< نەحەمیا 2 >

ئەوە بوو لە مانگی نیسان، لە بیستەمین ساڵی ئەرتەحشەستە پاشا، شەرابی لەپێش بوو، منیش شەرابەکەم هەڵگرت و دامە پاشا. پێشتر لەبەردەمی ئەو خەمبار نەببووم، 1
Kral Artahşasta'nın krallığının yirminci yılı, Nisan ayıydı. Krala getirilen şarabı alıp kendisine sundum. O güne kadar beni hiç üzgün görmemişti.
لەبەر ئەوە پاشا لێی پرسیم: «بۆچی ڕووت خەمبارە، لە کاتێکدا کە نەخۆش نیت؟ هەبێت و نەبێت دڵت بە خەمە.» من زۆر ترسام، 2
Bu yüzden, “Neden böyle üzgün görünüyorsun?” diye sordu, “Hasta olmadığına göre, bir derdin olmalı.” Çok korktum.
بەڵام بە پاشام گوت: «با پاشا هەتاهەتایە هەر بژیێت! چۆن ڕووم خەمبار نەبێت، کە ئەو شارەی ماڵی گۆڕستانی باوباپیرانمە کاول بووە، دەروازەکانیشی سووتێنراون؟» 3
Krala, “Tanrı sana uzun ömürler versin” dedim, “Atalarımın gömüldüğü kent yıkıldı, kapıları yakıldı. Nasıl üzülmem?”
پاشا پێی گوتم: «چیت دەوێت؟» منیش نزام بۆ خودای ئاسمان کرد و 4
Kral, “Dileğin ne?” diye sordu. Göklerin Tanrısı'na dua edip krala şöyle dedim: “Eğer uygun görüyorsan, benden hoşnut kaldınsa, lütfen beni Yahuda'ya, atalarımın gömüldüğü kente gönder; kenti onarayım.”
بە پاشام گوت: «ئەگەر پاشا پێی باش بێت، ئەگەر خزمەتکارەکەت لەبەردەمت پەسەندە، بمنێرە یەهودا، بۆ شاری گۆڕستانی باوباپیرانم، تاوەکو بنیادی بنێمەوە.» 5
شاژنیش لەتەنیشتی پاشا دانیشتبوو. پاشا پێی گوتم: «گەشتەکەت چەندی پێ دەچێت و کەی دەگەڕێیتەوە؟» پاشا پێی خۆش بوو بمنێرێت، منیش کاتێکم بۆ دیاری کرد. 6
Kral kraliçeyle birlikte oturuyordu. “Yolculuğun ne kadar sürer?” diye sordu, “Ne zaman dönersin?” Böylece kral dileğimi uygun buldu ve beni göndermeyi kabul etti. Ona ne zaman döneceğimi söyledim.
دوای ئەوە بە پاشام گوت: «ئەگەر پاشا پێی باش بێت، با چەند نامەیەکم بۆ پارێزگارەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات پێ بدات بۆ ئەوەی ڕێگام بدەن هەتا دەگەمە یەهودا، 7
Sonra şöyle dedim: “Uygun görüyorsan, Yahuda'ya varmamı sağlamaları için, Fırat'ın batı yakasındaki valilere birer mektup yazılsın.
هەروەها نامەیەک بۆ ئاسافی چاودێری دارستانەکانی پاشا بنووسە، تاکو دارم پێ بدات کە بیکەمە کاریتە بۆ دەروازەکانی قەڵا کە لە تەنیشت پەرستگاکەیە، هەروەها بۆ شووراکانی شارەکە و ئەو ماڵەی کە تێیدا دەژیم.» پاشا داواکارییەکانی جێبەجێ کردم، چونکە دەستی چاکەی خوداکەم لەسەرم بوو. 8
Bir de kralın orman sorumlusu Asaf'a bir mektup götürmek istiyorum. Tapınağın yanındaki kalenin kapıları, kent surları ve oturacağım evin yapımı için bana kereste versin.” Tanrım bana destek olduğu için kral dileklerimi yerine getirdi.
ئیتر چوومە لای پارێزگارەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات و نامەکانی پاشام پێدان، پاشا چەند ئەفسەرێکی سوپا و چەند سوارێکی لەگەڵمدا ناردبوو. 9
Fırat'ın batı yakasındaki valilere gidip kralın mektuplarını verdim. Kral benimle birlikte komutanlar ve atlılar göndermişti.
کاتێک سەنڤەلەت حۆرۆنی و تۆڤییای کاربەدەستی عەمۆنی ئەمەیان بیستەوە، زۆریان پێ ناخۆش بوو کە کەسێک هاتووە و هەوڵی چاکەی نەوەی ئیسرائیل دەدات. 10
Horonlu Sanballat ile Ammonlu görevlilerden Toviya, İsrail halkının iyiliği için birinin çalışmaya geldiğini duyunca çok sıkıldılar.
دوای ئەوەی کە چوومە ئۆرشەلیم و سێ ڕۆژ لەوێ مامەوە، 11
Yeruşalim'e gittim. Orada üç gün kaldıktan sonra,
بە شەو هەستام و لەگەڵ چەند پیاوێک بەڕێ کەوتم، بە کەسیشم ڕانەگەیاند کە خوداکەم چی خستووەتە دڵمەوە هەتا لە ئۆرشەلیم بیکەم، بێجگە لەو وڵاخەی سواری ببووم هیچ وڵاخێکی دیکەم لەگەڵ نەبوو. 12
gece kalkıp birkaç adamla birlikte işe koyuldum. Yeruşalim için yapacaklarıma ilişkin Tanrı'dan aldığım esini kimseye açıklamadım. Bindiğim hayvandan başka hayvan götürmemiştim.
بە شەو لە دەروازەی دۆڵەکە بە بەردەم بیری چەقەڵدا چوومە دەرەوە بۆ لای دەروازەی زبڵ و سەرنجم دایە شووراکانی ئۆرشەلیم کە ڕووخابوون و دەروازەکانی کە سووتابوون. 13
Hâlâ karanlıktı. Dere Kapısı'ndan Ejder Pınarı'na, oradan Gübre Kapısı'na gittim. Yeruşalim'in yıkılan surlarını, yanıp kül olan kapılarını gözden geçirdim.
پاشان پەڕیمەوە بۆ دەروازەی کارێز و بۆ گۆمی پاشا، بەڵام جێگا نەبوو بۆ پەڕینەوەی ئەو وڵاخەی لە ژێرم بوو. 14
Sonra Pınar Kapısı'na, Kral Havuzu'na doğru gittim. Ne var ki, yol bindiğim hayvanın geçmesine uygun değildi.
بە شەو بە دۆڵەکەدا ڕۆیشتم و سەرنجم دایە شووراکە. لە کۆتاییدا گەڕامەوە و بە دەروازەی دۆڵەکەدا هاتمە ژوورەوە. 15
Gece karanlığında dere boyunca ilerledim, surları gözden geçirip geri geldim. Sonunda Dere Kapısı'ndan girip yerime döndüm.
کاربەدەستەکان نەیانزانی بۆ کوێ چووم و چیم کرد، هەتا ئەو کاتەش بە کەسم ڕانەگەیاندبوو، جولەکە و کاهین و خانەدان و کاربەدەستەکان و ئەو کەسانەی دیکەش کە دەبێت کارەکە بکەن. 16
Yetkililer nereye gittiğimi, ne yaptığımı bilmiyorlardı. Çünkü Yahudiler'e, kâhinlere, soylulara, yetkililere ve öteki görevlilere henüz hiçbir şey söylememiştim.
ئینجا پێم گوتن: «ئێوە ئەو ناخۆشییە دەبینن کە ئێمە تێیداین، کە ئۆرشەلیم کاولە و دەروازەکانی سووتێنراون. وەرن با شوورای ئۆرشەلیم بنیاد بنێینەوە و چیتر نەبینە مایەی ڕیسوایی.» 17
Sonra onlara, “İçine düştüğümüz yıkımı görüyorsunuz” dedim, “Yeruşalim yıkılmış, kapıları ateşe verilmiş. Gelin, Yeruşalim surlarını onaralım, utancımıza son verelim.”
لەبارەی دەستی چاکەی خوداش کە لەسەرم بوو پێم ڕاگەیاندن، هەروەها قسەکانی پاشا کە پێی گوتبووم. ئەوانیش گوتیان: «با هەستین و بنیادی بنێینەوە.» بازوویان لێ هەڵکرد بۆ چاکە. 18
Onlara Tanrı'nın bana nasıl destek olduğunu ve kralın söylediklerini anlattım. Onlar da, “Haydi, onarmaya başlayalım” dediler. Var güçleriyle bu hayırlı işe başladılar.
بەڵام کاتێک سەنڤەلەت حۆرۆنی و تۆڤییای کاربەدەستی عەمۆنی و گەشەمی عەرەبی ئەمەیان بیستەوە گاڵتە و سووکایەتییان پێکردین و گوتیان: «ئەمە چییە ئێوە دەیکەن؟ ئایا لە پاشا هەڵدەگەڕێنەوە؟» 19
Ama Horonlu Sanballat, Ammonlu görevlilerden Toviya, Arap Geşem yapacaklarımızı duyunca, bizi küçümseyip alay ettiler. “Ne yapıyorsunuz? Krala baş mı kaldırıyorsunuz?” dediler.
منیش وەڵامم دانەوە و پێم گوتن: «خودای ئاسمان سەرکەوتوومان دەکات و ئێمەش خزمەتکاری ئەوین، هەڵدەستین و بنیادی دەنێینەوە، بەڵام ئێوە هیچ بەش و ماف و ناوێکتان لە ئۆرشەلیم نییە.» 20
Onları şöyle yanıtladım: “Göklerin Tanrısı bizi başarılı kılacaktır. Biz O'nun kulları olarak onarımı başlatacağız. Ama sizin Yeruşalim üzerinde ne hakkınız, ne de payınız olacak, adınız bile anılmayacak.”

< نەحەمیا 2 >