< زەبوورەکان 115 >
بۆ ئێمە نا، ئەی یەزدان، بۆ ئێمە نا، بەڵکو بۆ ناوی خۆت شکۆ ببەخشە، لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت. | 1 |
Não a nós, SENHOR; não a nós, mas a teu nome dá glória; por tua bondade, por tua fidelidade.
بۆچی نەتەوەکان بڵێن: «کوا، خودایان لەکوێیە؟» | 2 |
Porque as nações dirão: Onde está o Deus deles?
خودامان لە ئاسمانە، هەرچی حەز بکات، دەیکات. | 3 |
Porém nosso Deus está nos céus, ele faz tudo o que lhe agrada.
بتەکانیان زێڕ و زیون، دەستکردی مرۆڤن. | 4 |
Os ídolos deles são prata e ouro, obras de mãos humanas.
دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن، چاویان هەیە، بەڵام نابینن، | 5 |
Têm boca, mas não falam; têm olhos, mas não veem;
گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن، لووتیان هەیە، بەڵام بۆن ناکەن، | 6 |
Têm ouvidos, mas não ouvem; tem nariz, mas não cheiram;
دەستیان هەیە، بەڵام دەست لە هیچ نادەن، پێیان هەیە، بەڵام ناڕۆن، دەنگ لە گەروویان نایەتە دەرەوە. | 7 |
Têm mãos, mas não apalpam; têm pés, mas não andam; nem falam com suas gargantas.
دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن، هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن. | 8 |
Tornem-se como eles os que os fazem, [e] todos os que neles confiam.
ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، پشت بە یەزدان ببەستن. ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە. | 9 |
Ó Israel, confia no SENHOR; ele é sua ajuda e seu escudo.
ئەی بنەماڵەی هارون، پشت بە یەزدان ببەستن. ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە. | 10 |
Ó casa de Arão, confiai no SENHOR; ele é sua ajuda e seu escudo.
ئەی ئەوانەی لەخواترسیتان لە دڵدایە، پشت بە یەزدان ببەستن. ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە. | 11 |
Vós que temeis ao SENHOR, confiai no SENHOR; ele é sua ajuda e seu escudo.
یەزدان ئێمەی لەبیرە و بەرەکەتدارمان دەکات، بەرەکەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەبەخشێت، بەرەکەت بە بنەماڵەی هارون دەبەخشێت. | 12 |
O SENHOR tem se lembrado de nós; ele há de abençoar; ele abençoará a casa de Israel; ele abençoará a casa de Arão.
بەرەکەت بەوانە دەبەخشێت کە لەخواترسییان لە دڵدایە، گەورە و بچووکیش. | 13 |
Ele abençoará aos que temem ao SENHOR; tanto os pequenos como os grandes.
با یەزدان هەر زیادتان بکات، ئێوە و منداڵەکانتان. | 14 |
O SENHOR vos aumentará, vós e vossos filhos.
با ئێوە بە یەزدان بەرەکەتدار بن، دروستکەری ئاسمان و زەوی. | 15 |
Benditos sois vós [que pertenceis] ao SENHOR, que fez os céus e a terra.
ئاسمان ئاسمانی یەزدانە، زەویشی بە ئادەمیزاد بەخشیوە. | 16 |
[Quanto] aos céus, os céus são do SENHOR; mas a terra ele deu aos filhos dos homens.
نە مردووان ستایشی یەزدان دەکەن، نە هەموو ئەوانەی شۆڕ دەبنەوە ناو بێدەنگی، | 17 |
Os mortos não louvam ao SENHOR, nem os que descem ao silêncio.
بەڵام ئێمە ستایشی یەزدان دەکەین، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. هەلیلویا! | 18 |
Porém nós bendiremos ao SENHOR, desde agora e para sempre. Aleluia!