< مەلاخی 2 >

«ئێستاش، ئەی کاهینەکان، ئەم ئاگادارکردنەوەیە بۆ ئێوەیە: 1
A tak nyní k vám přikázání to, ó kněží.
ئەگەر گوێ نەگرن و ئەگەر مکوڕ نەبوون لەسەر ئەوەی ڕێز لە ناوەکەم بگرن، نەفرەت دەنێرمە سەرتان و نەفرەت لە بەرەکەتەکانتان دەکەم. بەڵکو لەڕاستیدا نەفرەتم لێکردوون، چونکە مکوڕ نین لەسەر ئەوەی ڕێز لە ناوی من بگرن.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 2
Neuposlechnete-li a nesložíte-li v srdci, abyste dali slávu jménu mému, praví Hospodin zástupů, zajisté že pošli na vás zlořečenství, a zlořečiti budu požehnáním vašim. Anobrž již jsem zlořečil každému z nich, nebo jste nikoli nesložili toho v srdci.
«لە بەر ئێوە نەوەکانتان سەرزەنشت دەکەم، ڕیخی قوربانی جەژنەکانتان بە دەموچاوتاندا دەکەم، جا لەگەڵیدا فڕێدەدرێن. 3
Aj, já pokazím vám to, což nasejete, a vkydnu lejno na tváře vaše, lejno obětí vašich, tak že vás zachvátí k sobě.
ئینجا دەزانن کە من ئەم ئاگادارکردنەوەیەم بۆ ئێوە نارد، بۆ ئەوەی پەیمانەکەم لەگەڵ لێڤی بەردەوام بێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 4
Nebo víte, že jsem poslal k vám přikázaní to, aby byla stálá smlouva s Léví, praví Hospodin zástupů.
«پەیمانەکەم لەگەڵی بۆ ژیان و ئاشتی بوو، جا هەردووکیانم پێدا، بۆ ئەوەی ڕێزم لێ بگرێت. ڕێزی لێم گرت و لە ناوەکەم ترسا. 5
Smlouva má byla s ním života a pokoje, a dal jsem jemu to pro bázeň; nebo se bál mne, a pro jméno mé potřín byl.
فێرکردنی ڕاست لەسەر زاری بوو، ناڕەوایی لەسەر لێوەکانی نەبوو. بە ئاشتی و بە ڕێکی دۆستایەتی لەگەڵم کرد و خەڵکێکی زۆریشی لە خراپە گەڕاندەوە. 6
Zákon pravdy byl v ústech jeho, a nepravost nebyla nalezena ve rtech jeho, v pokoji a upřímosti chodil se mnou, a mnohé odvrátil od nepravosti.
«لەبەر ئەوەی دەبێت لێوەکانی کاهین زانین بپارێزن، خەڵک دێنە لای بۆ ئەوەی لە دەمی ئەو فێرکردنەکە بزانن، چونکە ئەو نێردراوی یەزدانی سوپاسالارە. 7
Nebo rtové kněze mají ostříhati umění, a na zákon doptávati se z úst jeho; posel zajisté Hospodina zástupů jest.
بەڵام ئێوە لە ڕێگاکە لاتاندا و فێرکردنەکانتان بۆ زۆر کەس بووە کۆسپ، پەیمانی لێڤیشتان شکاند.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 8
Vy pak sešli jste s cesty, byli jste příčinou mnohým, aby činili proti zákonu; zrušili jste smlouvu Levítskou, praví Hospodin zástupů.
«لەبەر ئەوە من لەلای هەموو گەلەکە ڕیسوام کردن و سووکایەتیم پێکردن، چونکە ڕێگاکانی منتان نەگرتەبەر و لایەنگریتان کرد لە جێبەجێکردنی فێرکردنەکە.» 9
Pročež i já také vydal jsem vás v potupu a v nevážnost všemu lidu, jakož vy v ničemž neostříháte cest mých, a přijímáte osoby v zákoně.
ئایا هەموومان یەک باوکمان نییە؟ ئایا یەک خودا بەدیی نەهێناوین؟ ئیتر بۆچی بە ناپاکی لەگەڵ یەکتری پەیمانی باوباپیرانمان دەشکێنین؟ 10
Zdaliž není jeden otec všech nás? Zdaliž Bůh jeden nestvořil nás? Proč nevěrně činiti máme jeden druhému a zlehčovati smlouvu otců našich?
یەهودا ناپاکی کرد. شتێکی قێزەون لە ئیسرائیل و لە ئۆرشەلیم ئەنجام درا: ژنیان هێنا لەو ژنانەی کە خوداوەندێکی بێگانە دەپەرستن، بەم شێوەیە یەهودا پەرستگای یەزدانی گڵاوکرد، ئەوەی خۆشی دەویست. 11
Nevěrně činí Juda, a ohavnost se děje v Izraeli a v Jeruzalémě; nebo poškvrňuje Juda svatosti Hospodinovy, kterouž by milovati měl, pojímaje za manželku dceru boha jiného.
هەرکەسێک کە ئەمە دەکات با یەزدانی سوپاسالار هیچ نەوەیەکی لە چادرەکانی یاقوب بۆ نەهێڵێتەوە، تەنانەت ئەگەر قوربانیش پێشکەش بە یەزدان بکات. 12
Vypléní Hospodin muže, kterýž to činí, z stánků Jákobových, bdícího i odpovídajícího, i obětujícího dar Hospodinu zástupů.
شتێکی دیکە کە دەیکەن: بە فرمێسک قوربانگای یەزدان دادەپۆشن، بە گریان و هاوار، چونکە وەک جاران قوربانی ئێوە جێی ڕەزامەندی یەزدان نییە و بە پەسەند لە دەستتان وەرناگرێت. 13
Již to podruhé činíte, že přikrýváte slzami oltář Hospodinův, pláčem a křikem, pročež nikoli nepatří již více k daru, aniž přijímá oběti vzácné z ruky vaší.
ئێوە لێم دەپرسن: «لەبەر چی؟» لەبەر ئەوەی یەزدان شایەتە لەنێوان تۆ و ژنەکەی تەمەنی گەنجیت، کە ناپاکیت لەگەڵی کرد، هەرچەندە ئەو هاوسەرتە و ئەو ژنەیە کە پەیمانی هاوسەرگیریت لەگەڵی هەیە. 14
A však říkáte? Pro kterou příčinu? Proto že Hospodin jest svědkem mezi tebou a manželkou mladosti tvé, kteréž ty nevěrně činíš, ješto ona jest tovaryška tvá, a manželka smlouvy tvé.
ئایا خودا نەیکردنە یەک؟ ئێوە بە جەستە و بە ڕۆح هی خودان. ئیتر خودا داوای چی دەکات؟ نەوەی لەخواترستان هەبێت. لەبەر ئەوە بە ڕۆح ئاگاداری خۆتان بن و ناپاکی لە ژنی تەمەنی گەنجیەتیتان مەکەن. 15
Zdaliž neučinil jedno, ačkoli ještě více ducha měl? Proč pak jedno? Aby hledali semene Božího. Protož ostříhejte ducha svého, a manželce mladosti své nečiňte nevěrně.
یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: «ئەو پیاوەی کە ڕقی لە ژنەکەیەتی و تەڵاقی دەدات، توندوتیژی بەرامبەر بە کەسێک دەکات کە لەڕاستیدا دەبێت بیپارێزێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. ئینجا بە ڕۆح ئاگاداری خۆتان بن و ناپاکی مەکەن. 16
Proto že v nenávisti má propouštění, praví Hospodin Bůh Izraelský, proto že takový přikrývá ukrutnost pláštěm jeho, praví Hospodin zástupů, protož ostříhejte ducha svého, abyste nečinili nevěrně.
بە قسەکانتان یەزدانتان ماندوو کرد. ئێوە دەپرسن: «بە چی ماندوومان کرد؟» بەوەی کە گوتتان: «ئەوەی خراپە بکات، لەبەرچاوی یەزدان چاکە، ئەو بەوان دڵخۆشە،» یان «خودای دادپەروەری لەکوێیە؟» 17
Těžcí jste Hospodinu slovy svými, a však říkáte: V čem jsme těžcí? Když říkáte: Každý, kdož činí zlé, líbí se Hospodinu, a v těch on líbost má, aneb: Kde jest Bůh soudu?

< مەلاخی 2 >