< زەبوورەکان 106 >

هەلیلویا! ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. 1
Halelujah. Oslavujte Hospodina, nebo dobrý jest, nebo na věky milosrdenství jeho.
کێ باسی پاڵەوانیێتی یەزدان دەکات؟ کێ بە تەواوی ستایشی ئەو دەکات؟ 2
Kdo může vymluviti nesmírnou moc Hospodinovu, a vypraviti všecku chválu jeho?
خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی دادپەروەری پەیڕەو دەکەن، ئەوانەی هەموو کاتێک بە ڕاستودروستی کار دەکەن. 3
Blahoslavení, kteříž ostříhají soudu, a činí spravedlnost každého času.
ئەی یەزدان، لە کاتی ڕەزامەندیت لە گەلەکەت یادم بکەرەوە، لە ڕزگارییەکەت بەسەرم بکەرەوە، 4
Pamatuj na mne, Hospodine, pro milost k lidu svému, navštěv mne spasením svým,
بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی هەڵبژێردراوانت ببینم، بۆ ئەوەی بە دڵخۆشی نەتەوەکەت دڵخۆشبم، بۆ ئەوەی لەگەڵ میراتەکەت شانازی بکەم. 5
Abych užíval dobrých věcí s vyvolenými tvými, a veselil se veselím národu tvého, a chlubil se spolu s dědictvím tvým.
ئێمە وەک باوباپیران گوناهمان کرد، خراپەمان کرد و بەدکاریمان کرد. 6
Zhřešili jsme i s otci svými, neprávě jsme činili, a bezbožnost páchali.
کاتێک باوکانمان لە میسر بوون، لە پەرجووەکانی تۆ تێنەگەیشتن، یادی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی تۆیان نەکردەوە، بەڵکو یاخی بوون لەلای دەریا، لەلای دەریای سوور، 7
Otcové naši v Egyptě nerozuměli předivným skutkům tvým, aniž pamatovali na množství milosrdenství tvých, ale odporni byli při moři, při moři Rudém.
بەڵام لەبەر ناوی خۆی ڕزگاری کردن، بۆ ئەوەی پاڵەوانیێتی بزانرێت. 8
A však vysvobodil je pro jméno své, aby v známost uvedl moc svou.
لە دەریای سووری ڕاخوڕی، وشک بوو، بە ناو قووڵاییەکەیدا بردنی، وەک لە بیابان. 9
Nebo přimluvil moři Rudému, a vyschlo; i provedl je skrze hlubiny, jako po poušti.
لە دەست ناحەز ڕزگاری کردن، لە دەست دوژمن کڕینیەوە. 10
A tak zachoval je od ruky toho, jenž jich nenáviděl, a vyprostil je z ruky nepřítele.
ئاو دوژمنانی ئەوانەی داپۆشی، کەسیان دەرباز نەبوون. 11
V tom přikryly vody ty, kteříž je ssužovali, nezůstalo ani jednoho z nich.
ئەوسا بڕوایان بە بەڵێنەکانی کرد، گۆرانییان بۆ ستایشی گوت. 12
A ačkoli věřili slovům jeho, a zpívali chválu jeho,
بەڵام هەر زوو کردارەکانی ئەویان لەیادچوو، چاوەڕێی ڕاوێژی ئەویان نەکرد. 13
Však rychle zapomenuli na skutky jeho, a nečekali na radu jeho;
بەڵکو لە چۆڵەوانی نەوسیان هەستا، لە بیابان خودایان تاقی کردەوە، 14
Ale jati jsouce žádostí na poušti, pokoušeli Boha silného na pustinách.
ئەوەی داوایان کرد، پێیدان، بەڵام نەخۆشی لەڕی بۆ ناردن. 15
I dal jim, čehož se jim chtělo, a však dopustil hubenost na život jejich.
لە ئۆردوگا بەغیلییان برد بە موسا و بە هارونی تەرخانکراوی یەزدان. 16
Potom, když horlili proti Mojžíšovi v vojště, a Aronovi, svatému Hospodinovu,
زەوی لێک بووەوە و داتانی قووت دا، بەسەر تاقمەکەی ئەبیرامدا هاتەوەیەک. 17
Otevřevši se země, požřela Dátana, a přikryla zběř Abironovu.
ئاگر بەربووە تاقمەکەیان، گڕ بەدکارانی هەڵلووشی. 18
A roznícen byl oheň na rotu jejich, plamen spálil bezbožníky.
لە حۆرێڤ گوێرەکەیەکیان دروستکرد، کڕنۆشیان بۆ پەیکەرێکی داڕێژراو برد. 19
Udělali i tele na Orébě, a skláněli se slitině.
شکۆیان گۆڕییەوە بە پەیکەری گای گیاخۆر. 20
A změnivše slávu svou v podobiznu vola, jenž jí trávu,
خودای ڕزگارکەری خۆیان لەبیر کرد، کە لە میسر کاری مەزنی کردبوو، 21
Zapomněli na Boha silného, spasitele svého, kterýž činil veliké věci v Egyptě.
پەرجووەکان لە وڵاتی حام، کارە سامناکەکان لەلای دەریای سوور. 22
A předivné v zemi Chamově, přehrozné při moři Rudém.
ئینجا فەرمووی لەناودەچن، ئەگەر موسای هەڵبژاردەی خۆی، لە کەلێنی شووراکە لە بەرامبەری ڕانەوەستابایە، بۆ ئەوەی نەهێڵێ تووڕەیی ئەو دایانبڕزێنێ. 23
Pročež řekl, že je vypléní, kdyby se byl Mojžíš, vyvolený jeho, nepostavil v té mezeře před ním, a neodvrátil prchlivosti jeho, aby nehubil.
خاکی خۆشییان بە سووک زانی، باوەڕیان بە بەڵێنی ئەو نەکرد. 24
Za tím zošklivili sobě zemi žádanou, nevěříce slovu jeho.
لەناو خێوەتەکانیاندا کەوتنە بۆڵەبۆڵ، گوێیان لە قسەی یەزدان نەگرت. 25
A repcíce v staních svých, neposlouchali hlasu Hospodinova.
ئەویش سوێندی بۆ خواردن، کە لە بیابان بە مردوویی بکەون، 26
A protož pozdvihl ruky své proti nim, aby je rozmetal po poušti,
نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکان بخات و لە خاکەکان پەرتیان بکات. 27
A aby rozptýlil símě jejich mezi pohany, a rozehnal je do zemí.
پەیوەست بوون بە بەعلی پەعۆرەوە، ئەو قوربانییانەیان خوارد کە بۆ بتی مردوو کرابوون. 28
Spřáhli se také byli s modlou Belfegor, a jedli oběti mrch.
بە کردەوەکانیان یەزدانیان پەست کرد، دەرد بەناویاندا بڵاو بووەوە. 29
A tak dráždili Boha skutky svými, až se na ně obořila rána,
بەڵام فینەحاس هەستا و کەوتە نێوانەوە و دەرد ڕاگیرا. 30
Až se postavil Fínes, a pomstu vykonal, i přetržena jest rána ta.
بە ڕاستودروستی بۆی دانرا، نەوە دوای نەوە هەتاهەتایە. 31
Což jest mu počteno za spravedlnost od národu do pronárodu, a až na věky.
لەلای مێرگی مەریبا یەزدانیان تووڕە کرد و موسا بەهۆی ئەوانە کەوتە ناخۆشی، 32
Opět ho byli popudili při vodách sváru, až se i Mojžíšovi zle stalo pro ně.
چونکە کاتێک ئەوان لە ڕۆحی خودا یاخیبوون، قسەی ناشایستەش لە دەمی موسا دەرچوو. 33
Nebo k hořkosti přivedli ducha jeho, a pronesl ji rty svými.
گەلەکانیان لەناونەبرد، وەک یەزدان فەرمانی پێ کردبوون، 34
K tomu nevyplénili ani národů těch, o kterýchž jim byl Hospodin poručil,
بەڵکو لەگەڵ نەتەوەکان تێکەڵاو بوون، فێری نەریتەکانیان بوون. 35
Ale směšujíce se s těmi národy, naučili se skutkům jejich,
بتەکانی ئەوانیان پەرست و بوو بە داو بۆیان. 36
A sloužili modlám jejich, kteréž jim byly osídlem.
کوڕ و کچانی خۆیان بۆ بتەکان سەربڕی. 37
Obětovali zajisté syny své a dcery své ďáblům.
خوێنێکی بێتاوانیان ڕشت، خوێنی کوڕ و کچەکانیان، ئەوانەی بۆ بتەکانی کەنعان سەریان بڕین، زەوی پیس بوو بە خوێن. 38
A vylili krev nevinnou, krev synů svých a dcer svých, kteréž obětovali trapidlům Kananejským, tak že poškvrněna jest země těmi vraždami.
گڵاو بوون بە کردەوەکانیان، داوێنپیس بوون بە کارەکانیان. 39
I zmazali se skutky svými, a smilnili činy svými.
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر گەلەکەیدا جۆشا، قێزی لە میراتەکەی بووەوە. 40
Protož rozpáliv se v prchlivosti Hospodin na lid svůj, v ošklivost vzal dědictví své.
ژێردەستەی نەتەوەکانی کردن، ناحەزانیان بەسەریاندا زاڵبوون، 41
A vydal je v ruce pohanů. I panovali nad nimi ti, jenž je v nenávisti měli,
دوژمنەکانیان تەنگیان پێ هەڵچنین، زەلیلی ژێر دەستیان بوون. 42
A utiskali je nepřátelé jejich, tak že sníženi jsou pod ruku jejich.
زۆر جار دەربازی کردن، بەڵام بە ئەنقەست یاخیبوون، داڕووخان بە گوناهەکانیان. 43
Mnohokrát je vysvobozoval, oni však popouzeli ho radou svou, pročež potlačeni jsou pro nepravost svou.
بەڵام لە تەنگانەیاندا ئاوڕی لێ دانەوە، کە گوێی لە دەنگی هاواریان بوو. 44
A však patřil na úzkost jejich, a slyšel křik jejich.
لە پێناوی ئەوان پەیمانی خۆی هێنایەوە یاد، بەگوێرەی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پاشگەز بووەوە. 45
Nebo se rozpomenul na smlouvu svou s nimi, a želel toho podlé množství milosrdenství svých,
وای کرد ئەوانەی بە دیل گرتوویانن، سکیان پێیان بسووتێت. 46
Tak že naklonil k nim lítostí všecky, kteříž je u vězení drželi.
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ڕزگارمان بکە، لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین. 47
Zachovej nás, Hospodine Bože náš, a shromažď nás z těch pohanů, abychom slavili jméno tvé svaté, a chlubili se v chvále tvé.
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە. با هەموو گەل بڵێن: «ئامین!» هەلیلویا! 48
Požehnaný Hospodin Bůh Izraelský od věků až na věky. Na to rciž všecken lid: Amen, Halelujah.

< زەبوورەکان 106 >