< زەبوورەکان 13 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟ هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟ | 1 |
Müzik şefi için - Davut'un mezmuru Ne zamana dek, ya RAB, Sonsuza dek mi beni unutacaksın? Ne zamana dek yüzünü benden gizleyeceksin?
هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت و خەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟ هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟ | 2 |
Ne zamana dek içimde tasa, Yüreğimde hep keder olacak? Ne zamana dek düşmanım bana üstün çıkacak?
ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە، چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت، | 3 |
Gör halimi, ya RAB, yanıtla Tanrım, Gözlerimi aç, ölüm uykusuna dalmayayım.
نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،» نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن. | 4 |
Düşmanlarım, “Onu yendik!” demesin, Sarsıldığımda hasımlarım sevinmesin.
بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە، دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە. | 5 |
Ben senin sevgine güveniyorum, Yüreğim kurtarışınla coşsun.
سروود بۆ یەزدان دەڵێم، چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم. | 6 |
Ezgiler söyleyeceğim sana, ya RAB, Çünkü iyilik ettin bana.