< زەبوورەکان 132 >

گۆرانی گەشتیاران. ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی بەبیر خۆت بهێنەوە. 1
canticum graduum memento Domine David et omnis mansuetudinis eius
ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد، نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب: 2
sicut iuravit Domino votum vovit Deo Iacob
«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم، نەچمە ناو نوێنەکەم، 3
si introiero in tabernaculum domus meae si ascendero in lectum strati mei
خەو نەدەم بە چاوەکانم، پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم، 4
si dedero somnum oculis meis et palpebris meis dormitationem
هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم، نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.» 5
et requiem temporibus meis donec inveniam locum Domino tabernaculum Deo Iacob
ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست، لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە: 6
ecce audivimus eam in Efrata invenimus eam in campis silvae
«با بچینە نشینگەکەی، با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین. 7
introibimus in tabernacula eius adorabimus in loco ubi steterunt pedes eius
ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت، خۆت و سندوقی هێزت. 8
surge Domine in requiem tuam tu et arca sanctificationis tuae
با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن، خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.» 9
sacerdotes tui induentur iustitia et sancti tui exultabunt
لە پێناوی داودی بەندەی خۆت، دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە. 10
propter David servum tuum non avertas faciem christi tui
یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد و هەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە: «لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم. 11
iuravit Dominus David veritatem et non frustrabit eum de fructu ventris tui ponam super sedem tuam
ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن، هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم، ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.» 12
si custodierint filii tui testamentum meum et testimonia mea haec quae docebo eos et filii eorum usque in saeculum sedebunt super sedem tuam
لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی. 13
quoniam elegit Dominus Sion elegit eam in habitationem sibi
«هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە، لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە! 14
haec requies mea in saeculum saeculi hic habitabo quoniam elegi eam
بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم، هەژارەکانی تێر نان دەکەم. 15
viduam eius benedicens benedicam pauperes eius saturabo panibus
ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی، خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن. 16
sacerdotes eius induam salutari et sancti eius exultatione exultabunt
«لەوێ هێز بە داود دەبەخشم، چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم ئامادە دەکەم. 17
illic producam cornu David paravi lucernam christo meo
شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی، بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.» 18
inimicos eius induam confusione super ipsum autem efflorebit sanctificatio mea

< زەبوورەکان 132 >