< زەبوورەکان 18 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودی بەندەی یەزدان. ئەم سروودەی بۆ یەزدان گوت، دوای ئەوەی یەزدان لە دەستی هەموو دوژمنەکانی و لە دەستی شاول ڕزگاری کرد. گوتی: ئەی یەزدان، ئەی هێزی من، خۆشمدەوێی. | 1 |
I love thee, O LORD, my strength!
یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە، خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگای منە. | 2 |
Jehovah is my rock, my fortress, and my deliverer; My God, my strength, in whom I trust; My shield, my strong defence, and my high tower.
لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە، لە دوژمنەکانم ڕزگار دەبم، | 3 |
I called upon the LORD, who is worthy to be praised, And was delivered from my enemies.
چونکە پەتی مەرگ شەتەکی داوم، لێشاوی لەناوچوون زەندەقی بردم، | 4 |
The snares of death encompassed me; The floods of destruction filled me with dismay;
پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. (Sheol ) | 5 |
The snares of the underworld surrounded me, And the nets of death seized upon me. (Sheol )
لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە، هاوارم بردە بەر خودام، لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو، هاوارم گەیشتە بەرگوێی. | 6 |
In my distress I called upon the LORD, And cried unto my God; He heard my voice from his palace, And my cry came before him into his ears.
ئینجا زەوی لەرزی و هەژا، بناغەی چیاکانیش ڕاژەنین، لە تووڕەیی ئەو لەرزین. | 7 |
Then the earth quaked and trembled; The foundations of the mountains rocked and were shaken, Because his wrath was kindled.
دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە، ئاگرێکی لووشدەر لە دەمی هاتە دەرەوە، وەک ژیلەمۆی پشکۆی داگیرساو بوو. | 8 |
A smoke went up from his nostrils, And fire from his mouth devoured; Burning coals shot forth from him.
ئاسمانی شەق کرد و دابەزییە خوارەوە، هەوری تاریک لەژێر پێی بوو. | 9 |
He bowed the heavens, and came down; And darkness was under his feet;
سواری کەڕوب بوو و فڕی، بەسەر باڵی بادا بەرزبووەوە. | 10 |
And he rode upon a cherub, and did fly; Yea, he did fly upon the wings of the wind.
بە تاریکی خۆی داپۆشی و کردییە خێوەت لە دەوری خۆی، هەوری تاریکی پڕ بارانی ئاسمانی کردە چەتری خۆی. | 11 |
And he made darkness his covering; His pavilion round about him was dark waters and thick clouds of the skies.
لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو هەورەکان بەرەو پێش چوون، تەرزە و پشکۆی ئاگریان لێ هاتە دەرەوە. | 12 |
At the brightness before him, his thick clouds passed away; Then came hailstones and coals of fire.
یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی، ئەو خودایەی هەرەبەرزە دەنگی خۆی لەرزاندەوە. | 13 |
The LORD also thundered from heaven, And the Most High uttered his voice, Amid hailstones and coals of fire.
تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد، بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن. | 14 |
He sent forth his arrows, and scattered them; Continual lightnings, and discomfited them.
ئەی یەزدان، بنی دەریا دەرکەوت، بناغەکانی زەوی ئاشکرا بوون، لە سەرزەنشتی تۆ، لە گەرمی هەناسەی لووتی تۆ. | 15 |
Then the channels of the deep were seen, And the foundations of the earth were laid bare At thy rebuke, O LORD! At the blast of the breath of thy nostrils.
لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت، لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام. | 16 |
He stretched forth his hand from above; he took me, And drew me out of deep waters.
لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم، لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون. | 17 |
He delivered me from my strong enemy; From my adversaries, who were too powerful for me.
لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم، بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو. | 18 |
They fell upon me in the day of my calamity; But the LORD was my stay.
منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین، ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم. | 19 |
He brought me forth into a large place; He delivered me, because he delighted in me.
یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم ڕێزداری کردووم، | 20 |
The LORD hath rewarded me according to my righteous; According to the cleanness of my hands hath he recompensed me.
چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر، لە خودای خۆم یاخی نەبووم. | 21 |
For I have kept the ways of the LORD, And have not wickedly departed from my God.
هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان، لە فەرزەکانی لام نەداوە. | 22 |
For all his laws were in my sight; I did not put away his statutes from me.
لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و خۆم لە گوناه پاراستووە. | 23 |
I was upright before him, And kept myself from iniquity.
یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم لەبەردەمی. | 24 |
Therefore hath the LORD rewarded me according to my righteousness, According to the cleanness of my hands before his eyes.
لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت، لەگەڵ ئەوانەی بێ کەموکوڕین چاکی دەنوێنیت، | 25 |
To the merciful thou showest thyself merciful; To the upright thou showest thyself upright;
لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت، بەڵام لەگەڵ خوارەکان زیرەکی دەنوێنیت. | 26 |
To the pure thou showest thyself pure, And to the perverse thou showest thyself perverse.
تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت، بەڵام لووتی لووتبەرزان دەشکێنیت. | 27 |
For thou savest the afflicted people, But the haughty countenance thou bringest down.
ئەی یەزدان، تۆ چراکەم دادەگیرسێنیت، خودام تاریکیم ڕووناک دەکاتەوە. | 28 |
Thou causest my lamp to shine; Jehovah, my God, enlighteneth my darkness.
بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم، لەگەڵ خودای خۆم دەتوانم بەسەر شووراکاندا سەربکەوم. | 29 |
For through thee I have broken through troops; Through my God I have leaped over walls.
ڕێبازی خودا تەواوە، بەڵێنی یەزدان بێگەردە، ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. | 30 |
The ways of God are just and true; His word is pure, tried in the fire; He is a shield to all who put their trust in him.
لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟ | 31 |
Who, then, is God, save Jehovah? And who is a rock, save our God?
خودایە ئەوەی کەمەری منی توند بەستووە، بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە. | 32 |
It is God that girded me with strength, And made my way plain.
پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات، لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت. | 33 |
He made my feet like the hind's, And set me in my high places;
مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ، تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە. | 34 |
He taught my hands to war, So that my arm bent the bow of brass.
قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم، بە دەستی ڕاستت پشتم دەگریت، هاوکاریت گەورەم دەکات. | 35 |
Thou gavest me the shield of thy protection; Thy right hand held me up, And thy goodness made me great.
جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت، تاکو پێم نەخلیسکێت. | 36 |
Thou didst make a wide path for my steps, So that my feet did not stumble.
دوژمنەکانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن، هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە. | 37 |
I pursued my enemies and overtook them, And turned not back till I had destroyed them.
وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە، لەژێر پێم کەوتن. | 38 |
I smote them, so that they could not rise; They fell under my feet.
کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ، وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن. | 39 |
Thou didst gird me with strength for the battle; Thou didst cast down my adversaries under me.
دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد، من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد. | 40 |
Thou didst cause my enemies to turn their backs, So that I destroyed them that hated me.
هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو، هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو. | 41 |
They cried, but there was none to help; To Jehovah, but he answered them not.
وەک تۆزی بەر با منیان هاڕی، وەک قوڕی سەر ڕێگا پێشێلم کردن. | 42 |
I beat them small, like dust before the wind; I cast them out as the dirt of the streets.
لە هێرشی گەل ڕزگارت کردم، تۆ منت کرد بە سەرۆکی نەتەوەکان، گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن. | 43 |
Thou hast delivered me from the assaults of the nations; Thou hast made me the head of the kingdoms. Nations whom I knew not serve me;
هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن، بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن. | 44 |
They who have only heard of me obey me; Yea, men of a strange land submit themselves to me;
بێگانەکان ورە بەر دەدەن و بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە. | 45 |
Men of a strange land fade away, like a leaf, And come trembling from their strongholds.
یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم! خودای ڕزگارکەرم پایەبەرزە! | 46 |
Jehovah is the living God; blessed be my rock; Exalted be the God of my salvation!
خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە، گەلان دەخاتە ژێر ڕکێفم، | 47 |
It is God who hath given me vengeance, And subdued the nations under me;
لە دوژمنەکانم ڕزگاری کردم. پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم، لە دەست کەسە توندوتیژەکان ڕزگارت کردم. | 48 |
He delivered me from my enemies; Yea, thou hast lifted me up above my adversaries; Thou hast saved me from the violent man!
لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم، گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم. | 49 |
Therefore I will give thanks to thee, O LORD! among the nations, And sing praises to thy name.
سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت، خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت، بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە. | 50 |
Great deliverance giveth he to his king, And showeth mercy to his anointed, —To David and to his posterity for ever.