< مەتا 22 >

عیسا دووبارە بە نموونە قسەی بۆ کردن، فەرمووی: 1
I odpovídaje Ježíš, mluvil jim opět v podobenstvích, řka:
«پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت کە زەماوەندی بۆ کوڕەکەی گێڕا. 2
Podobno jest království nebeské člověku králi, kterýž učinil svadbu synu svému.
کۆیلەکانی نارد تاکو بانگهێشتکراوان بۆ زەماوەندەکە بانگ بکەن، بەڵام نەیانویست بێن. 3
I poslal služebníky své, aby povolali pozvaných na svadbu; a oni nechtěli přijíti.
«دیسان کۆیلەی دیکەی نارد و گوتی:”بە بانگهێشتکراوان بڵێن، ئەوەتا خوانم ئامادە کردووە، گا و دابەستەکانیشم سەربڕیوە و هەموو شتێک ئامادەیە. وەرنە زەماوەندەکە!“ 4
Opět poslal jiné služebníky, řka: Povězte pozvaným: Aj, oběd můj připravil jsem, volové moji a krmný dobytek zbit jest, a všecko hotovo. Pojďtež na svadbu.
«بەڵام گوێیان نەدایێ و ڕۆیشتن، یەکێک بۆ کێڵگەکەی و ئەوی دیکە بۆ بازرگانییەکەی. 5
Ale oni nedbavše na to, odešli, jiný do vsi své a jiný po kupectví svém.
ئەوانی دیکە کۆیلەکانی ئەویان گرت و سووکایەتییان پێ کردن و کوشتیانن. 6
Jiní pak zjímavše služebníky jeho a posměch jim učinivše, zmordovali.
جا پاشا زۆر تووڕە بوو، سوپاکەی نارد و بکوژەکانی لەناوبرد و شارەکەیانی سووتاند. 7
A uslyšav to král, rozhněval se; a poslav vojska svá, zhubil vražedníky ty a město jejich zapálil.
«ئینجا بە کۆیلەکانی گوت:”زەماوەند ئامادەیە، بەڵام ئەوانەی کە بانگهێشتم کردن شایستە نەبوون، 8
Tedy řekl služebníkům svým: Svadba zajisté hotova jest, ale ti, kteříž pozváni byli, nebyli hodni.
کەواتە بڕۆنە سەر ڕێگاکان و ئەوەی بینیتان بۆ زەماوەندەکە بانگهێشتی بکەن.“ 9
Protož jděte na rozcestí, a kteréžkoli naleznete, zovtež na svadbu.
ئەو کۆیلانەش چوونە دەرەوە بۆ سەر ڕێگاوبانەکان و هەموو ئەوانەی لە باش و خراپ بینییان کۆیان کردنەوە، تاکو زەماوەندەکە پڕبوو لە میوان. 10
I vyšedše služebníci ti na cesty, shromáždili všecky, kteréžkoli nalezli, zlé i dobré. A naplněna jest svadba hodovníky.
«کاتێک پاشا هاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی میوانەکان ببینێت، لەوێ یەکێکی بینی جلی زەماوەندی لەبەر نەکردبوو. 11
Tedy všed král, aby pohleděl na hodovníky, uzřel tam člověka neoděného rouchem svadebním.
پێی دەڵێت:”برادەر، چۆن بێ جلی زەماوەند هاتییە ژوورەوە؟“ئەو بێدەنگ بوو. 12
I řekl jemu: Příteli, kteraks ty sem všel, nemaje roucha svadebního? A on oněměl.
«ئینجا پاشا بە خزمەتکارانی گوت:”پەلبەستی بکەن و فڕێیبدەنە تاریکیی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.“ 13
Tedy řekl král služebníkům: Svížíce ruce jeho i nohy, vezměte ho, a uvrztež jej do temností zevnitřních. Tamť bude pláč a škřipení zubů.
«چونکە بانگهێشتکراوان زۆرن، بەڵام هەڵبژێردراوان کەمن.» 14
Nebo mnoho jest povolaných, ale málo vyvolených.
ئینجا فەریسییەکان ڕۆیشتن و تەگبیریان کرد کە چۆن عیسا بە قسەکانی خۆی تووش بکەن. 15
Tedy odšedše farizeové, radili se, jak by polapili jej v řeči.
قوتابییەکانی خۆیان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای و گوتیان: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و بە ڕاستی خەڵکی فێری ڕێگای خودا دەکەیت و لە کەس سڵ ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت. 16
I poslali k němu učedlníky své s herodiány, řkouce: Mistře, víme, že pravdomluvný jsi a cestě Boží v pravdě učíš a nedbáš na žádného; nebo nepatříš na osobu lidskou.
کەواتە پێمان بفەرموو ڕات چییە؟ دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟» 17
Protož pověz nám, co se tobě zdá: Sluší-li daň dáti císaři, čili nic?
عیسا کە بە نیازخراپی ئەوانی دەزانی، فەرمووی: «ئەی دووڕووان، بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟ 18
Znaje pak Ježíš zlost jejich, řekl: Co mne pokoušíte, pokrytci?
پارەی سەرانەم پیشان بدەن.» ئەوانیش دینارێکیان بۆ هێنا. 19
Ukažte mi peníz daně. A oni podali mu peníze.
پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» 20
I řekl jim: Èí jest tento obraz a svrchu napsání?
وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەرە.» پاشان پێی فەرموون: «کەواتە ئەوەی هی قەیسەرە بیدەنە قەیسەر و ئەوەش هی خودایە بیدەنە خودا.» 21
Řekli mu: Císařův. Tedy dí jim: Dejtež, co jest císařova, císaři, a co jest Božího, Bohu.
کە گوێیان لێبوو سەرسام بوون، ئینجا بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن. 22
To uslyšavše, divili se, a opustivše jej, odešli.
لە هەمان ڕۆژدا سەدوقییەکان کە دەڵێن زیندووبوونەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد: 23
V ten den přišli k němu saduceové, kteříž praví, že není z mrtvých vstání. I otázali se ho,
«مامۆستا، موسا فەرمووی، ئەگەر پیاوێکی وەجاخکوێر مرد، ئەوا براکەی براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە. 24
Řkouce: Mistře, Mojžíš pověděl: Umřel-li by kdo, nemaje dětí, aby bratr jeho právem švagrovství pojal ženu jeho a vzbudil símě bratru svému.
جا لەلای ئێمە حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی بۆ براکەی بەجێهێشت، 25
I bylo u nás sedm bratrů. První pojav ženu, umřel, a nemaje semene, zůstavil ženu svou bratru svému.
بە هەمان شێوە دووەم و سێیەم هەتا گەیشتە حەوتەم. 26
Takž podobně i druhý, i třetí, až do sedmého.
لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد. 27
Nejposléze pak po všech umřela i žena.
ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کام لە حەوتەکە، چونکە هی هەموویان بووە؟» 28
Protož při vzkříšení kterého z těch sedmi bude žena? Nebo všickni ji měli.
عیسا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «ئێوە بە هەڵەدا چوونە، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا. 29
I odpověděv Ježíš, řekl jim: Bloudíte, neznajíce Písem ani moci Boží.
لە هەستانەوەدا خەڵکی نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن. 30
Však při vzkříšení ani se nebudou ženiti ani vdávati, ale budou jako andělé Boží v nebi.
بەڵام دەربارەی هەستانەوەی مردووان، ئایا ئەوەتان نەخوێندووەتەوە کە لە خوداوە بە ئێوە گوتراوە؟ دەفەرموێ: 31
O vzkříšení pak mrtvých zdaliž jste nečtli, co jest vám povědíno od Boha, kterýž takto dí:
[من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم] ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە.» 32
Já jsem Bůh Abrahamův a Bůh Izákův a Bůh Jákobův; a Bůhť není Bůh mrtvých, ale živých.
کاتێک خەڵکەکە گوێیان لێی بوو، لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون. 33
A slyševše to zástupové, divili se učení jeho.
کاتێک فەریسییەکان بیستیان کە عیسا سەدوقییەکانی بێدەنگ کردووە، پێکەوە کۆبوونەوە. 34
Farizeové pak uslyšavše, že by k mlčení přivedl saducejské, sešli se v jedno.
یەکێکیان تەوراتناس بوو، پرسیاری لێکرد تاکو تاقی بکاتەوە: 35
I otázal se ho jeden z nich zákoník nějaký, pokoušeje ho, a řka:
«مامۆستا، گرنگترین ڕاسپاردەی تەورات چییە؟» 36
Mistře, které jest přikázání veliké v Zákoně?
عیسا پێی فەرموو: «[بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.] 37
I řekl mu Ježíš: Milovati budeš Pána Boha svého z celého srdce svého a ze vší duše své a ze vší mysli své.
ئەمە گرنگترین و یەکەم ڕاسپاردەیە. 38
To jest přední a veliké přikázání.
دووەمیشیان وەک ئەو وایە: [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.] 39
Druhé pak jest podobné tomu: Milovati budeš bližního svého jako sebe samého.
جا هەموو تەورات و پەیامی پێغەمبەران بەم دوو ڕاسپاردەیەوە بەندن.» 40
Na těch dvou přikázáních všecken Zákon záleží i Proroci.
کاتێک فەریسییەکان پێکەوە کۆببوونەوە، عیسا لێی پرسین: 41
A když se sešli farizeové, otázal se jich Ježíš,
«دەربارەی مەسیح چی دەڵێن؟ کوڕی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «کوڕی داودە.» 42
Řka: Co se vám zdá o Kristu? Èí jest syn? Řkou jemu: Davidův.
ئەویش پێی فەرموون: «کەواتە، چۆن داود بە سروشی ڕۆحی پیرۆز پێی دەڵێ،”خاوەن شکۆ“؟ چونکە دەڵێ: 43
Dí jim: Kterakž pak David v Duchu nazývá ho Pánem, řka:
«[یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“] 44
Řekl Pán Pánu mému: Seď na pravici mé, dokavadž nepodložím nepřátel tvých, aby byli za podnože noh tvých?
بۆیە ئەگەر داود پێی بڵێ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟» 45
Poněvadž tedy David Pánem ho nazývá, i kterakž syn jeho jest?
جا کەسیان نەیانتوانی بە وشەیەکیش وەڵامی بدەنەوە، لەو ڕۆژەشەوە ئیتر نەیانوێرا هیچی دیکەی لێ بپرسن. 46
A nižádný nemohl jemu odpovědíti slova, aniž se odvážil kdo více od toho dne jeho se nač tázati.

< مەتا 22 >