< ئەیوب 40 >

یەزدان بە ئەیوبی فەرموو: 1
et adiecit Dominus et locutus est ad Iob
«ئایا ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ توانادارەکە دەکات مافی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی بکات؟ ئەوەی خودا تاوانبار دەکات با وەڵام بداتەوە!» 2
numquid qui contendit cum Deo tam facile conquiescit utique qui arguit Deum debet respondere ei
ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: 3
respondens autem Iob Domino dixit
«من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟ من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم. 4
qui leviter locutus sum respondere quid possum manum meam ponam super os meum
جارێک قسەم کرد و بێ وەڵام بووم، دوو جار و ئیتر دووبارەی ناکەمەوە.» 5
unum locutus sum quod utinam non dixissem et alterum quibus ultra non addam
یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی: 6
respondens autem Dominus Iob de turbine ait
«ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە؛ من پرسیارت لێ دەکەم و تۆش وەڵامم بدەوە. 7
accinge sicut vir lumbos tuos interrogabo te et indica mihi
«ئایا دادپەروەریم دەخەیتە گومانەوە، تاوانبارم دەکەیت بۆ ئەوەی خۆت بە ڕاستودروست دەربخەیت؟ 8
numquid irritum facies iudicium meum et condemnabis me ut tu iustificeris
یان بازووێکت وەک خودا هەیە و بە دەنگێکی وەک دەنگی ئەو دەگرمێنیت؟ 9
et si habes brachium sicut Deus et si voce simili tonas
ئێستا بە پایەبەرزی و سەرفرازی خۆت بڕازێنەوە، ڕێز و شکۆمەندی بپۆشە. 10
circumda tibi decorem et in sublime erigere et esto gloriosus et speciosis induere vestibus
لافاوی تووڕەییەکەت بڕێژە و تەماشای هەموو لووتبەرزێک بکە و نزمی بکەرەوە، 11
disperge superbos furore tuo et respiciens omnem arrogantem humilia
سەیری هەموو خۆبەزلزانێک بکە و زەلیلی بکە، لە جێی خۆیان پێ بە خراپەکاراندا بنێ. 12
respice cunctos superbos et confunde eos et contere impios in loco suo
تێکڕا لەناو خۆڵ نوقومیان بکە، لە تاریکیدا ڕوویان بەند بکە. 13
absconde eos in pulvere simul et facies eorum demerge in foveam
منیش دان بەوەدا دەنێم، کە دەستی ڕاستی خۆت دەتوانێت ڕزگارت بکات. 14
et ego confitebor quod salvare te possit dextera tua
«سەیری بەهێمۆت بکە، کە لەگەڵ تۆ دروستم کرد وەک مانگا گیا دەخوات. 15
ecce Behemoth quem feci tecum faenum quasi bos comedet
ئەوەتا هێزەکەی لە کەمەریەتی و تواناکەی لە ماسوولکەکانی سکیەتی. 16
fortitudo eius in lumbis eius et virtus illius in umbilicis ventris eius
کلکی وەک داری ئورز شۆڕ دەکاتەوە؛ ماسوولکەکانی ڕانی یەکیان تەنیوە. 17
constringit caudam suam quasi cedrum nervi testiculorum eius perplexi sunt
ئێسکەکانی لوولەی بڕۆنزن، چوارپەلی وەکو لوولەی ئاسنن. 18
ossa eius velut fistulae aeris cartilago illius quasi lamminae ferreae
ئەو سەرەتای کارەکانی خودایە، بەڵام دروستکەرەکەی دەتوانێت بە شمشێر لێی نزیک بێتەوە. 19
ipse principium est viarum Dei qui fecit eum adplicabit gladium eius
چیاکان سەوزایی بۆ دەردەخەن و هەموو ئاژەڵی کێوی لەتەنیشتی یاری دەکەن. 20
huic montes herbas ferunt omnes bestiae agri ludent ibi
لەژێر درەختەکانی لۆتس ڕادەکشێت، خۆی دەشارێتەوە لەنێو قامیشی زۆنگەکاندا. 21
sub umbra dormit in secreto calami et locis humentibus
درەختەکانی لۆتس بە سێبەرەکانیان دایدەپۆشن؛ شۆڕەبی کەنار جۆگەکان دەوری دەدەن. 22
protegunt umbrae umbram eius circumdabunt eum salices torrentis
ئەگەر ئاوی ڕووبار هەستێت یان ڕووباری ئوردونیش تەووژم بۆ دەمی بهێنێت، ئەو دڵنیایە و ترسی لێ نانیشێت. 23
ecce absorbebit fluvium et non mirabitur habet fiduciam quod influat Iordanis in os eius
ئایا کەس دەتوانێت ڕوو بە ڕوو ڕاوی بکات، یان بە تەڵە بیگرێت و لووتی کون بکات؟ 24
in oculis eius quasi hamo capiet eum et in sudibus perforabit nares eius

< ئەیوب 40 >