< Josvas 15 >

1 Juda-sønerne og ættgreinerne deira fekk sin lut burtimot Edomlandet, sudmed Sinheidi, lengst sud.
بەشی هۆزی نەوەی یەهودا بە تیروپشک بەگوێرەی خێڵەکانیان لە سنووری ئەدۆمەوە بۆ چۆڵەوانی چن بەرەو باشوور درێژ بووەوە، هەتا ئەوپەڕی باشوور.
2 Landskilet deira gjekk på sudsida ut frå enden av Saltsjøen, frå den viki som sting lengst i sud,
سنووری باشووریان لە کەنداوەوە دەستپێدەکات، لە کۆتایی باشووری دەریای مردووە و
3 tøygde seg sud um Skorpionskardet, og tok so yver til Sin og uppetter sunnanfor Kades-Barnea; so gjekk skiftelina yver til Hesron og upp til Addar; der svinga ho burt til Karka,
لەوێشەوە بۆ باشووری هەورازی دووپشک دەچوو و پەڕییەوە بۆ چن لە باشووری قادێش بەرنێعەوە سەرکەوت. ئینجا بەردەوام بوو بۆ حەسرۆن و سەرکەوت بۆ ئەدار لەوێشەوە بۆ قەرقەع و
4 tok so burtetter til Asmon, kom fram ved Egyptarlands-bekken, og enda utmed havet. «Dette», sagde Herren, «skal vera landskilet dykkar i sud.»
بەردەوام بوو بۆ عەچمۆن و لەگەڵ دۆڵی میسر یەکیگرت و کۆتایی سنوورەکەش لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو. ئەمە دەبێتە سنووری باشووریان.
5 I aust fylgde landskilet Saltsjøstrandi, alt til Jordanosen. På nordsida gjekk fylkesdeilet frå vatsbotnen, frå Jordanosen,
سنووری ڕۆژهەڵاتیش لە دەریای مردووەوە هەتا کۆتایی ڕووباری ئوردون بوو. سنووری لای باکوور دەستپێدەکات لە کەنداوی دەریاکە لەلای کۆتایی ڕووباری ئوردون و
6 upp til Bet-Hogla og heldt so frametter nordanfor Bet-ha-Araba, upp til Bohan-Rubensson-steinen.
سنوورەکە سەرکەوت بۆ بێت‌حۆگلە و لە باکووری بێت‌عەراڤا پەڕییەوە و سنوورەکە سەرکەوت بۆ بەردی بۆهەنی کوڕی ڕەئوبێن و
7 So tok skiftelina frå Akordalen, til Debir; der svinga ho nordetter til den steinkrinsen, som ligg beint imot Adummimkleivi, sunnanfor dalen, og gjekk so yver til En-Semeskjelda og fram til En-Rogel.
سنوورەکە لە دۆڵی عاخۆرەوە سەرکەوت بۆ دەڤیر و بەرەو باکوور بووەوە بۆ گەلیلۆت کە بەرامبەر بە ڕێگای هەورازی ئەدومیمە کە لە باشووری دەربەندەکەیە و ئینجا سنوورەکە بەردەوام بوو بۆ ئاوەکانی کانی شەمەش و چوو بۆ کانی ڕۆگێل.
8 Sidan tok ho upp til Hinnomssonsdalen, til sudsida av Jebusitaråsen, der Jerusalem ligg, og steig upp til toppen av det fjellet som er beint i vest for Hinnomsdalen, ved nordenden av Kjempesletta.
ئینجا سنوورەکە بە دۆڵی بەن‌هینۆمدا بەلای باشووری بناری شاری یەبوسیدا سەرکەوت کە ئۆرشەلیمە، سنوورەکە بۆ سەر لووتکەی کێوەکە سەرکەوت کە بەرامبەر دۆڵی بەن‌هینۆمە بەلای ڕۆژئاوادا کە لە کەنار دۆڵی ڕفایمە لە باکوور.
9 Frå den fjelltoppen stemnde skiftelina burtåt Me-Neftoahkjelda, heldt fram til byarne på Efronheidi, og tok so burtetter til Ba’ala, den byen som no heiter Kirjat-Jearim.
سنوورەکە لەسەر لووتکەی کێوەکەوە درێژ بووەوە بۆ سەرچاوەی ئاوەکانی نەفتۆوەح و چوو بۆ شارۆچکەکانی کێوی عەفرۆن. لەوێشەوە سنوورەکە درێژ بووەوە بۆ بەعلە کە قیریەت یەعاریمە.
10 Frå Ba’ala svinga ho vestetter til Se’irfjellet, tok yver til nordhallet av Jearimfjellet, der Kesalon ligg, og gjekk so ned til Bet-Semes, og fram til Timna.
ئینجا سنوورەکە لە بەعلەیەوە بەرەو ڕۆژئاوا درێژ بووەوە بۆ کێوی سێعیر و بەردەوام بوو بۆ لای بناری کێوی یەعاریم لە باکوور کە کەسالۆنە و دابەزییە بێت‌شەمەش و پەڕییەوە بۆ تیمنا.
11 Sidan heldt skiftelina nordetter til Ekronåsen; der svinga ho burt til Sikron, tok so yver til Ba’alafjellet, kom fram ved Jabne’el, og enda utmed havet.
ئینجا سنوورەکە چوو بۆ لای بناری باکووری عەقرۆن و سنوورەکە درێژ بووەوە بۆ شیکارۆن و لە کێوی بەعلە پەڕییەوە و گەیشتە یەڤنئێل و کۆتایی سنوورەکەش لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو.
12 I vest var det Storhavet som var grensa. Dette var landskili åt Juda-sønerne og ættgreinerne deira, på alle sidor.
سنووری ڕۆژئاواشیان دەریای سپی ناوەڕاست بوو بە کەنارەکانییەوە. ئەمە سنووری نەوەی یەهودا بوو بە چواردەوریدا بەگوێرەی خێڵەکانیان.
13 Kaleb Jefunneson fekk sin lut millom Juda-sønerne, etter det som Herren hadde sagt med Josva. Det var den byen som heitte etter Arba, far åt Anak, og som me no kallar Hebron.
بەپێی فەرمانی یەزدان، یەشوع لەنێو نەوەی یەهودا بەشێکی دا بە کالێبی کوڕی یەفونە، ئەویش قیریەت ئەربەع بوو کە حەبرۆنە و ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق بوو.
14 Kaleb dreiv ut dei tri anakitarne som budde der, Sesai og Ahiman og Talmai, borni åt Anak.
کالێبیش هەر سێ خێڵی نەوەی عەناقی لە حەبرۆن دەرکرد، شێشەی و ئەحیمەن و تەلمەی کە کوڕەکانی عەناق بوون.
15 Sidan for Kaleb mot Debir-buarne; Debir heitte fyrr Kirjat-Sefer.
لەوێشەوە بۆ هێرشکردنە سەر دانیشتووانی دەڤیر پێشڕەوی کرد، دەڤیر پێشتر ناوی قیریەت سێفەر بوو.
16 Då lova han ut at den som kunde taka Kirjat-Sefer, skulde få Aksa, dotter hans.
ئینجا کالێب گوتی: «ئەوەی پەلاماری قیریەت سێفەر بدات و بیگرێت، عەکسای کچمی دەدەمێ ببێتە ژنی.»
17 Otniel, son åt Kenaz, bror åt Kaleb, tok byen, og Kaleb gav honom Aksa.
ئیتر عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب قیریەت سێفەری گرت، کالێبیش عەکسای کچی دایێ بۆ ئەوەی ببێتە ژنی.
18 Då so ho skulde flytja heim til honom, eggja ho honom til å beda far hennar um ein jordveg, og sjølv hoppa ho ned av asnet. «Kva er det du vil?» spurde Kaleb.
ئینجا لە کاتی هاتنی بۆ لای عۆسنیێل، عەکسا هانی دا بۆ ئەوەی داوای کێڵگەیەک لە باوکی بکات. کاتێک عەکسا لە گوێدرێژەکە دابەزی، کالێب لێی پرسی: «چیت بۆ بکەم؟»
19 «Gjev med ei velfargåva!» svara ho. «Du hev gift meg burt til dette turre Sudlandet; gjev meg no vatskjeldor!» So gav han henne Øvregullot og Nedregullot.
ئەویش پێی گوت: «بەرەکەتێکم بدەرێ، لەبەر ئەوەی لە نەقەب زەویت پێداوم، سەرچاوەکانی ئاوم بدەرێ.» کالێبیش کانیاوەکانی سەروو و خوارووی پێدا.
20 No skal me nemna dei eigedomarne som Juda-ætti og greinerne hennar fekk:
ئەمە میراتی هۆزی یەهودایە بەگوێرەی خێڵەکانیان:
21 Byarne i Sudlandet, ytst i Judafylket, burtimot Edomskiftet, det var Kabse’el og Eder og Jagur
شارۆچکەکانی هۆزی نەوەی یەهودا کە لە کۆتایی باشووردا بوون لە نەقەب لەلای سنووری ئەدۆم ئەمانە بوون: قەڤچەئێل، عێدەر، یاگور،
22 og Kina og Dimona og Adada
قینا، دیمۆنا، عەدعادە،
23 og Kedes og Hasor og Jitnan,
قەدەش، حاچۆر، یەتنان،
24 Zif og Telem og Bealot
زیف، تەلەم، بەعالۆت،
25 og Hasor-Hadatta og Kerijot-Hesron, som no heiter Hasor,
حاچۆر حەدەتا، قەریۆت حەسرۆن کە حاچۆرە،
26 Amam og Sema og Molada
ئەمام، شەمەع، مۆلادا،
27 og Hasur-Gadda og Hesmon og Bet-Pelet
حەچەر گەدا، حەشمۆن و بێت‌پەلەت،
28 og Hasar-Sual og Be’erseba og Bizjotja,
حەچەر شوعال، بیری شابەع، بزیۆتیە،
29 Ba’ala og Ijjim og Esem
بەعلە، عییم، عەچەم،
30 og Eltolad og Kesil og Horma
ئەلتۆلەد، کەسیل، حۆرما،
31 og Siklag og Madmanna og Sansanna
چیقلەگ، مەدمەنا، سەنسەنا،
32 og Lebaot og Silhim og Ajin og Rimmon, i alt ni og tjuge byar, med grenderne som låg ikring.
لەڤائۆت، شیلحیم، عەین و ڕیمۆن. هەموو شارۆچکەکان بیست و نۆ شارۆچکە بوون بە گوندەکانیشیانەوە.
33 I låglandet: Estaol og Sora og Asna
لە زوورگەکانی خۆرئاوا: ئەشتائۆل، چۆرعا، ئەشنا،
34 og Zanoah og En-Gannim, Tappuah og Enam,
زانۆوەح، کانی گەنیم، تەپووەح، عێینام،
35 Jarmut og Adullam, Soko og Azeka
یەرموت، عەدولام، سۆکۆ، عەزێقا،
36 og Sa’arajim og Aditajim og Gedera med Gederotajim, fjortan byar, med grenderne ikring,
شەعەرایم، عەدیتەیم، گەدێرا یان گەدێرۆتەیم بوون، واتە چواردە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
37 Senan og Hadasa og Migdal-Gad
چەنان، حەداشا، میگدەل گاد،
38 og Dilan og Mispe og Jokte’el,
دیلعان، میچپا، یۆقتئێل،
39 Lakis og Boskat og Eglon
لاخیش، بۆچقەت، عەگلۆن،
40 og Kabbon og Lahmas og Kitlis
کەبۆن، لەحماس، کیتلیش،
41 og Gederot, Bet-Dagon og Na’ama og Makkeda, sekstan byar med grenderne ikring,
گەدێرۆت، بێت‌داگۆن، نەعما و مەقێدا، واتە شازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
42 Libna og Eter og Asan
لیڤنا، عەتەر، عاشان،
43 og Jiftah og Asna og Nesib
یەفتاح، ئەشنا، نەچیڤ،
44 og Ke’ila og Aksib og Maresa, ni byar med grenderne ikring,
قەعیلا، ئەکزیڤ و مارێشا، واتە نۆ شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
45 Ekron med bygder og grender,
عەقرۆن لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی،
46 og alt som låg millom Ekron og havet på Asdodsida, med grenderne som høyrde til,
لە عەقرۆنەوە بەرەو ڕۆژئاوا، هەموو ئەوەی نزیک ئەشدۆد و گوندەکانیەتی،
47 Asdod med bygder og grender, Gaza med bygder og grender, radt burt til Egyptarlands-bekken og ut til Storhavet; det var grensa der.
ئەشدۆد لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی و غەزە و دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی هەتا دۆڵی میسر و دەریای سپی ناوەڕاست و کەنارەکانی.
48 I fjellbygderne: Samir og Jattir og Soko
لە ناوچە شاخاوییەکەش: شامیر، یەتیر، سۆکۆ،
49 og Danna og Kirjat-Sanna, som no heiter Debir,
دەنا، قیریەت سەنا کە دەڤیرە،
50 og Anab og Estemo og Anim
عەناڤ، ئەشتەمۆ، عانیم،
51 og Gosen og Holon og Gilo, elleve byar, med grenderne ikring,
گۆشەن، حۆلۆن و گیلۆ، واتە یازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
52 Arab og Duma og Esan
ئەرەڤ، دوما، ئەشعان،
53 og Janim og Bet-Tappuah og Afeka
یانیم، بێت‌تەپووەح، ئەفێقا،
54 og Humta og Kirjat-Arba, som no heiter Hebron, og Sior, ni byar med grenderne ikring,
حومتا، قیریەت ئەربەع کە حەبرۆنە و چیعۆر، واتە نۆ شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
55 Maon, Karmel og Zif og Juta
ماعۆن، کارمەل، زیف، یوتا،
56 og Jizre’el og Jokdeam og Zanoah,
یەزرەعیل، یۆقدەعام، زانۆوەح،
57 Kajin, Gibea og Timna, ti byar med grenderne ikring,
قەین، گیڤعا و تیمنا، واتە دە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
58 Halhul, Bet-Sur og Gedor
حەلحول، بێت‌چوور، گەدۆر،
59 og Ma’arat og Bet-Anot og Eltekon, seks byar med grenderne ikring,
مەعەرات، بێت‌عەنۆت و ئەلتەقۆن، واتە شەش شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
60 Kirjat-Ba’al, som sidan vart kalla Kirjat-Jearim, og Rabba, tvo byar med grenderne ikring.
قیریەت بەعل ئەوەی قیریەت یەعاریمە و ڕەبە، واتە دوو شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
61 I øydemarki: Bet-ha-Araba, Middin og Sekaka
لە چۆڵەوانیش: بێت‌عەراڤا، میددین، سیکاکا،
62 og Nibsan og Ir-Hammelah og En-Gedi, seks byar med grenderne ikring.
نیڤشان، شاری خوێ و کانی گەدی، واتە شەش شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
63 Men Juda-sønerne vann ikkje driva ut jebusitarne, som budde i Jerusalem; dei hev vorte buande i hop med Juda-sønerne i Jerusalem alt til denne dag.
بەڵام نەوەی یەهودا نەیتوانی یەبوسییەکانی دانیشتووی ئۆرشەلیم دەربکەن، جا هەتا ئەمڕۆش یەبوسییەکان لە ئۆرشەلیمدا لەگەڵ نەوەی یەهودا نیشتەجێن.

< Josvas 15 >