< زەبوورەکان 43 >
ئەی خودایە، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس، لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە. | 1 |
Judge me, O God, and plead my cause against an ungodly nation: from the deceitful and unjust man do thou deliver me.
تۆ خودا و قەڵای منی. بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆچی دەبێت بناڵێنم، بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟ | 2 |
For thou art the God of my fortress: why hast thou abandoned me? why must I walk about grieved, under the oppression of the enemy?
ڕووناکی و ڕاستی خۆت بنێرە، با ئەوان ڕێنماییم بکەن، با ئەوان بمهێننە کێوی پیرۆزت، بۆ نشینگەکەت. | 3 |
Send thou thy light and thy truth, these shall guide me; they shall bring me unto thy holy mountain, and to thy dwellings:
ئەوسا دێم بۆ قوربانگای خودا، خودای خۆشی و دڵشادیم، خودایە، خودای من، بە قیسارەوە ستایشت دەکەم. | 4 |
That I may go unto the altar of God, unto God the joy of my gladness; and that I may thank thee upon the harp, O God, my God.
ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟ بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ ئومێدت بە خودا هەبێت، چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم، ئەو ڕزگارکەر و خودامە. | 5 |
Why art thou cast down, O my soul? and why art thou disquieted within me? Hope thou in God; for I shall yet thank him, the salvation of my countenance, and my God.