گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم، «با بچینە ماڵی یەزدان.» | 1 |
שיר המעלות לדוד שמחתי באמרים לי-- בית יהוה נלך |
ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمان لە دەروازەکانت ڕادەوەستن. | 2 |
עמדות היו רגלינו-- בשעריך ירושלם |
ئۆرشەلیم بنیاد نراوە، وەک شارێکی یەکگرتوو. | 3 |
ירושלם הבנויה-- כעיר שחברה-לה יחדו |
لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون، هۆزەکانی یەزدان، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەن بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە. | 4 |
ששם עלו שבטים שבטי-יה--עדות לישראל להדות לשם יהוה |
لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت، تەختەکانی بنەماڵەی داود. | 5 |
כי שמה ישבו כסאות למשפט כסאות לבית דוד |
داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم: «با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن. | 6 |
שאלו שלום ירושלם ישליו אהביך |
با ئاشتی لە شووراکانت بێت، ئاسایش لە قەڵاکانت.» | 7 |
יהי-שלום בחילך שלוה בארמנותיך |
لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانم داوای ئاشتیت بۆ دەکەم. | 8 |
למען אחי ורעי-- אדברה-נא שלום בך |
لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان، بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم. | 9 |
למען בית-יהוה אלהינו-- אבקשה טוב לך |