّهَا صَوَّانٌ. عَجَلاتُ مَرْكَبَاتِهِمْ مُنْدَفِعَةٌ كَالإِعْصَارِ. | ٢٨ 28 |
ئەوانەی تیرەکانیان تیژ و کەوانەکانیان توند کراوە، سمی ئەسپەکانیان وەک بەردەئەستێن، چەرخەی گالیسکەکانیان وەک گەردەلوولە. |
زَئِيرُهُمْ كَأَنَّهُ زَئِيرُ أَسَدٍ يُزَمْجِرُ وَيَنْقَضُّ عَلَى فَرِيسَتِهِ وَيَحْمِلُهَا وَلَيْسَ مِنْ مُنْقِذٍ. | ٢٩ 29 |
نەڕەیان وەک نەڕەی شێرە مێیە و وەک بەچکە شێر دەنەڕێنن، دەمڕێنن و نێچیر دەگرن، دەیبەن و کەس ڕزگاریان ناکات. |
يُزَمْجِرُونَ عَلَيْهَا فِي ذَلِكَ الْيَوْمِ كَهَدِيرِ الْبَحْرِ. وَإِنْ جَاسَ أَحَدٌ فِي الْبِلادِ مُتَفَرِّساً لَا يَرَى سِوَى الظُّلْمَةِ وَالضِّيقِ، حَتَّى (انْفِرَاجَاتِ) الضَّوْءِ (أَيْ وَمَضَاتِ الرَّجَاءِ) قَدِ احْتَجَبَتْ وَرَاءَ سُحُبِهِ. | ٣٠ 30 |
لەو ڕۆژە بەسەریدا دەنەڕێنن، وەک هاژەی دەریا. دەڕواننە خاکەکە و دەبینن وا تاریکییەکی تەنگە، ڕووناکیش بە هەورەکانی تاریک بووە. |