< ئەیوب 35 >
ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی: | 1 |
Moreover Elihu proceeded, and said:
«ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟ گوتت:”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“ | 2 |
Dost thou then think this to be right? Thou hast said, “I am more righteous than God.”
لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت:”چ سوودێکی بۆم هەیە، قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“ | 3 |
For thou askest, “What advantage have I? What have I gained, more than if I had sinned?”
«من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە، وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە. | 4 |
I will answer thee, And thy companions with thee.
تەماشای ئاسمان بکە و ببینە، تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن. | 5 |
Look up to the heavens, and see! And behold the clouds, which are high above thee!
ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە و ئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟ | 6 |
If thou sinnest, what doest thou against Him? If thy transgressions be multiplied, what doest thou to him?
ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە، یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟ | 7 |
If thou art righteous, what dost thou give him? Or what receiveth he at thy hand?
خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە و ڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە. | 8 |
Thy wickedness injureth only a man like thyself, And thy righteousness profiteth only a son of man.
«خەڵک لەتاوی زۆرداری هاوار دەکەن، لەبەر ستەمکاران هاواری فریاکەوتن دەکەن. | 9 |
The oppressed cry out on account of the multitude of wrongs; They cry aloud on account of the arm of the mighty.
ناڵێن:”کوا خودای بەدیهێنەرم، ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات، | 10 |
But none saith, “Where is God, my Maker, Who giveth songs in the night;
ئەوەی فێرمان دەکات زیاتر لە ئاژەڵەکانی زەوی و لە باڵندەکانی ئاسمان داناترمان دەکات؟“ | 11 |
Who teacheth us more than the beasts of the earth, And maketh us wiser than the birds of heaven?”
کاتێک خەڵک لە دەست لووتبەرزی خراپەکاران هاوار دەکەن، وەڵام ناداتەوە. | 12 |
There they cry aloud on account of the pride of the wicked; But he giveth no answer.
خودا گوێ لە داواکاری پووچیان ناگرێت، توانادارەکە تەماشای ناکات. | 13 |
For God will not hear the vain supplication, Nor will the Almighty regard it;
ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێت ئەگەر بڵێیت کە نایبینیت، داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی و دەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت، | 14 |
Much less when thou sayest thou canst not see him: Justice is with him, —only wait thou for him!
هەروەها تووڕەییەکەی هەرگیز سزا نادات و گوێ نادات بە زۆری خراپەکاری. | 15 |
But now, because he hath not visited in his anger, Nor taken strict note of transgression,
بەم جۆرە ئەیوب لە هیچ دەمی کردووەتەوە و بەبێ زانین قسەی زل دەکات.» | 16 |
Therefore hath Job opened his mouth rashly, And multiplied words without knowledge.