< یەرمیا 20 >

کاتێک پەشحوری کوڕی ئیمێری کاهین لێپرسراوی پەرستگای یەزدان گوێی لە یەرمیا بوو پێشبینی ئەو شتانەی دەکرد، 1
RAB'bin Tapınağı'nın baş görevlisi İmmer oğlu Kâhin Paşhur, Yeremya'nın böyle peygamberlik ettiğini duyunca,
لە یەرمیای پێغەمبەری دا و لەو کۆتەی کرد کە لەلای دەروازەی بنیامینی سەرەوەیە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدانە. 2
onun dövülüp RAB'bin Tapınağı'nın Yukarı Benyamin Kapısı'ndaki tomruğa vurulmasını buyurdu.
بۆ بەیانی پەشحور یەرمیای لە کۆتەکە دەرهێنا، یەرمیاش پێی گوت: «یەزدان تۆ بە پەشحور ناو نابات، بەڵکو مەگۆر میسەڤیڤ، 3
Ertesi gün Paşhur kendisini tomruktan salıverince, Yeremya ona, “RAB sana Paşhur değil, Magor-Missaviv adını verdi” dedi,
چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەتا دەتکەمە ترس و تۆقین بۆ خۆت و بۆ هەموو دۆستانت، بە چاوی خۆت دەبینی کە بە شمشێری دوژمنەکانیان دەکوژرێن. هەموو یەهوداش دەدەمە دەست پاشای بابل، بۆ بابل ڕاپێچیان دەکات یان دەیانداتە بەر شمشێر. 4
“RAB diyor ki, ‘Seni de dostlarını da yıldıracağım. Dostlarının düşman kılıcıyla düştüğünü gözlerinle göreceksin. Bütün Yahuda'yı Babil Kralı'nın eline teslim edeceğim; onları Babil'e sürecek ya da kılıçtan geçirecek.
هەموو سامانی ئەم شارە، هەموو بەرهەم و هەموو شتە بەنرخەکانی و هەموو گەنجینەکانی پاشاکانی یەهودا دەدەمە دەست دوژمنەکانیان. جا تاڵانیان دەکەن و دەستی بەسەردا دەگرن و دەیانبەنە بابل. 5
Bu kentin bütün zenginliğini –ürününü, değerli eşyalarını, Yahuda krallarının hazinelerini– düşmanlarının eline vereceğim. Hepsini yağmalayıp Babil'e götürecekler.
تۆش ئەی پەشحور، لەگەڵ هەموو ئەندامانی ماڵەکەت بۆ بابل ڕاپێچ دەکرێن، لەوێ دەمرن و لەوێ دەنێژرێن، تۆ و هەموو دۆستانت کە بە درۆ پێشبینیت بۆیان کردبوو.“» 6
Sana gelince, ey Paşhur, sen de evinde yaşayanların hepsi de Babil'e sürüleceksiniz. Sen de kendilerine yalan peygamberlik ettiğin bütün dostların da orada ölüp gömüleceksiniz.’”
ئەی یەزدان، فریوتدام و فریودرام، تۆ لە من بەتواناتری و دەرەقەتم هاتی. بە درێژایی ڕۆژ پێم پێدەکەنن، هەموو گاڵتەم پێ دەکەن. 7
Beni kandırdın, ya RAB, Ben de kandım. Bana üstün geldin, beni yendin. Bütün gün alay konusu oluyorum, Herkes benimle eğleniyor.
هەر کاتێک بدوێم هاوار دەکەم، جاڕی توندوتیژی و وێرانی دەدەم، چونکە فەرمایشتی یەزدان ڕیسوایی بۆ هێنام، گاڵتە پێکردن بە درێژایی ڕۆژ. 8
Çünkü konuştukça feryat ediyor, Şiddet diye, yıkım diye haykırıyorum. RAB'bin sözü yüzünden bütün gün yeriliyor, Gülünç duruma düşüyorum.
بەڵام ئەگەر بڵێم: «باسی ناکەم، ئیتر بە ناوی ئەوەوە نادوێم،» جا وشەکەی لە دڵمدا وەک ئاگرێکی داگیرساو دەبێت، وەک ئاگرێکی پەنگخواردوو لەناو ئێسقانەکانم، بێزار دەبم لە دامرکاندنەوەی و ناتوانم بێدەنگ بم. 9
“Bir daha onu anmayacak, O'nun adına konuşmayacağım” desem, Sözü kemiklerimin içine hapsedilmiş, Yüreğimde yanan bir ateş sanki. Onu içimde tutmaktan yoruldum, Yapamıyorum artık.
گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە: «لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە! خەبەری لێ بدەن! با خەبەری لێ بدەین!» هەموو هاوڕێیەکانم چاوەڕێی شکستی من دەکەن، دەڵێن: «بەڵکو فریوبخوات، ئینجا دەرەقەتی دێین و تۆڵەی خۆمانی لێ دەکەینەوە.» 10
Birçoğunun, “Her yer dehşet içinde! Suçlayın! Suçlayalım onu!” diye fısıldaştığını duydum. Bütün güvendiğim insanlar düşmemi gözlüyor, “Belki kanar, onu yeneriz, Sonra da öcümüzü alırız” diyorlar.
بەڵام یەزدان وەک پاڵەوانێکی بە توانا لەگەڵمدایە، لەبەر ئەوە ئەوانەی دەمچەوسێننەوە دەکەون و دەرەقەتم نایەن، سەرناکەون و بە تەواوی ڕیسوا دەبن، شەرمەزارییەکەیان هەرگیز لەبیر ناکرێت. 11
Ama RAB güçlü bir savaşçı gibi benimledir. Bu yüzden bana eziyet edenler tökezleyecek, Üstün gelemeyecek, Başarısızlığa uğrayıp büyük utanca düşecekler; Onursuzlukları sonsuza dek unutulmayacak.
ئەی یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی ڕاستودروست تاقی دەکەیتەوە و ناخ و دڵ دەپشکنیت، با تۆڵەسەندنەوەت لەوان ببینم، چونکە کێشەی خۆمم بە تۆ سپارد. 12
Ey doğru kişiyi sınayan, Yüreği ve düşünceyi gören Her Şeye Egemen RAB! Davamı senin eline bırakıyorum. Onlardan alacağın öcü göreyim!
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن! ستایشی یەزدان بکەن! چونکە هەژار ڕزگار دەکات لە دەستی بەدکاران. 13
Ezgiler okuyun RAB'be! Övün RAB'bi! Çünkü yoksulun canını kötülerin elinden O kurtardı.
نەفرەت لێکراوە ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم! با بەرەکەتدار نەبێت ئەو ڕۆژەی دایکم منی بوو! 14
Lanet olsun doğduğum güne! Kutlu olmasın annemin beni doğurduğu gün!
نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی مژدەی دایە باوکم، زۆر دڵخۆشی کرد و گوتی: «کوڕێکت بوو!» 15
“Bir oğlun oldu!” diyerek babama haber getiren, Onu sevince boğan adama lanet olsun!
با ئەو کەسە وەک ئەو شارۆچکانەی لێ بێت کە یەزدان بەبێ پەشیمانبوونەوە سەرەوژێری کرد. با بەیانییان دەنگی هاوار ببیستێت، نەعرەتە کێشانی جەنگیش لە کاتی نیوەڕۆ، 16
RAB'bin acımadan yerle bir ettiği Kentler gibi olsun o adam! Sabah feryatlar, Öğlen savaş naraları duysun!
چونکە لەناو سکی دایکمەوە نەیکوشتم، جا دایکم دەبوو بە گۆڕم و سکی هەمیشە هەر پڕ دەبوو. 17
Çünkü beni annemin rahminde öldürmedi; Annem mezarım olur, Rahmi hep gebe kalırdı.
بۆچی لە سکی دایکم هاتمە دەرەوە؟ ئایا بۆ بینینی ماندووبوون و خەم؟ ئایا بۆ کۆتایی هاتنی ڕۆژگارم بە ڕیسوایی؟ 18
Neden ana rahminden çıktım? Dert, üzüntü görmek, Ömrümü utanç içinde geçirmek için mi?

< یەرمیا 20 >