< زەبوورەکان 130 >
گۆرانی گەشتیاران. ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم! | 1 |
canticum graduum de profundis clamavi ad te Domine
ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە! با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم. | 2 |
Domine exaudi vocem meam fiant aures tuae intendentes in vocem deprecationis meae
ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت، ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟ | 3 |
si iniquitates observabis Domine Domine quis sustinebit
بەڵام لێخۆشبوون لەلای تۆیە، بۆ ئەوەی لێت بترسین. | 4 |
quia apud te propitiatio est propter legem tuam sustinui te Domine sustinuit anima mea in verbum eius
چاوەڕێی یەزدان دەکەم، گیانم چاوەڕێی دەکات، هیوام بە بەڵێنەکانییەتی. | 5 |
speravit anima mea in Domino
گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان. | 6 |
a custodia matutina usque ad noctem speret Israhel in Domino
ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت، چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە، توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە. | 7 |
quia apud Dominum misericordia et copiosa apud eum redemptio
هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوە لە هەموو گوناهەکانی. | 8 |
et ipse redimet Israhel ex omnibus iniquitatibus eius