< نەحەمیا 6 >

ئەوە بوو کە سەنڤەلەت و تۆڤییا و گەشەمی عەرەبی و پاشماوەی دوژمنەکانمان بیستیانەوە کە شووراکەم بنیاد ناوەتەوە و هیچ کەلێنێکی تێدا نەماوە، هەرچەندە هەتا ئەو کاتە هێشتا دەرگام لە دەروازەکاندا دانەنابوو، 1
When Sanballat, Tobiah, Geshem the Arab, and the rest of our enemies heard that I had rebuilt the wall and not a gap was left—though to that time I had not yet installed the doors in the gates—
سەنڤەلەت و گەشەم پەیامیان بۆ ناردم و گوتیان: «وەرە با لە یەکێک لە گوندەکانی دەشتی ئۆنۆ پێکەوە کۆببینەوە.» ئەوان بیریان لەوە دەکردەوە خراپەم لەگەڵدا بکەن. 2
Sanballat and Geshem sent me this message: “Come, let us meet together in one of the villages on the plain of Ono.” But they were planning to harm me.
منیش چەند نێردراوێکم بۆ لایان نارد و گوتم: «من خەریکی کارێکی گەورەم و ناتوانم دابەزم بۆ لاتان. بۆچی کارەکە بوەستێت، دەستی لێ هەڵبگرم و بێمە لاتان؟» 3
So I sent messengers to them, saying, “I am doing a great work and cannot come down. Why should the work stop while I leave it to go down to you?”
جا چوار جار هەمان پەیامیان بۆ ناردم، منیش هەمان وەڵامم دانەوە. 4
Four times they sent me the same message, and each time I gave the same reply.
پاشان بۆ جاری پێنجەم، سەنڤەلەت خزمەتکارەکەی بە هەمان پەیامەوە ناردە لام و نامەیەکی کراوەی بەدەستەوە بوو، 5
The fifth time, Sanballat sent me this same message by his young servant, who had in his hand an unsealed letter
تێیدا نووسرابوو: «لەنێو نەتەوەکاندا بیستراوە و گەشەم دەڵێت، تۆ و جولەکەکان بیر لە یاخیبوون دەکەنەوە، لەبەر ئەوە شووراکە بنیاد دەنێیت. هەروەها بەپێی ئەم هەواڵانە دەبیتە پاشایان، 6
that read: “It is reported among the nations—and Geshem agrees—that you and the Jews are plotting to revolt, and this is why you are building the wall. According to these reports, you are to become their king,
چەند پێغەمبەرێکیشت بۆ خۆت ڕاگرتووە هەتا بەناو ئۆرشەلیمدا بانگەوازت بۆ بکەن و بڵێن:”لە یەهودا پاشا هەیە!“ئێستاش ئەم هەواڵانە بە پاشا ڕادەگەیەنرێت، ئێستا وەرە با پێکەوە ڕاوێژ بکەین.» 7
and you have even appointed prophets in Jerusalem to proclaim on your behalf: ‘There is a king in Judah.’ Soon these rumors will reach the ears of the king. So come, let us confer together.”
منیش ئەم وەڵامەم بۆ نارد: «هیچ کام لەو شتانەی کە تۆ باسیان دەکەیت ڕووی نەداوە، بەڵکو هەڵبەستراوی دڵی خۆتە.» 8
Then I sent him this reply: “There is nothing to these rumors you are spreading; you are inventing them in your own mind.”
هەموویان هەوڵیان دەدا بمانترسێنن و دەیانگوت، «دەستیان لە کارەکە سارد بووەتەوە و کارەکە ناکرێت.» بەڵام نزام کرد: «ئەی خودایە، ئێستاش دەستم بەهێز بکە.» 9
For they were all trying to frighten us, saying, “Their hands will be weakened in the work, and it will never be finished.” But now, my God, strengthen my hands.
ئیتر ڕۆژێک چوومە ماڵی شەمەعیای کوڕی دەلایای کوڕی میهێتەبێل کە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر بوو، گوتی: «با لەناو ماڵی خودا کۆببینەوە، لەناوەڕاستی پەرستگادا و دەرگاکانی پیرۆزگا دابخەین، چونکە بۆ کوشتنت دێن، بە شەو دێن بتکوژن.» 10
Later, I went to the house of Shemaiah son of Delaiah, the son of Mehetabel, who was confined to his house. He said: “Let us meet at the house of God inside the temple. Let us shut the temple doors because they are coming to kill you— by night they are coming to kill you!”
منیش گوتم: «ئایا پیاوێکی وەک من هەڵدێت؟ ئایا کەسێکی وەک من دەچێتە ناو پەرستگاوە هەتا بژیێت؟ ناچمە ژوورەوە!» 11
But I replied, “Should a man like me run away? Should one like me go into the temple to save his own life? I will not go!”
بۆم دەرکەوت کە خودا نەیناردووە، بەڵکو بە درۆ پێشبینیی لەسەر من کردووە، چونکە تۆڤییا و سەنڤەلەت بە کرێیان گرتبوو. 12
I realized that God had not sent him, but that he had uttered this prophecy against me because Tobiah and Sanballat had hired him.
بەکرێ گیرابوو هەتا بمترسێنێت و ئاوا بکەم و گوناهبار بم، ئینجا بەوە ناوم بزڕێنن و ئابڕووم ببەن. 13
He had been hired to intimidate me so that I would sin by doing as he suggested, so they could give me a bad name in order to discredit me.
ئەی خودای من، بەگوێرەی ئەم کردەوانەیان تۆڤییا و سەنڤەلەتت لەبیر بێت، هەروەها نۆعەدیای پێغەمبەرە ژن و پاشماوەی ئەو پێغەمبەرانەی کە دەمترسێنن! 14
O my God, remember Tobiah and Sanballat for what they have done, and also Noadiah the prophetess and the other prophets who tried to intimidate me.
شووراکە لە بیست و پێنجی ئەیلول تەواو بوو، بە ماوەی پەنجا و دوو ڕۆژ. 15
So the wall was completed in fifty-two days, on the twenty-fifth of Elul.
کاتێک هەموو دوژمنەکانمان بیستیان، هەموو نەتەوەکانی دەوروبەرمان ترسان و متمانەیان بە خۆیان نەما، زانییان کە ئەم کارە لەلایەن خودامانەوە کراوە. 16
When all our enemies heard about this, all the surrounding nations were afraid and disheartened, for they realized that this task had been accomplished by our God.
هەروەها لەو ڕۆژانەدا زۆربەی خانەدانەکانی یەهودا نامەیان بۆ تۆڤییا دەنارد و لە تۆڤییاشەوە بۆ ئەوان دەهاتەوە، 17
Also in those days, the nobles of Judah sent many letters to Tobiah, and Tobiah’s letters came back to them.
چونکە زۆر لە یەهودا هاوپەیمانی بوون، لەبەر ئەوەی ئەو زاوای شەخەنەیای کوڕی ئارەح بوو، یەهۆحانانی کوڕیشی کچی مەشولامی کوڕی بەرەخیای هێنابوو. 18
For many in Judah were bound by oath to him, since he was a son-in-law of Shecaniah son of Arah, and his son Jehohanan had married the daughter of Meshullam son of Berechiah.
هەروەها لەبەردەممدا باسیان لە کارە چاکەکانی ئەو دەکرد و قسەکانی منیان بۆی دەگێڕایەوە. ئینجا تۆڤییا چەند نامەیەکی نارد بۆ ئەوەی بمترسێنێت. 19
Moreover, these nobles kept reporting to me Tobiah’s good deeds, and they relayed my words to him. And Tobiah sent letters to intimidate me.

< نەحەمیا 6 >