< فلیمۆن 1 >
لە پۆڵسەوە کە لە پێناوی عیسای مەسیح بەند کراوە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە، بۆ هاوکار و خۆشەویست فلیمۆن و | 1 |
Paul, a prisoner of Jesus Christ, and Timothy our brother, unto Philemon our dearly beloved, and fellow labourer,
خوشکە ئەپفییە و ئەرخیپۆس کە سەربازە لەگەڵمان، هەروەها بۆ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەتدا کۆدەبنەوە: | 2 |
And to our beloved Apphia, and Archippus our fellow soldier, and to the church in your house:
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. | 3 |
Grace to you, and peace, from God our Father and the Lord Jesus Christ.
هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم کاتێک لە نوێژەکانمدا ناوی تۆ دەهێنم، | 4 |
I thank my God, making mention of you always in my prayers,
چونکە باوەڕی تۆ بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستی تۆم بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خۆی بیستووە. | 5 |
Hearing of your love (agape) and faith, which you have toward the Lord Jesus, and toward all saints;
نوێژ دەکەم کە باوەڕی هاوبەشمان کاریگەر بێت لە زانینی هەموو چاکەیەک کە لە پێناوی مەسیحدا بەشداری دەکەین. | 6 |
That the communication of your faith may become effectual by the acknowledging of every good thing which is in you in Christ Jesus.
ئەی برا، بەهۆی خۆشەویستیتەوە زۆر شادبووم و هاندرام، لەبەر ئەوەی بەهۆی تۆوە دڵی گەلی پیرۆزی خودا گەشایەوە. | 7 |
For we have great joy and consolation in your love, (agape) because the bowels of the saints are refreshed by you, brother.
بۆیە هەرچەندە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا مافی ئەوەم هەیە بۆ ئەرکی بەجێ فەرمانت پێ بکەم، | 8 |
Wherefore, though I might be much bold in Christ to admonish you that which is convenient,
بەڵام لەبەر خۆشەویستی نێوانمان، منی پۆڵسی پیرەمێرد، ئێستا کە لە پێناوی عیسای مەسیح گیراوم، | 9 |
Yet for love's (agape) sake I rather plead to you, being such an one as Paul the aged, and now also a prisoner of Jesus Christ.
داواکارییەکم لێت هەیە سەبارەت بە ئۆنسیمۆسی کوڕم، ئەوەی لە بەندیخانە لە ڕێگەی منەوە باوەڕی هێنا. | 10 |
I plead to you for my son Onesimus, whom I have begotten in my bonds:
پێشتر بۆ تۆ بێ کەڵک بوو، بەڵام ئێستا کەڵکی بۆ من و بۆ تۆ هەیە. | 11 |
Which in time past was to you useless, but now profitable to you and to me:
ئەو دەنێرمەوە لات، کە جگەرمە. | 12 |
Whom I have sent again: you therefore receive him, that is, mine own bowels:
حەزم دەکرد لەلای خۆم بیهێڵمەوە، تاکو لە جیاتی تۆ خزمەتی منی کۆت و بەندکراو لە پێناوی مزگێنیی مەسیح بکات. | 13 |
Whom I would have retained with me, that in your position he might have ministered unto me in the bonds of the gospel:
بەڵام نەمویست بێ ڕەزامەندیی تۆ هیچ شتێک بکەم، تاکو چاکەکەت بە خواستەوە بێت نەک بە ناچاری. | 14 |
But without your mind would I do nothing; that your benefit should not be as it were of necessity, but willingly.
لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوور کەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، (aiōnios ) | 15 |
For perhaps he therefore departed for a season, that you should receive him for ever; (aiōnios )
جا لە ئەمڕۆ بەدواوە کۆیلە نییە، بەڵکو لە کۆیلە باشترە، برایەکی باوەڕداری خۆشەویستە. ئەگەر برایەکی خۆشەویست بێت بۆ من، ئاخۆ چەند زیاتر دەبێت بۆ تۆ، کە بە لەش وەک مرۆڤ و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا وەک برا هاوبەشن. | 16 |
Not now as a servant, but above a servant, a brother beloved, specially to me, but how much more unto you, both in the flesh, and in the Lord?
لەبەر ئەوە، ئەگەر تۆ من بە هاوبەش دادەنێیت، وەک من وەریبگرەوە. | 17 |
If you count me therefore a partner, receive him as myself.
ئەگەر خراپەیەکی لەگەڵ کردوویت یان قەرزێکت بەسەرییەوە هەیە، لەسەر منی بنووسە. | 18 |
If he has wronged you, or owes you ought, put that on mine account;
من پۆڵسم، بە دەستی خۆم نووسیومە، من دەیدەمەوە. نامەوێ پێت بڵێم تۆ خۆشت قەرزاری منی. | 19 |
I Paul have written it with mine own hand, I will repay it: although it be I do not say to you how you owe unto me even your own self besides.
برا گیان، لە پێناوی عیسای خاوەن شکۆمان ئەم چاکەیەم لەگەڵ بکە، بە مەسیح دڵخۆشم بکە. | 20 |
Yea, brother, let me have joy of you in the Lord: refresh my bowels in the Lord.
ئەمەت بۆ دەنووسم، چونکە دڵنیام گوێڕایەڵ دەبیت و دەزانم کە زیاتر لەوە دەکەیت کە داوات لێدەکەم. | 21 |
Having confidence in your obedience I wrote unto you, knowing that you will also do more than I say.
لەگەڵ ئەمەشدا، ژووری میوانداریم بۆ ئامادە بکە، چونکە هیوادارم بەهۆی نوێژەکانتانەوه بە ئێوە ببەخشرێم. | 22 |
But likewise prepare me also a lodging: for I trust that through your prayers I shall be given unto you.
ئەپەفراس کە لە پێناوی عیسای مەسیحدا لەگەڵ مندا بەند کراوە، سڵاوت لێدەکات. | 23 |
There salute you Epaphras, my fellow-prisoner in Christ Jesus;
هەروەها مەرقۆس و ئەریستارخۆس و دیماس و لۆقا، کە هاوکارمن. | 24 |
Marcus, Aristarchus, Demas, Lucas, my fellow labourers.
با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحتان بێت. | 25 |
The grace of our Lord Jesus Christ be with your spirit. (pneuma) Amen.