< یەرمیا 45 >

ئەو پەیامەی یەرمیای پێغەمبەر بە باروخی کوڕی نێرییای گوت، لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، کاتێک ئەم وشانەی لە دەمی یەرمیاوە لە تۆمارێکدا دەنووسییەوە: 1
Yahuda Kralı Yoşiya oğlu Yehoyakim'in dördüncü yılında Neriya oğlu Baruk, Peygamber Yeremya'nın kendisine söylediği sözleri tomara yazdıktan sonra Yeremya ona şunları söyledi:
«ئەی باروخ! یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سەبارەت بە تۆ ئەمە دەفەرموێت: 2
“Ey Baruk, İsrail'in Tanrısı RAB sana şöyle diyor:
تۆ گوتت:”قوڕبەسەرم! چونکە یەزدان سەرەڕای ئازارم خەمیشی بۆ زیاد کردووم، لەناو ناڵاندنم لە هۆش خۆم چووم و حەوانەوەم نەبوو.“» 3
Sen, ‘Vay başıma! Çünkü RAB acıma acı kattı. İnlemekten bitkin düştüm, bana rahat yok’ dedin.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەی پێ بڵێ:”ئەوەتا من لە هەموو ئەم خاکەدا ئەوەی بنیادم ناوە دەیڕووخێنم و ئەوەی چاندوومە ڕیشەکێشی دەکەم. 4
“RAB bana, ‘Ona şöyle diyeceksin’ dedi: ‘RAB diyor ki, bütün ülkeyi yıkacağım; bina ettiğimi yıkacak, diktiğimi sökeceğim.
ئایا ئیتر تۆ داوای شتی گەورە بۆ خۆت دەکەیت؟ داوا مەکە، چونکە ئەوەتا من خراپە بەسەر هەموو خەڵکێکدا دەهێنم، بەڵام بۆ تۆ، ژیانت دەرباز دەبێت لە هەموو ئەو شوێنانەی بۆی دەچیت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 5
Sana gelince, büyük şeyler peşinde mi koşuyorsun? Sakın koşma! Çünkü bütün halkın üzerine felaket getirmek üzereyim’ diyor RAB, ‘Ama sen nereye gidersen git, canını bağışlayacağım.’”

< یەرمیا 45 >