< مەلاخی 4 >
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بێگومان ئەو ڕۆژە دێت کە وەک تەنوور داگیرساوە. جا هەموو لووتبەرزان و بەدکاران دەبنە پوشوپەڵاش و ئەو ڕۆژەش کە دێت، ئەوان دەسووتێنێت. نە ڕەگ و نە لقیان بۆ نامێنێتەوە. | 1 |
For, behold, the day cometh, which shall burn as an oven; Then shall all the proud, And all that do wickedness, be stubble; And the day that cometh shall burn them up, Saith Jehovah of hosts; It shall leave them neither root nor branch.
بەڵام ئێوە کە لە ناوەکەم دەترسن، خۆری ڕاستودروستیتان لێ هەڵدێت و تیشکەکانی دەبێتە هۆی چاکبوونەوە. جا دێنە دەرەوە و قەڵەمباز دەدەن وەک چۆن جوانەگای قەڵەو لە تەویلە بەڕەڵا دەکرێن. | 2 |
But for you that fear my name Shall the sun of salvation arise With healing under his wings. And ye shall go forth and leap for joy, Like calves of the stall.
ئینجا لەو ڕۆژەی ئەوە دەکەم، ئێوە خراپەکاران پێشێل دەکەن، دەبنە خۆڵەمێش لەژێر نەعلی پێتان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. | 3 |
And ye shall tread down the wicked; For they shall be as dust under the soles of your feet In the day which I appoint, saith Jehovah of hosts.
«تەوراتی موسای بەندەی منتان لە یاد بێت، فەرز و حوکمەکان، کە من لە حۆرێڤ فەرمانم پێی کرد بۆ هەموو ئیسرائیل. | 4 |
Remember ye the law of Moses, my servant, Which I commanded him in Horeb for all Israel, My statutes and precepts!
«گوێ بگرن، بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناکی یەزدان بێت، من ئەلیاسی پێغەمبەرتان بۆ دەنێرم. | 5 |
Behold, I will send you Elijah, the prophet, Before the day of Jehovah come, The great and terrible day.
دڵی باوکان بۆ منداڵ و دڵی منداڵان بۆ باوک دەگەڕێنێتەوە، نەوەک بێم و خاکەکە بە تەواوی وێران بکەم.» | 6 |
He shall turn the heart of the fathers to the children, And the heart of the children to their fathers, That I may not come And smite the land with a curse.