< یەرمیا 35 >
ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، لە سەردەمی پاشایەتی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا: | 1 |
La parole qui fut adressée à Jérémie de la part de Yahvé, au temps de Jojakim, fils de Josias, roi de Juda, en ces termes:
«بڕۆ بۆ ماڵی ڕێکابییەکان و قسەیان لەگەڵ بکە، بیانهێنە بۆ ماڵی یەزدان، بیانبە ژوورەوە بۆ یەکێک لە ژوورە لاتەنیشتەکان و شەرابیان دەرخوارد بدە.» | 2 |
« Va à la maison des Rechabites, parle-leur, fais-les entrer dans la maison de Yahvé, dans l'une des chambres, et donne-leur du vin à boire. »
منیش یازەنیاهوی کوڕی یەرمیای کوڕی حەڤەچینیا و براکانی و هەموو کوڕەکانی و هەموو بنەماڵەی ڕێکابییەکانم برد. | 3 |
Je pris Jaazania, fils de Jérémie, fils de Habazzinia, avec ses frères, tous ses fils, et toute la maison des Récabites;
ئەوانم بردە ماڵی یەزدان، بۆ ژوورەکەی نەوەکانی حانانی کوڕی یەگدەلیاهوی پیاوی خودا، ئەوەی لەتەنیشت ژووری پیاوە گەورەکانە، لەسەر ژوورەکەی مەعسێیاهوی کوڕی شەلوم کە پاسەوانی دەرگاکەیە. | 4 |
et je les fis entrer dans la maison de l'Éternel, dans la chambre des fils de Hanan, fils d'Igdalia, homme de Dieu, qui était près de la chambre des princes, au-dessus de la chambre de Maaséja, fils de Schallum, gardien du seuil.
جامی پڕ شەراب و پەرداخم لەپێش کوڕانی بنەماڵەی ڕێکابییەکان دانا و پێم گوتن: «شەراب بخۆنەوە!» | 5 |
Je plaçai devant les fils de la maison des Récabites des coupes pleines de vin et des gobelets, et je leur dis: « Buvez du vin! »
بەڵام ئەوان گوتیان: «ئێمە شەراب ناخۆینەوە، چونکە یۆنادابی کوڕی ڕێکابی باپیرە گەورەمان، فەرمانی پێ کردووین و گوتوویەتی:”نە خۆتان و نە کوڕەکانتان بۆ هەتاهەتایە شەراب مەخۆنەوە. | 6 |
Mais ils dirent: « Nous ne boirons pas de vin, car Jonadab, fils de Rechab, notre père, nous a donné cet ordre: « Vous ne boirez pas de vin, ni vous ni vos enfants, à jamais.
هەروەها خانوو بنیاد مەنێن، کشتوکاڵ مەکەن، ڕەزیش مەچێنن و نەتانبێت، بەڵکو بە درێژایی ژیانتان چادرنشین بن، بۆ ئەوەی تەمەنێکی درێژ لەسەر ڕووی ئەم خاکە بژین کە ئێوە تێیدا نامۆن.“ | 7 |
Vous ne construirez pas de maison, vous ne sèmerez pas de graines, vous ne planterez pas de vigne et vous n'en aurez pas; mais tous vos jours, vous habiterez sous des tentes, afin de vivre longtemps dans le pays où vous vivez en nomades.
ئێمەش گوێڕایەڵی قسەکەی یۆنادابی کوڕی ڕێکابی باپیرە گەورەمان دەبین. لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێ کردووین، بە درێژایی ژیانمان نە خۆمان و نە ژنەکانمان و نە کوڕ و کچەکانمان شەراب ناخۆینەوە، | 8 |
Nous avons obéi à la voix de Jonadab, fils de Rechab, notre père, dans tout ce qu'il nous a ordonné, de ne pas boire de vin toute notre vie, ni nous, ni nos femmes, ni nos fils, ni nos filles,
خانوو بنیاد نانێن بۆ نیشتەجێبوونمان، ڕەز و کێڵگە و کشتوکاڵیشمان نابێت. | 9 |
et de ne pas nous construire de maisons pour y habiter. Nous n'avons ni vigne, ni champ, ni semence;
چادرنشین بووین، بە تەواوی گوێڕایەڵی هەموو ئەوە بووین کە یۆنادابی باپیرە گەورەمان فەرمانی پێ کردووین. | 10 |
mais nous avons habité sous des tentes, et nous avons obéi et fait tout ce que Jonadab, notre père, nous avait ordonné.
بەڵام کاتێک نەبوخودنەسری پاشای بابل هەڵیکوتایە سەر ئەو خاکە، ئێمەش گوتمان:”دەبێ بچینە ئۆرشەلیم بۆ هەڵاتن لە دەستی سوپای بابلی و سوپای ئارامییەکان.“جا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بووین.» | 11 |
Mais lorsque Nabuchodonosor, roi de Babylone, est monté dans le pays, nous avons dit: « Venez! Allons à Jérusalem, par crainte de l'armée des Chaldéens et par crainte de l'armée des Syriens; ainsi nous habiterons à Jérusalem.'"
ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات، یەزدان بە یەرمیای فەرموو: | 12 |
Alors la parole de Yahvé fut adressée à Jérémie, en ces mots:
«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بڕۆ بە پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم بڵێ یەزدان پێتان دەفەرموێت:”ئایا ئێوە تەمبێ نابن، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمایشتەکانم بن؟ | 13 |
Yahvé des armées, le Dieu d'Israël, dit: « Va dire aux hommes de Juda et aux habitants de Jérusalem: « Ne recevrez-vous pas l'instruction d'écouter mes paroles? » dit Yahvé.
یۆنادابی کوڕی ڕێکاب فەرمانی بە کوڕەکانی کرد شەراب نەخۆنەوە، فەرمانەکەی جێبەجێ کرا. هەتا ئەمڕۆش شەرابیان نەخواردووەتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانی باپیرە گەورەیان بوون. بەڵام من بەردەوام قسەم لەگەڵ ئێوە کردووە، ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون. | 14 |
« Les paroles de Jonadab, fils de Réchab, qui avait ordonné à ses fils de ne pas boire de vin, se sont accomplies; et jusqu'à ce jour, ils n'en boivent pas, car ils obéissent au commandement de leur père; mais moi, je vous ai parlé, je me suis levé de bonne heure et j'ai parlé, et vous ne m'avez pas écouté.
من بە بەردەوامی هەموو بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ئێوە ناردووە، بۆ ئەوەی پێتان بڵێن:’هەریەکە و لە ڕەفتارە خراپەکانتان بگەڕێنەوە و کردەوەکانتان چاک بکەنەوە، دوای خودای دیکە مەکەون بۆ پەرستنیان، بگەڕێنەوە بۆ ئەو خاکەی داومەتە خۆتان و باوباپیرانتان.‘بەڵام ئێوە گوێتان پێنەدام و گوێتان لێ نەگرتم. | 15 |
J'ai aussi envoyé vers vous tous mes serviteurs les prophètes, je me suis levé de bonne heure et je les ai envoyés, en disant: « Que chacun de vous revienne maintenant de sa mauvaise voie, qu'il corrige ses actions, et qu'il n'aille pas après d'autres dieux pour les servir. Vous habiterez alors dans le pays que j'ai donné à vous et à vos pères. » Mais vous n'avez pas prêté l'oreille et vous ne m'avez pas écouté.
کوڕەکانی یۆنادابی کوڕی ڕێکاب فەرمانەکەی باپیرە گەورەیان بەجێگەیاند کە فەرمانی پێ کردن، بەڵام ئەم گەلە گوێڕایەڵی من نەبوون.“ | 16 |
Les fils de Jonadab, fils de Récab, ont exécuté le commandement que leur père leur avait donné, mais ce peuple ne m'a pas écouté.
«لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەتا من هەموو ئەو خراپەیە بەسەر یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیمدا دەهێنم کە سەبارەت بەوان فەرمووبووم. لەبەر ئەوەی قسەم لەگەڵ کردن، بەڵام گوێیان لێ نەگرتم، بانگم کردن بەڵام وەڵامیان نەدامەوە.“» | 17 |
« C'est pourquoi Yahvé, le Dieu des armées, le Dieu d'Israël, dit: « Voici que je vais faire venir sur Juda et sur tous les habitants de Jérusalem tous les malheurs que j'ai prononcés contre eux, parce que je leur ai parlé et qu'ils n'ont pas écouté, parce que je les ai appelés et qu'ils n'ont pas répondu. »"
یەرمیا بە بنەماڵەی ڕێکابییەکانی گوت: «یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”ئێوە گوێڕایەڵی فەرمانەکەی یۆنادابی باپیرە گەورەتان بوون، هەروەها هەموو فەرمانەکانی ئەوتان پاراست و هەموو ئەوەتان کرد کە فەرمانی پێ کردبوون.“ | 18 |
Jérémie dit à la maison des Rechabites: « L'Éternel des armées, le Dieu d'Israël, dit: « Parce que vous avez obéi au commandement de Jonadab, votre père, que vous avez observé toutes ses ordonnances et que vous avez fait tout ce qu'il vous a commandé,
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”بە درێژایی ڕۆژگار پیاو نابڕێت لە یۆنادابی کوڕی ڕێکاب بۆ خزمەتکردنم.“» | 19 |
l'Éternel des armées, le Dieu d'Israël, dit: « Jonadab, fils de Rechab, ne manquera pas d'un homme pour se tenir devant moi à jamais ».