پاڕانەوەیەکی داود. ئەی خودایە، بمپارێزە، چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ. | 1 |
מכתם לדוד שמרני אל כי-חסיתי בך |
بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی، بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.» | 2 |
אמרת ליהוה אדני אתה טובתי בל-עליך |
هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن، ئەوانە شکۆدارن. | 3 |
לקדושים אשר-בארץ המה ואדירי כל-חפצי-בם |
ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون، دەردیان زۆر دەبێت. خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و ناویشیان لەسەر لێوم نابێت. | 4 |
ירבו עצבותם אחר מהרו בל-אסיך נסכיהם מדם ובל-אשא את-שמותם על-שפתי |
ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی، تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت. | 5 |
יהוה מנת-חלקי וכוסי-- אתה תומיך גורלי |
گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من، بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە. | 6 |
חבלים נפלו-לי בנעמים אף-נחלת שפרה עלי |
ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات، تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات. | 7 |
אברך--את-יהוה אשר יעצני אף-לילות יסרוני כליותי |
هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە، لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم. | 8 |
שויתי יהוה לנגדי תמיד כי מימיני בל-אמוט |
بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە، تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە، | 9 |
לכן שמח לבי--ויגל כבודי אף-בשרי ישכן לבטח |
چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. (Sheol h7585) | 10 |
כי לא-תעזב נפשי לשאול לא-תתן חסידך לראות שחת (Sheol h7585) |
ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە، خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە. | 11 |
תודיעני ארח חיים שבע שמחות את-פניך נעמות בימינך נצח |