< ئەیوب 27 >

ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی: 1
And Job again took up his discourse, and said,
«بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە، سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە، 2
As God lives, who has taken away my right, and the Almighty, who has vexed my soul.
هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت، هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت، 3
(For my life is yet whole in me. And the spirit of God is in my nostrils.)
لێوەکانم بە خراپە نادوێن و زمانم بە فێڵ ناگەڕێت. 4
Surely my lips shall not speak unrighteousness, nor shall my tongue utter deceit.
لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە، هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم. 5
Far be it from me that I should justify you. Till I die I will not put away my integrity from me.
دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم، بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات. 6
I hold fast my righteousness, and will not let it go. My heart shall not reproach me so long as I live.
«با دوژمنم وەک بەدکار بێت و بەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت. 7
Let my enemy be as the wicked, and let him who rises up against me be as the unrighteous.
خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە، کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟ 8
For what is the hope of the profane, though he gets him gain, when God takes away his soul?
ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێت کە تەنگانەی بەسەردا دێت؟ 9
Will God hear his cry when trouble comes upon him?
یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟ ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟ 10
Will he delight himself in the Almighty, and call upon God at all times?
«من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛ کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە. 11
I will teach you concerning the hand of God. That which is with the Almighty I will not conceal.
ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان، ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟ 12
Behold, all ye yourselves have seen it. Why then have ye become altogether vain?
«ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە، میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن. 13
This is the portion of a wicked man with God, and the heritage of oppressors, which they receive from the Almighty.
ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن و نەوەکەشی تێر نان نابن. 14
If his sons be multiplied, it is for the sword. And his offspring shall not be satisfied with bread.
دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ و بێوەژنەکانیان ناگرین. 15
Those who remain of him shall be buried in death, and his widows shall make no lamentation.
ئەگەر زیو وەک خۆڵ و جلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات، 16
Though he heaps up silver as the dust, and prepares raiment as the clay,
ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات، بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات. 17
he may prepare it, but the just shall put it on, and the innocent shall divide the silver.
وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت و وەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات. 18
He builds his house as the moth, and as a booth which the keeper makes.
بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛ کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە. 19
He lies down rich, but he shall not be gathered to his fathers. He opens his eyes, and he is not.
کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن، ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت. 20
Terrors overtake him like waters. A tempest steals him away in the night.
بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات، لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت. 21
The east wind carries him away, and he departs, and it sweeps him out of his place.
لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت، بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات. 22
For God shall hurl at him, and not spare. He would gladly flee out of his hand.
بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات، بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.» 23
Men shall clap their hands at him, and shall hiss him out of his place.

< ئەیوب 27 >