< پەندەکانی سلێمان 17 >

باشترە پارووێکی وشک بە ئارامییەوە لە ماڵێکی پڕ لە خوانی ئامادەکراو، بە ناکۆکی. 1
melior est buccella sicca cum gaudio quam domus plena victimis cum iurgio
بەندەی وریا بەسەر کوڕی شەرمەزاردا زاڵ دەبێت و لەگەڵ برایانی میرات بەشدەکات. 2
servus sapiens dominabitur filiis stultis et inter fratres hereditatem dividet
بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ، یەزدانیش دڵ تاقی دەکاتەوە. 3
sicut igne probatur argentum et aurum camino ita corda probat Dominus
بەدکار گوێ لە لێوی خراپ دەگرێت، درۆزنیش گوێ دەداتە زمانی گرفتخواز. 4
malus oboedit linguae iniquae et fallax obtemperat labiis mendacibus
ئەوەی گاڵتە بە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات، ئەوەی بە بەڵا دڵی خۆشبێت بێ سزا دەرناچێت. 5
qui despicit pauperem exprobrat factori eius et qui in ruina laetatur alterius non erit inpunitus
منداڵی منداڵ تاجی پیرانە، شانازی کوڕانیش دایک و باوکانن. 6
corona senum filii filiorum et gloria filiorum patres sui
قسەی نەستەق لە گێل ناوەشێتەوە، لەوەش زیاتر قسەی درۆ لە میر. 7
non decent stultum verba conposita nec principem labium mentiens
بەرتیل بەردی گرانبەهایە لەبەرچاوی خاوەنەکەی، ڕوو لە هەر لایەک بکات سەردەکەوێت. 8
gemma gratissima expectatio praestolantis quocumque se verterit prudenter intellegit
ئەوەی تاوان دادەپۆشێت پەرە بە خۆشەویستی دەدات، بەڵام ئەوەی باسی بابەتەکە بکاتەوە دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە. 9
qui celat delictum quaerit amicitias qui altero sermone repetit separat foederatos
سەرزەنشتکردنێک بۆ تێگەیشتوو قووڵترە لە سەد جار دارکاریکردن بۆ گێل. 10
plus proficit correptio apud prudentem quam centum plagae apud stultum
کەسی خراپ تەنها داواکاری یاخی بوونە، لەبەر ئەوە نێردراوێکی دڵڕەقی بۆ دەنێردرێت. 11
semper iurgia quaerit malus angelus autem crudelis mittetur contra eum
باشترە تووشی دەڵەورچێکی سک سووتاو بیت، نەک گێلێک لە گێلایەتییەکەی خۆی. 12
expedit magis ursae occurrere raptis fetibus quam fatuo confidenti sibi in stultitia sua
ئەوەی پاداشتی چاکە بە خراپە بداتەوە، خراپە ماڵی بەرنادات. 13
qui reddit mala pro bonis non recedet malum de domo eius
دەستپێکردنی ناکۆکی وەک تەقینی بەنداوە، جا پێش ئەوەی ناکۆکییەکە بتەقێتەوە وازی لێبهێنە. 14
qui dimittit aquam caput est iurgiorum et antequam patiatur contumeliam iudicium deserit
بێتاوانکردنی خراپەکار و تاوانبارکردنی ڕاستودروست، هەردووک قێزەونن لەلای یەزدان. 15
et qui iustificat impium et qui condemnat iustum abominabilis est uterque apud Dominum
بۆچی پارە بکەوێتە دەست پیاوی گێل؟ کە ئارەزووی نییە بۆ کڕینی دانایی! 16
quid prodest habere divitias stultum cum sapientiam emere non possit
برادەر هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت، براش بۆ تەنگانە لەدایک دەبێت. 17
omni tempore diligit qui amicus est et frater in angustiis conprobatur
کەسی تێنەگەیشتوو تەوقە دەکات و بە تەواوی دەبێتە کەفیلی دراوسێکەی. 18
homo stultus plaudet manibus cum spoponderit pro amico suo
ئەوەی حەز لە ناکۆکی بکات حەز لە گوناه دەکات، ئەوەی دەرگای خۆی بڵند بکات داوای شکان دەکات. 19
qui meditatur discordiam diligit rixas et qui exaltat ostium quaerit ruinam
ئەوەی دڵخراپ بێت چاکە نایەتە ڕێی، ئەوەی زمان خوار بێت تووشی خراپە دەبێت. 20
qui perversi cordis est non inveniet bonum et qui vertit linguam incidet in malum
ئەوەی گێلی ببێت تووشی خەفەت دەبێت، باوکی ڕۆڵەی دەبەنگیش دڵخۆشی نابینێت. 21
natus est stultus in ignominiam suam sed nec pater in fatuo laetabitur
دڵی شادمان تەندروستی دەبەخشێت، بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات. 22
animus gaudens aetatem floridam facit spiritus tristis exsiccat ossa
بەدکار بە نهێنی بەرتیل وەردەگرێت تاکو ڕێچکەی دادپەروەری خوار بکاتەوە. 23
munera de sinu impius accipit ut pervertat semitas iudicii
کەسی تێگەیشتوو چاوی لەسەر داناییە، بەڵام گێل چاودەبڕێتە ئەوپەڕی زەوی. 24
in facie prudentis lucet sapientia oculi stultorum in finibus terrae
کوڕی گێل خەمە بۆ باوکی و تاڵییە بۆ ئەو دایکەی لێی بووە. 25
ira patris filius stultus et dolor matris quae genuit eum
پێبژاردن بە کەسی ڕاستودروست باش نییە، هەروەها دارکاریکردنی کەسی خانەدان لەبەر دەستپاکی. 26
non est bonum damnum inferre iusto nec percutere principem qui recta iudicat
ئەوەی قسەی خۆی ڕاگرێت خاوەن زانیارییە، ئەوەی ڕۆح ئارام بێت پیاوی تێگەیشتنە. 27
qui moderatur sermones suos doctus et prudens est et pretiosi spiritus vir eruditus
تەنانەت گێلیش کە بێدەنگ بێت بە دانا دادەنرێت، ئەوەی لێویشی لێک نەکاتەوە بە تێگەیشتوو. 28
stultus quoque si tacuerit sapiens putabitur et si conpresserit labia sua intellegens

< پەندەکانی سلێمان 17 >