< ئیشایا 54 >

«ئەی نەزۆک، گۆرانی بڵێ، ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە، ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە، لە خۆشیدا هاوار بکە و گۆرانی بڵێ، چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراو زیاترن لەوەی مێردی لەگەڵیەتی،» یەزدان دەفەرموێت. 1
“Çocuk doğurmayan ey kısır kadın, Sevinç çığlıkları at; Ey doğum ağrısı nedir bilmeyen sen, Sevinçle haykır, bağır. Çünkü terk edilmiş kadının, Evli kadından daha çok çocuğu olacaktır” diyor RAB.
«شوێنی ڕەشماڵەکانت فراوان بکە، پەردەی نشینگەکانت لێک بکەرەوە، دەست مەگێڕەوە، گوریسەکانت درێژ بکە و سنگەکانت توند بچەقێنە، 2
“Çadırının alanını genişlet, Perdelerini uzat, çekinme. Gergi iplerini de uzat, kazıklarını sağlamlaştır.
چونکە بەلای ڕاست و چەپدا پەل دەهاوێیت، نەوەی تۆ نەتەوەکان دەردەکەن و شارە وێرانەکان ئاوەدان دەکەنەوە. 3
Çünkü sağa sola yayılacaksın, Soyundan gelenler ulusları mülk edinecek, Issız kentlere yerleşecek.
«مەترسە، چونکە ڕیسوا نابیت. گاڵتەت پێ ناکرێت، چونکە شەرمەزار نابیت. ڕیسوایی سەردەمی گەنجیێتیت لەبیر دەکەیت، ئیتر شورەیی بێوەژنیێتیت بەبیر نایەتەوە، 4
“Korkma, ayıplanmayacaksın, Utanma, aşağılanmayacaksın. Unutacaksın gençliğinde yaşadığın utancı, Dulluk ayıbını artık anmayacaksın.
چونکە مێردی تۆ دروستکەرەکەی تۆیە، ناوی یەزدانی سوپاسالارە. ئەوەی دەتکڕێتەوە پیرۆزەکەی ئیسرائیلە، پێی دەگوترێت خودای هەموو زەوی. 5
Çünkü kocan, seni yaratandır. O'nun adı Her Şeye Egemen RAB'dir, İsrail'in Kutsalı'dır seni kurtaran. O'na bütün dünyanın Tanrısı denir.”
وەک ژنێکی بەجێماو و ڕۆح پڕ لە ژان یەزدان بانگت دەکاتەوە، وەک ژنێک کە لە گەنجیدا شووی کردبێت و ڕەتکرابێتەوە،» خودات دەفەرموێت. 6
Tanrın diyor ki, “RAB seni terk edilmiş, Ruhu kederli bir kadın, Genç yaşta evlenip sonra dışlanmış Bir kadın olarak çağırıyor:
«بۆ ساتێکی کەم بەجێم هێشتیت، بەڵام بە بەزەییەکی زۆرەوە کۆت دەکەمەوە. 7
‘Bir an için seni terk ettim, Ama büyük sevecenlikle geri getireceğim.
بە زریانی تووڕەییەوە بۆ ساتێک ڕووی خۆمم لێت داپۆشی، بەڵام بە خۆشەویستی نەگۆڕی هەتاهەتایی بەزەییم پێتدا هاتەوە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە. 8
Bir anlık taşkın öfkeyle senden yüz çevirmiştim, Ama sonsuz sadakatle sana sevecenlik göstereceğim.’” Seni kurtaran RAB böyle diyor.
«ئەمە وەک لافاوی نوحە بۆ من ئەوەی سوێندم خوارد، کە لافاوەکەی نوح جارێکی دیکە بەسەر زەویدا تێنەپەڕێت. ئاوا سوێندم خوارد، کە لێت تووڕە نەبم و لێت ڕانەخوڕم. 9
“Bu benim için Nuh tufanı gibidir. Nuh tufanının bir daha yeryüzünü Kaplamayacağına nasıl ant içtimse, Sana öfkelenmeyeceğime, Seni azarlamayacağıma da ant içiyorum.
هەرچەندە چیاکان نامێنن و گردەکان دەهەژێن، بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی من بۆ تۆ دەمێنێت و پەیمانی ئاشتیم ناهەژێت،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی بەزەیی پێتدا دێتەوە. 10
Dağlar yerinden kalksa, tepeler sarsılsa da Sadakatim senin üzerinden kalkmaz, Esenlik antlaşmam sarsılmaz” Diyor sana merhamet eden RAB.
«ئەی شارە زەلیلەکە، زریان لێدراوەکە، دڵنەوایی نەکراوەکە، ئەوەتا من بەردەکانت بە بەردە پیرۆزە لەسەر ڕیز دەکەم، بە یاقووتی شین داتدەمەزرێنم. 11
“Ey kasırgaya tutulmuş, Avuntu bulmamış ezik kent! Taşlarını koyu harçla yerine koyacak, Temellerini laciverttaşıyla atacağım.
قوللەکانت دەکەم بە یاقووت و دەروازەکانیشت بە بەردی پڕشنگدار، هەموو سنوورەکانیشت بە بەردی گرانبەها. 12
Kale burçlarını yakuttan, Kapılarını mücevherden, Surlarını değerli taşlardan yapacağım.
هەموو منداڵەکانت لە یەزدانەوە فێر دەبن و ئاشتی منداڵەکانت زۆر دەبێت. 13
Bütün çocuklarını ben RAB eğiteceğim, Esenlikleri tam olacak.
بە ڕاستودروستی دەچەسپێیت دوور لە جەوروستەم، چونکە هیچ هۆیەک نییە بۆ ئەوەی بترسیت، هەروەها دووریت لە تۆقینیش، چونکە لێت نزیک ناکەوێتەوە. 14
Doğrulukla güçlenecek, Baskıdan uzak olacak, korkmayacaksın. Dehşet senden uzak kalacak, sana yaklaşmayacak.
ئەگەر پەلامار درایت، ئەوە لەلایەن منەوە نابێت، ئەوەی هێرش دەکاتە سەرت، دەبێتە ژێر دەستت. 15
Sana saldıran olursa, benden olmadığını bil. Sana saldıran herkes önünde yenilgiye uğrayacak.
«ئەوەتا من ئاسنگەرم بەدیهێنا کە کوورەی ئاگری خەڵووز دەم دەدات، چەکی گونجاو دروستدەکات، هەروەها من لەناوبەرم بەدیهێنا بۆ ئەوەی بفەوتێنێت. 16
“İşte, kor halindeki ateşi üfleyen, Amaca uygun silah yapan demirciyi ben yarattım. Yok etsin diye yıkıcıyı da ben yarattım.
هەر چەکێک لە دژی تۆ شێوەی بکێشرێت سەرناکەوێت و هەر زمانێک لە دادگا لە دژی تۆ ڕادەوەستێت بەرپەرچی دەدەیتەوە. ئەمە میراتی خزمەتکارانی یەزدانە، بێتاوانیتان لەلایەن منەوەیە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 17
Ama sana karşı yapılan hiçbir silah işe yaramayacak, Mahkemede seni suçlayan her dili Suçlu çıkaracaksın. RAB'be kulluk edenlerin mirası şudur: Onların gönenci bendendir” diyor RAB.

< ئیشایا 54 >

A Dove is Sent Forth from the Ark
A Dove is Sent Forth from the Ark