< زەبوورەکان 38 >

زەبوورێکی داود، بۆ یادکردنەوە. ئەی یەزدان، بە تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە، بە ڕقی خۆت تەمبێم مەکە. 1
[A Psalm by David, for a memorial.] Jehovah, do not rebuke me in your wrath, neither chasten me in your hot displeasure.
تیرەکانت منیان پێکا، دەستت منی خستە خوارەوە. 2
For your arrows have pierced me, your hand presses hard on me.
بەهۆی تووڕەیی تۆوە تەندروستی لە لەشمدا نەماوە، بەهۆی گوناهمەوە ساغی لە ئێسقانەکانمدا نەماوە. 3
There is no soundness in my flesh because of your indignation, neither is there any health in my bones because of my sin.
تاوانەکانم بەسەر سەرم کەوتوون، وەک بارێکی گران کە توانام نییە هەڵیبگرم. 4
For my iniquities have gone over my head. As a heavy burden, they are too heavy for me.
برینەکانم بۆگەن بوون و چڵکیان کردووە، بەهۆی گێلایەتی خۆم. 5
My wounds are loathsome and corrupt, because of my foolishness.
پشتم چەماوەتەوە و کووڕ بوومەتەوە، بە درێژایی ڕۆژ ماتەم دەگێڕم. 6
I am pained and bowed down greatly. I go mourning all day long.
کەلەکەم پڕ بووە لە ژانێکی سووتێنەر، تەندروستی لە لەشمدا نەماوە. 7
For my waist is filled with burning. There is no soundness in my flesh.
بە تەواوی تێکشکاوم و بێهێز بووم، لەبەر نەهامەتی دڵم هەر دەناڵێنم. 8
I am faint and severely bruised. I have groaned by reason of the anguish of my heart.
ئەی پەروەردگار، هەموو ئارەزووەکانم لەپێش چاوتە، ئاخ هەڵکێشانم لە تۆ شاردراوە نییە. 9
Lord, all my desire is before you. My groaning is not hidden from you.
دڵەکوتێمە و هێزم لەبەر بڕاوە، تەنانەت ڕووناکیش لە چاوانم بڕاوە. 10
My heart throbs. My strength fails me. As for the light of my eyes, it has also left me.
لەبەر برینەکانم دۆست و برادەرەکانم خۆیان لێم دەپارێزن، خزمانم لێم دوور دەکەونەوە. 11
My loved ones and my friends keep their distance because of my affliction. My kinsmen stand far away.
ئەوانەی بەدوای ژیانی منەوەن تەڵە دەنێنەوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئازارم بدەن باسی تێکشکانم دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بیر لە فرتوفێڵ دەکەنەوە. 12
They also who seek after my life lay snares. Those who seek my hurt speak mischievous things, and meditate deceits all day long.
بەڵام من وەک کەڕ وام، گوێم لێ نابێت، وەک لاڵ وام، ناتوانم دەمم بکەمەوە. 13
But I, as a deaf man, do not hear. I am as a mute man who doesn't open his mouth.
وەک کەسێکم لێ هاتووە کە نابیستێت، هیچ بەهانەیەکیشی لە دەمی نەبێت. 14
Yes, I am as a man who doesn't hear, in whose mouth are no reproofs.
ئەی یەزدان، چاوەڕێی تۆ دەکەم، ئەی خودای پەروەردگارم، تۆ وەڵام دەدەیتەوە، 15
For in you, Jehovah, do I hope. You will answer, Jehovah my God.
چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن، یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.» 16
For I said, "Do not let them gloat over me, or exalt themselves over me when my foot slips."
خەریکە دەکەوم، هەمیشە ئازارەکانم لەگەڵمە. 17
For I am ready to fall. My pain is continually before me.
دان بە تاوانی خۆمدا دەنێم، بە گوناهی خۆم خەمبار دەبم. 18
Yes, I confess my iniquity. I am anxious because of my sin.
دوژمن چالاک و بەهێزن، ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە زۆرن. 19
But my enemies, for no reason, are many. Those who hate me wrongfully are numerous.
ئەوانەی بەرامبەری چاکە خراپەم دەدەنەوە، دژایەتیم دەکەن، چونکە دوای چاکە کەوتووم. 20
They who also render evil for good are adversaries to me, because I follow what is good.
ئەی یەزدان، پشتگوێم مەخە، ئەی خودای من، لێم دوور مەکەوە. 21
Do not forsake me, Jehovah. My God, do not be far from me.
ئەی پەروەردگاری ڕزگارکەرم، خێرا بگە فریام. 22
Hurry to help me, Jehovah, my salvation.

< زەبوورەکان 38 >