تَرْنِيمَةُ ٱلْمَصَاعِدِ. لِدَاوُدَ فَرِحْتُ بِٱلْقَائِلِينَ لِي: «إِلَى بَيْتِ ٱلرَّبِّ نَذْهَبُ». | ١ 1 |
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم، «با بچینە ماڵی یەزدان.» |
تَقِفُ أَرْجُلُنَا فِي أَبْوَابِكِ يَا أُورُشَلِيمُ. | ٢ 2 |
ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمان لە دەروازەکانت ڕادەوەستن. |
أُورُشَلِيمُ ٱلْمَبْنِيَّةُ كَمَدِينَةٍ مُتَّصِلَةٍ كُلِّهَا، | ٣ 3 |
ئۆرشەلیم بنیاد نراوە، وەک شارێکی یەکگرتوو. |
حَيْثُ صَعِدَتِ ٱلْأَسْبَاطُ - أَسْبَاطُ ٱلرَّبِّ، شَهَادَةً لِإِسْرَائِيلَ- لِيَحْمَدُوا ٱسْمَ ٱلرَّبِّ. | ٤ 4 |
لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون، هۆزەکانی یەزدان، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەن بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە. |
لِأَنَّهُ هُنَاكَ ٱسْتَوَتِ ٱلْكَرَاسِيُّ لِلْقَضَاءِ، كَرَاسِيُّ بَيْتِ دَاوُدَ. | ٥ 5 |
لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت، تەختەکانی بنەماڵەی داود. |
ٱسْأَلُوا سَلَامَةَ أُورُشَلِيمَ: «لِيَسْتَرِحْ مُحِبُّوكِ. | ٦ 6 |
داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم: «با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن. |
لِيَكُنْ سَلَامٌ فِي أَبْرَاجِكِ، رَاحَةٌ فِي قُصُورِكِ». | ٧ 7 |
با ئاشتی لە شووراکانت بێت، ئاسایش لە قەڵاکانت.» |
مِنْ أَجْلِ إِخْوَتِي وَأَصْحَابِي لَأَقُولَنَّ: «سَلَامٌ بِكِ». | ٨ 8 |
لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانم داوای ئاشتیت بۆ دەکەم. |
مِنْ أَجْلِ بَيْتِ ٱلرَّبِّ إِلَهِنَا أَلْتَمِسُ لَكِ خَيْرًا. | ٩ 9 |
لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان، بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم. |