< ڕۆما 2 >

کەواتە ئەی مرۆڤ، هیچ بیانووێکت نییە کە حوکمی کەسێکی دیکە دەدەیت، چونکە بەوەی خەڵکی پێ حوکم دەدەیت، خۆت تاوانبار دەکەیت، لەبەر ئەوەی تۆ کە حوکم دەدەیت، خۆشت هەمان شت دەکەیت. 1
You, therefore, have no excuse, you who pass judgment on another. For on whatever grounds you judge the other, you are condemning yourself, because you who pass judgment do the same things.
بەڵام دەزانین حوکمی خودا ڕاستە بەسەر ئەوانەی ئەم شتانە دەکەن. 2
And we know that God’s judgment against those who do such things is based on truth.
کەواتە ئەی ئەو مرۆڤەی ئەوانە حوکم دەدەیت کە ئەم شتانە دەکەن و خۆشت هەمان شت دەکەیت، وا دەزانیت لە حوکمی خودا دەرباز دەبیت؟ 3
So when you, O man, pass judgment on others, yet do the same things, do you think you will escape God’s judgment?
یان گاڵتەت بە دەوڵەمەندی نەرمونیانی و ئارامی و پشوودرێژییەکەی دێت؟ نازانیت نەرمونیانی خودا بەرەو تۆبەکردنت دەبات؟ 4
Or do you disregard the riches of His kindness, tolerance, and patience, not realizing that God’s kindness leads you to repentance?
بەڵام تۆ لەبەر کەللەڕەقی و دڵی تۆبە نەکردووت، لە ڕۆژی تووڕەیی و ئاشکراکردنی حوکمی دادپەروەرانەی خودا، تووڕەیی لەسەر خۆت کۆ دەکەیتەوە. 5
But because of your hard and unrepentant heart, you are storing up wrath against yourself for the day of wrath, when God’s righteous judgment will be revealed.
خودا [پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.] 6
God “will repay each one according to his deeds.”
ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن. (aiōnios g166) 7
To those who by perseverance in doing good seek glory, honor, and immortality, He will give eternal life. (aiōnios g166)
بەڵام ڕق و تووڕەیی بۆ ئەوانەیە کە داوای خۆپەرستی دەکەن و ملکەچی ڕاستی نابن، بۆ ناڕەوایی ملکەچ دەبن. 8
But for those who are self-seeking and who reject the truth and follow wickedness, there will be wrath and anger.
ناخۆشی و تەنگانە بۆ هەر مرۆڤێکە کە خراپە دەکات، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. 9
There will be trouble and distress for every human being who does evil, first for the Jew, then for the Greek;
شکۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هەموو چاکەکارێکە، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە، 10
but glory, honor, and peace for everyone who does good, first for the Jew, then for the Greek.
چونکە خودا لایەنگری ناکات. 11
For God does not show favoritism.
هەموو ئەوانەی کە شەریعەتیان نییە و گوناه دەکەن، بێ شەریعەت لەناودەچن، هەموو ئەوانەش کە لەژێر دەسەڵاتی شەریعەتدا گوناه دەکەن، بە شەریعەت حوکم دەدرێن، 12
All who sin apart from the law will also perish apart from the law, and all who sin under the law will be judged by the law.
چونکە ئەوانە لەلای خودا بێتاوان نین کە شەریعەت دەبیستن، بەڵکو ئەوانە بێتاوان دەکرێن کە کار بە شەریعەت دەکەن. 13
For it is not the hearers of the law who are righteous before God, but it is the doers of the law who will be declared righteous.
بێگومان ئەو نەتەوانەی کە شەریعەتیان نییە، کاتێک بە شێوەیەکی سروشتی شەریعەتیان پەیڕەو کرد، ئەوانە بۆ خۆیان شەریعەتن، لەگەڵ ئەوەی شەریعەتیان نییە. 14
Indeed, when Gentiles, who do not have the law, do by nature what the law requires, they are a law to themselves, even though they do not have the law.
ئەوانە بەڵگەی وا نیشان دەدەن کە فەرزەکانی شەریعەت لە دڵیاندا نووسراوە، ویژدانیان لەناویاندا شایەتی دەدات، جار هەیە بیریان تاوانباریان دەکات و جاریش هەیە بەرگرییان لێ دەکات، 15
So they show that the work of the law is written on their hearts, their consciences also bearing witness, and their thoughts either accusing or defending them
لەو ڕۆژەدا کاتێک خودا نهێنییەکانی خەڵک لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە حوکم دەدات، بەپێی ئەو مزگێنییەی کە من ڕایدەگەیەنم. 16
on the day when God will judge men’s secrets through Christ Jesus, as proclaimed by my gospel.
بەڵام تۆ، ئەگەر بە جولەکە ناو دەبردرێیت و پشت بە شەریعەتی تەورات دەبەستیت و شانازی بە خوداوە دەکەیت؛ 17
Now you, if you call yourself a Jew; if you rely on the law and boast in God;
ئەگەر خواستی ئەو دەزانیت، چی باشترینە پەسەندی دەکەیت، چونکە لە تەورات فێربوویت؛ 18
if you know His will and approve of what is superior because you are instructed by the law;
ئەگەر لە خۆت دڵنیایت کە ڕێبەری کوێرەکانیت و ڕووناکییت بۆ ئەوانەی لە تاریکیدان، 19
if you are convinced that you are a guide for the blind, a light for those in darkness,
فێرکاری نەزانان و مامۆستای منداڵانی، چونکە لە تەوراتدا وێنەی زانین و ڕاستیت هەیە، 20
an instructor of the foolish, a teacher of infants, because you have in the law the embodiment of knowledge and truth—
جا تۆ کە خەڵکی دیکە فێر دەکەیت، ئایا خۆت فێر ناکەیت؟ تۆ کە ڕایدەگەیەنێت کە کەس دزی نەکات، ئایا خۆت دزی ناکەیت؟ 21
you, then, who teach others, do you not teach yourself? You who preach against stealing, do you steal?
تۆ کە دەڵێی داوێنپیسی نەکرێت، ئایا خۆت داوێنپیسی ناکەیت؟ تۆ کە ڕقت لە بت دەبێتەوە، ئایا پەرستگاکان تاڵان ناکەیت؟ 22
You who forbid adultery, do you commit adultery? You who abhor idols, do you rob temples?
کە شانازی بە شەریعەتی تەوراتەوە دەکەیت، ئایا بە سەرپێچیکردنی شەریعەت سووکایەتی بە خودا ناکەیت؟ 23
You who boast in the law, do you dishonor God by breaking the law?
وەک نووسراوە: [لەبەر ئێوە لەناو نەتەوەکاندا کفر بە ناوی خودا دەکرێت.] 24
As it is written: “God’s name is blasphemed among the Gentiles because of you.”
خەتەنەکردن سوودی دەبێت ئەگەر شەریعەت پەیڕەو بکەیت، بەڵام ئەگەر سەرپێچی شەریعەت بکەیت، ئەوا وەکو ئەوەیە کە هەر خەتەنە نەکرابیت. 25
Circumcision has value if you observe the law, but if you break the law, your circumcision has become uncircumcision.
بۆیە ئەگەر خەتەنە نەکراو کار بە داواکارییە دروستەکانی شەریعەت بکات، ئایا خەتەنە نەکردنەکەی بە خەتەنەکردن دانانرێت؟ 26
If a man who is not circumcised keeps the requirements of the law, will not his uncircumcision be regarded as circumcision?
ئیتر ئەوەی بە سروشت خەتەنە نەکراوە، بەڵام شەریعەت جێبەجێ دەکات، حوکم بەسەر تۆدا دەدات کە شەریعەتی نووسراو و خەتەنەکردنت هەیە، هەرچەندە تۆ سەرپێچی شەریعەت دەکەیت. 27
The one who is physically uncircumcised yet keeps the law will condemn you who, even though you have the written code and circumcision, are a lawbreaker.
ئەگەر کەسێک تەنها بە ڕواڵەت جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکە نییە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها جەستەیی بێت، ئەوا لە ڕاستیدا خەتەنەکردن نییە. 28
A man is not a Jew because he is one outwardly, nor is circumcision only outward and physical.
بەڵام ئەوەی لە ناخەوە جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکەیە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها بەگوێرەی شەریعەتی نووسراو ئەنجام بدرێت، ئەوا خەتەنەکردن نییە، بەڵکو خەتەنەکردنی دڵ کە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوەیە، خەتەنەکردنی ڕاستەقینەیە. ئەوەی ستایشی لەلای خەڵک نییە، بەڵکو لەلای خودایە. 29
No, a man is a Jew because he is one inwardly, and circumcision is a matter of the heart, by the Spirit, not by the written code. Such a man’s praise does not come from men, but from God.

< ڕۆما 2 >