< لێڤییەکان 6 >
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
And the Lord spoke unto Moses, saying,
«ئەگەر یەکێک گوناهی کرد و ناپاکی لە یەزدان کرد، بەوەی فێڵی لە کەسێک کرد، لە شتێک کە لەلای دانرابێت یان ئەمانەتێک یان دزینێک یان دەست بەسەرداگرتنی شتێکی نزیکەکەی، | 2 |
If any person sin, and commit a trespass against the Lord; if he, namely, lie unto his neighbor in that which was delivered to him to keep, or in a loan, or in a thing taken away by violence, or if he have withheld the wages of his neighbor;
یان شتێکی بزربووی دۆزییەوە و سەبارەت بەوە نکۆڵی کرد، یان بە درۆ سوێندی لەسەر ئەمانە خوارد یان هەر شتێک کە مرۆڤ گوناهی تێدا بکات، | 3 |
Or if he have found something which was lost, and lie concerning it, and swear falsely; in any one of all these which a man can do, to sin thereby:
ئەگەر گوناهی کرد و تاوانبار بوو، پێویستە شتەکان بگەڕێنێتەوە، ئەوا ئەوەی دزیویەتی یان ئەوەی دەستی بەسەردا گرتووە یان ئەوەی لەلای دانراوە یان ئەوەی بزر ببوو و دۆزییەوە، | 4 |
Then shall it be, when he hath sinned and is conscious of his guilt, that he shall restore what be hath taken violently away, or the wages which he hath withheld, or that which was delivered to him to keep, or the lost thing which he hath found,
یان هەر شتێک کە بە درۆ سوێندی لەسەر خواردبێت. سەر بەسەر قەرەبووی دەکاتەوە و پێنج یەکیشی بۆ زیاد دەکات. لە ڕۆژی قوربانی تاوانەکەی دەیداتەوە دەست خاوەنەکەی. | 5 |
Or any one thing about which he may have sworn falsely; and he shall restore it in its principal, and the fifth part thereof shall he add thereto; unto him to whom it appertaineth shall he give it, on the day when he confesseth his trespass.
لەبری تاوانەکە دەبێت قوربانییەک بۆ کاهین بهێنێت، ئەمە بۆ یەزدانە، قوربانی تاوانەکە بەرانێکی ساغی مێگەل بێت، بەو نرخەی بۆی دادەنێیت، | 6 |
And his trespass-offering shall he bring unto the Lord, a ram without blemish out of the flocks, of the usual value, for a trespass-offering, unto the priest:
کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت لە هەر شتێک کە کردوویەتی و پێی تاوانبارە.» | 7 |
And the priest shall make an atonement for him before the Lord, and it shall be forgiven unto him, for any one thing of all that he may have done to trespass thereby.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 8 |
And the Lord spoke unto Moses, saying,
«ئەم فەرمانە بە هارون و کوڕەکانی ڕابگەیەنە:”ئەمانە ڕێنماییەکانن دەربارەی قوربانی سووتاندن. قوربانی سووتاندن دەبێت بە درێژایی شەو هەتا بەیانی لەسەر ئاگردانەکە بێت لەسەر قوربانگاکە. پێویستە ئاگری قوربانگاکەش بە داگیرساوی بمێنێتەوە. | 9 |
Command Aaron and his sons, saying, This is the law of the burnt-offering: It is the burnt-offering, which shall be burning upon the altar all night unto the morning, and the fire of the altar shall be burning on it.
کاهینەکە جلەکانی و دەرپێکەی کە لە کەتانن لەبەر دەکات و خۆڵەمێشی ئەو قوربانی سووتاندنەی کە ئاگرەکە هەڵیلووشی هەڵدەگرێت و لەتەنیشت قوربانگاکە دایدەنێت. | 10 |
And the priest shall put on his linen garment, and linen breeches shall he put upon his flesh, and he shall lift up the ashes which the fire hath made by consuming the burnt-offering on the altar, and he shall place them beside the altar.
ئینجا جلەکانی دادەکەنێت و جلی دیکە لەبەر دەکات و خۆڵەمێشەکە دەباتە دەرەوەی ئۆردوگاکە بۆ شوێنێک بەپێی ڕێوڕەسم پاک بێت. | 11 |
And he shall take off his garments, and put on other garments, and carry forth the ashes to without the camp, unto a clean place.
پێویستە ئاگری سەر قوربانگاکەش بە داگیرساوی بمێنێتەوە و نەکوژێتەوە. کاهینەکەش هەموو بەیانییەک داری لەسەر دەسووتێنێت و قوربانی سووتاندنی لەسەر ڕێک دەخات و پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی لەسەر دەسووتێنێت. | 12 |
And the fire upon the altar shall be burning on it, it shall not be put out, and the priest shall burn wood on it every morning: and he shall lay in order upon it the burnt-offering, and he shall burn thereon the fat of the peace-offerings.
ئاگرێکی بەردەوامە لەسەر قوربانگاکە کراوەتەوە و ناکوژێتەوە. | 13 |
A perpetual fire shall be burning upon the altar; it shall not go out.
«”ئەمانەش ڕێنماییەکانن دەربارەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە، کوڕانی هارون لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکەن بۆ پێش قوربانگاکە. | 14 |
And this is the law of the meat-offering: [one of] the sons of Aaron shall bring it near before the Lord, in front of the altar.
بە مستی هەندێک ئاردی پێشکەشکراوی دانەوێڵەکە و زەیتەکەی و هەموو بخوورە سادەکەی کە لەسەر پێشکەشکراوە خۆراکەکەیە لێ دەبات و بەشی یادەوەرییەکە لەسەر قوربانگاکە دەسووتێنێت، ئەمەش وەک بۆنی خۆشییە بۆ یەزدان. | 15 |
And he shall lift up from it his handful, of the flour of the meat-offering, and of its oil, and all the frankincense which is upon the meat-offering, and he shall burn it upon the altar, for a sweet savor, as its memorial, unto the Lord.
ئەوەی لێشی دەمێنێتەوە هارون و کوڕانی دەیخۆن. بەڵام بەبێ هەویرترش لە شوێنێکی پیرۆز دەخورێت. لە حەوشەی چادری چاوپێکەوتن دەیخۆن. | 16 |
And what is left thereof shall Aaron and his sons eat: unleavened shall it be eaten in a holy place; in the court of the tabernacle of the congregation shall they eat it.
بە هەویرترش ناکرێت بە نان. کردوومە بە بەشی ئەوان لە قوربانییە بە ئاگرەکانم، ئەوە هەرەپیرۆزە وەک قوربانی گوناه و قوربانی تاوان. | 17 |
It shall not be baked leaven; as their portion have I given it from my offerings made by fire; it is most holy, as is the sin-offering, and as is the trespass-offering.
هەموو نێرینەیەک لە نەوەی هارون لێی دەخوات، بەشێکی چەسپاوە بۆ نەوەکانتان لە قوربانییە بە ئاگرەکان بۆ یەزدان، هەر شتێکی بەر بکەوێت پیرۆز دەبێت.“» | 18 |
all the males among the children of Aaron shall eat of it, as a fixed portion for ever in your generations from the fire-offerings of the Lord: every one that toucheth the same shall be holy.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 19 |
And the Lord spoke unto Moses, saying,
«ئەمە قوربانی هارون و کوڕەکانییەتی کە لە ڕۆژی دەستنیشانکردن بۆ یەزدانی دەهێنن: دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد لە پێشکەشکراوی دانەوێڵە، بە بەردەوامی نیوەی لە بەیانییان و نیوەی لە ئێواران. | 20 |
This is the offering of Aaron and of his sons, which they shall offer unto the Lord on the day when he is anointed: the tenth part of an ephah of fine flour for a meat-offering perpetually; half of it in the morning, and the other half of it in the evening.
لەسەر ساج دروستکراو و بە زەیت شێلراو ساز دەکەیت و دەیهێنیت، بە پارچەپارچەکراوی پێشکەشکراوە دانەوێڵەکە پێشکەش دەکەیت، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. | 21 |
In a pan, with oil, shall it be made, well sodden shalt thou bring it; twice baked, a meat-offering of broken pieces, shalt thou offer it for a sweet savor unto the Lord.
ئەو کوڕەی جێگەی دەگرێتەوە وەک کاهینی دەستنیشانکراو هەڵدەستێت بەو کارە، بەشێکی چەسپاوە بۆ یەزدان، بە تەواوی دەسووتێنرێ. | 22 |
And the priest that shall be anointed in his stead among his sons shall offer it: it is a statute for ever, unto the Lord; it shall be wholly burnt.
هەموو پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەی کاهین بە تەواوی دەسووتێنرێت و ناخورێت.» | 23 |
And every meat-offering of a priest shall be wholly burnt, it shall not be eaten.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 24 |
And the Lord spoke unto Moses, saying,
«لەگەڵ هارون و کوڕەکانی بدوێ و بڵێ:”ئەمانە ڕێنماییەکانن دەربارەی قوربانی گوناه، لەو شوێنەی قوربانی سووتاندن سەردەبڕدرێت لەوێش قوربانی گوناه لەبەردەم یەزدان سەردەبڕیت، ئەوە هەرەپیرۆزە. | 25 |
Speak unto Aaron and to his sons, saying, This is the law of the sin-offering: On the place where the burnt-offering is killed shall the sin-offering be killed before the Lord; it is most holy.
ئەو کاهینەی قوربانییەکە بۆ کەفارەتی گوناه دەکات لێی دەخوات، لە شوێنێکی پیرۆز دەخورێت، لە حەوشەی چادری چاوپێکەوتن. | 26 |
The priest who maketh atonement with its blood shall eat it: in a holy place shall it be eaten, in the court of the tabernacle of the congregation.
هەر شتێک بەر کەلاکەکە بکەوێت ئەوا پیرۆز دەبێت، ئەگەر پرژەیەک لە خوێنەکە بەر جلێک کەوت، ئەوا پێویستە جلەکە لە شوێنێکی پیرۆز بشۆیت. | 27 |
Whatsoever may touch the flesh thereof shall be holy: and if there should be sprinkled any of its blood upon a garment, whatever it hath been sprinkled on shalt thou wash out in a holy place.
بەڵام ئەو مەنجەڵە گڵینەی تێیدا لێنراوە، ئەوا دەشکێنرێت، ئەگەر لە مەنجەڵێکی بڕۆنز لێنرا، ئەوا سپی دەکرێتەوە و ئاوی پێدا دەکرێت. | 28 |
And any earthen vessel wherein it may have been boiled shall be broken: and if it have been boiled in a copper vessel, it shall be both scoured and rinsed with water.
هەموو نێرینەیەک لە کاهینەکان لێی دەخوات، ئەوە هەرەپیرۆزە. | 29 |
Every male among the priests may eat thereof: it is most holy.
بەڵام هەموو قوربانییەکی گوناه لە خوێنەکەی دەبردرێتە ناو چادری چاوپێکەوتن و بۆ کەفارەتکردن لە شوێنی پیرۆز، ناخورێت بەڵکو بە ئاگر دەسووتێنرێ. | 30 |
And every sin-offering whereof any of the blood is brought into the tabernacle of the congregation to make atonement therewith in the holy place, shall not be eaten; it shall be burnt in fire.