< زەبوورەکان 59 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داودە، کاتێک شاول پیاوی نارد بۆ ئەوەی چاودێری ماڵی داود بکەن و بیکوژن. ئەی خودای من، فریام بکەوە لە دەست دوژمنەکانم، بمپارێزە لە بەرهەڵستکارانم. 1
למנצח אל-תשחת לדוד מכתם בשלח שאול וישמרו את-הבית להמיתו ב הצילני מאיבי אלהי ממתקוממי תשגבני
فریام بکەوە لە دەست خراپەکاران، ڕزگارم بکە لە دەست خوێنڕێژان. 2
הצילני מפעלי און ומאנשי דמים הושיעני
ببینە چۆن خۆیان بۆم مات داوە! ئەی یەزدان، زۆرداران گەمارۆیان داوم، بەبێ ئەوەی تاوان و گوناهم کردبێ. 3
כי הנה ארבו לנפשי-- יגורו עלי עזים לא-פשעי ולא-חטאתי יהוה
هەرچەندە هەڵەم نەکردووە، ئامادەن بۆ پەلاماردانم. ڕاپەڕە بۆ فریاکەوتنم، بڕوانە گرفتەکەم! 4
בלי-עון ירצון ויכוננו עורה לקראתי וראה
تۆ ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، هەستە بۆ سزادانی هەموو نەتەوەکان، لەگەڵ خیانەتکارە بەدکارەکان میهرەبان مەبە. 5
ואתה יהוה-אלהים צבאות אלהי ישראל-- הקיצה לפקד כל-הגוים אל-תחן כל-בגדי און סלה
دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە، وەک سەگ دەمڕێنن و بەناو شاردا دەسووڕێنەوە. 6
ישובו לערב יהמו ככלב ויסובבו עיר
ئەوەتا تاڵاو لە دەمیانە و شمشێر لە لێویانە، دەڵێن: «کێ گوێی لێمان دەبێت؟» 7
הנה יביעון בפיהם--חרבות בשפתותיהם כי-מי שמע
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، پێیان پێدەکەنیت، گاڵتە بە هەموو نەتەوەکان دەکەیت. 8
ואתה יהוה תשחק-למו תלעג לכל-גוים
ئەی هێزی من، چاوەڕێی تۆ دەکەم، ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت. 9
עזו אליך אשמרה כי-אלהים משגבי
خودا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دێتە لام، سەرکەوتنم نیشان دەدات بەسەر دوژمنەکانم. 10
אלהי חסדו (חסדי) יקדמני אלהים יראני בשררי
ئەی پەروەردگار، قەڵغانی ئێمە، مەیانکوژە، ئەگینا گەلی من لەبیریان دەچێت. بە هێزی خۆت دەربەدەریان بکە و بەریان بدەوە. 11
אל-תהרגם פן ישכחו עמי--הניעמו בחילך והורידמו מגננו אדני
لەبەر گوناهەکانی دەمیان، لەبەر وتەکانی لێویان، با گرفتاری لووتبەرزی خۆیان بن. لەبەر ئەو درۆ و نەفرەتانەی کردوویانە، 12
חטאת-פימו דבר-שפתימו וילכדו בגאונם ומאלה ומכחש יספרו
لە تووڕەییدا بیانفەوتێنە، بیانفەوتێنە هەتا نەمێنن. ئەوسا دەزانن کە خودا فەرمانڕەوایەتی یاقوب دەکات، هەتا ئەوپەڕی زەوی. 13
כלה בחמה כלה ואינמו וידעו--כי-אלהים משל ביעקב לאפסי הארץ סלה
دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە، وەک سەگ دەمڕێنن و بەناو شاردا دەسووڕێنەوە. 14
וישבו לערב יהמו ככלב ויסובבו עיר
بەدوای خواردندا وێڵ دەبن، دەوەڕن ئەگەر تێر نەبن. 15
המה ינועון (יניעון) לאכל-- אם-לא ישבעו וילינו
بەڵام من سروود بەسەر هێزی تۆدا دەڵێم، بەیانییان گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتدا دەڵێم، چونکە تۆ قەڵای منیت، لە ڕۆژی تەنگانەدا پەناگای منیت. 16
ואני אשיר עזך-- וארנן לבקר חסדך כי-היית משגב לי ומנוס ביום צר-לי
ئەی هێزی من، گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێم، ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆتم بۆ دەردەخەی. 17
עזי אליך אזמרה כי-אלהים משגבי אלהי חסדי

< زەبوورەکان 59 >