< زەبوورەکان 39 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ یەدوتون زەبوورێکی داود. گوتم: «چاودێری ڕێگای خۆم دەکەم و زمانی خۆم لە گوناه دەپارێزم. ئەوەندەی بەدکار لەبەردەممە، دەمم بە لغاو دەبەستم.» | 1 |
I said, I will take heed to my ways, that I sin not with my tongue. I will keep my mouth with a bridle while the wicked man is before me.
بەڵام کاتێک کپ و بێدەنگ بووم، تەنانەت شتی چاکیشم نەدەگوت، ئازارم زیاد بوو. | 2 |
I was mute with silence. I held my peace, even from good, and my sorrow was stirred.
دڵم لە ناخمەوە قوڵپی دەدا، هەروەها کە نوقومی بیرکردنەوە دەبووم، گڕم دەگرت، ئەوسا بە زمانم هاتمە قسەکردن: | 3 |
My heart was hot within me. While I was musing the fire burned. Then I spoke with my tongue:
«ئەی یەزدان، کۆتایی ژیانی خۆم پیشان بدە، هەروەها ڕۆژەکانی ژیانم چەندە، بۆ ئەوەی بزانم من چ فەوتاوێکم. | 4 |
Jehovah, make me to know my end, and the measure of my days, what it is. Let me know how frail I am.
بەڕاستی ڕۆژگاری منت کردووە بە بستێک، تەمەنم لەبەرچاوت وەک هیچە. ژیانی هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە. | 5 |
Behold, thou have made my days as handbreadths, and my life-time is as nothing before thee. Surely every man at his best condition is altogether vanity. (Selah)
«بەڕاستی مرۆڤ وەک سێبەر دێت و دەچێت، ڕەنج دەدات، بەڵام بێگومان بێهوودەیە، سامان کۆدەکاتەوە، نازانێت دوای خۆی بۆ کێ دەبێت. | 6 |
Surely every man walks in a shadow. Surely they are disquieted in vain. He heaps up, and knows not who shall gather them.
«ئێستاش ئەی پەروەردگار، من چاوەڕێی چی بکەم؟ هیوای من بە تۆیە. | 7 |
And now, Lord, what do I wait for? My hope is in thee.
لە هەموو سەرپێچییەکانم ڕزگارم بکە، مەمکە بە گاڵتەجاڕی گێلەکان. | 8 |
Deliver me from all my transgressions. Make me not the reproach of the foolish.
بێدەنگ بووم، دەمم ناکەمەوە، چونکە تۆ ئەوەی کە ئەمەت کردووە. | 9 |
I was mute. I opened not my mouth, because thou did it.
بەڵای خۆت لەسەر من لابدە، بە زەبرەکانی دەستی تۆ فەوتام. | 10 |
Remove thy stroke away from me. I am consumed by the blow of thy hand.
مرۆڤ بە سەرزەنشتکردنی لەبەر گوناهەکانی تەمبێ دەکەیت، وەک مۆرانە سامانی ئەو لەناودەبەیت، هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە. | 11 |
When thou have corrected man with rebukes for iniquity, thou make his beauty to disintegrate like a moth. Surely every man is vanity. (Selah)
«ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، گوێ لە هاوارم بگرە، لە ئاست گریانم گوێت دامەخە، چونکە لەلای تۆ وەک نامۆیەکم، میوانم وەک هەموو باوباپیرانم. | 12 |
Hear my prayer, O Jehovah, and give ear to my cry. Keep not silent at my tears, for I am a stranger with thee, a sojourner, as all my fathers were.
ڕووی گرژت لە من وەرگێڕە، هەتا شادمان ببمەوە، پێش ئەوەی بڕۆم و نەمێنم.» | 13 |
O spare me, that I may recover strength before I go from here, and be no more.