< زەکەریا 2 >
ئینجا چاوم هەڵبڕی و پیاوێکم لەبەردەمم بینی گوریسی پێوانەی بەدەستەوە بوو. | 1 |
Opět pozdvihl jsem očí svých, a uzřel jsem, a aj muž, v jehož ruce byla šnůra míry.
لێم پرسی: «بۆ کوێ دەچیت؟» وەڵامی دامەوە: «بۆ پێوانی ئۆرشەلیم، تاکو درێژی و پانییەکەی بزانم.» | 2 |
I řekl jsem: Kam jdeš? I řekl mi: Měřiti Jeruzaléma, abych viděl, jak veliká širokost jeho, a jak veliká dlouhost jeho.
لەو کاتەدا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم هاتە دەرەوە، فریشتەیەکی دیکەش بەرەوپیری هاتە دەرەوە و | 3 |
A aj, když anděl ten, kterýž mluvil se mnou, vycházel, jiný anděl vycházel jemu vstříc.
پێی گوت: «ڕاکە و بەو گەنجە بڵێ:”ئۆرشەلیم دەبێتە شارێکی بێ شوورا، لەبەر زۆری خەڵک و ئاژەڵی ماڵی تێیدا. | 4 |
A řekl jemu: Běž, mluv k mládenci tomu, řka: Po vsech bydliti budou Jeruzalémští, pro množství lidu a dobytka u prostřed něho.
منیش بۆی دەبمە شوورای ئاگرین لە هەر چواردەوری، دەبمە شکۆ لەناوەڕاستی.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 5 |
A já budu, praví Hospodin, jeho zdí ohnivou vůkol, a slávou budu u prostřed něho.
یەزدان دەفەرموێت: «هۆی، هۆی! لە خاکی باکوور هەڵێن، چونکە وەک چوار باکەی ئاسمان پەرتەوازەم کردوون.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 6 |
Nuže, nuže, utectež již z země půlnoční, praví Hospodin, poněvadž se čtyř stran světa volný průchod učinil jsem vám, praví Hospodin.
«هۆی، دەرباز بە، ئەی خەڵکی سییۆن کە لە بابل دەژین!» | 7 |
Nuže, Sione, kterýž přebýváš u dcery Babylonské, vydobuď se.
چونکە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەدوای ئەوەی خودای شکۆدار منی نارد بۆ ئەو نەتەوانەی ئێوەیان تاڵان کرد، چونکە ئەوەی دەستتان لێدەدات، دەست لە بیلبیلەی چاوی دەدات، | 8 |
Nebo takto praví Hospodin zástupů: Po slávě poslal mne proti národům těm, kteříž zloupili vás; nebo kdož se dotýká vás, dotýká se zřítelnice oka mého.
بێگومان من دەستیان لێ دەوەشێنم و دەبنە تاڵانی بۆ کۆیلەکانیان. ئینجا دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی ناردووە. | 9 |
Nebo aj, já zdvihnu ruku svou proti nim, a budou loupež služebníkům svým, i zvíte, že Hospodin zástupů poslal mne.
«ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گۆرانی بڵێن و دڵخۆش بن، چونکە من دێم و لەنێوتاندا نیشتەجێ دەبم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 10 |
Prozpěvuj a vesel se, dcero Sionská; nebo aj, já přijdu a budu bydliti u prostřed tebe, praví Hospodin.
«لەو ڕۆژەدا زۆرێک لە نەتەوەکان دێنە پاڵ یەزدان و دەبنە گەلی من. لەنێو ئێوەدا نیشتەجێ دەبم و دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە. | 11 |
I připojí se národové mnozí k Hospodinu v ten den, a budou mým lidem, a budu bydliti u prostřed tebe, i zvíš, že Hospodin zástupů poslal mne k tobě.
یەزدان یەهودا دەکاتە میراتی خۆی، بەشی خۆی لەسەر خاکی پیرۆز، دووبارە ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە. | 12 |
Tehdy dědičně ujme Hospodin Judu, díl svůj, v zemi svaté, a vyvolí zase Jeruzalém.
ئەی هەموو ئادەمیزاد، لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بن، چونکە لە نشینگە پیرۆزەکەیەوە هەستا!» | 13 |
Umlkniž všeliké tělo před oblíčejem Hospodinovým, neboť procítí z příbytku svatosti své.