< ئیشایا 4 >

لەو ڕۆژەدا حەوت ژن یەک پیاو دەگرن و دەڵێن: «نانی خۆمان دەخۆین و بەرگی خۆمان لەبەر دەکەین، تەنها ڕێگا بدە با بە ناوی تۆوە بانگ بکرێین. ڕیسواییەکەمان ڕاماڵە!» 1
I chopí se sedm žen muže jednoho v ten den, a řeknou: Chléb svůj jísti budeme, a rouchem svým se odívati, toliko ať po tobě se jmenujeme; odejmi pohanění naše.
لەو ڕۆژەدا لقی یەزدان دەبێتە جوانی و شکۆ، بەروبوومی زەویش دەبێتە شانازی و قەشەنگی بۆ دەربازبووانی ئیسرائیل. 2
V ten den bude výstřelek Hospodinův ušlechtilý a slavný, a plod země výtečný a krásný, totiž ti, kteříž zachováni budou z Izraele.
جا ئەوەی لە سییۆن ماوەتەوە و ئەوەی لە ئۆرشەلیم بەجێماوە، پێی دەگوترێت، پیرۆز، هەموو ئەوانەی کە خودا بۆ مانەوە لە ژیان لە ئۆرشەلیم هەڵیبژاردوون. 3
I stane se, že kdož bude zanechán na Sionu, a pozůstaven bude v Jeruzalémě, svatý slouti bude, každý, kdož jest zapsán k životu v Jeruzalémě,
پەروەردگار پیسیی کچانی سییۆن دەشوات؛ بە ڕۆحی حوکمدان و سووتان خوێنەکانی نێو ئۆرشەلیم پاک دەکاتەوە. 4
Když Pán smyje nečistotu dcer Sionských, a krev Jeruzaléma vyplákne z něho v duchu soudu a v duchu horlivosti.
ئینجا یەزدان لەسەر هەموو شوێنێکی کێوی سییۆن و لەسەر ئەوانەی لەوێ کۆدەبوونەوە، بە ڕۆژ هەور و بە شەو دووکەڵ و پڕشنگی ئاگری بڵێسەدار بەدی دەهێنێت، لەسەر هەموو شکۆیەک کەپر دەبێت. 5
A stvoří Hospodin nad každým obydlím hory Sion, a nad každým shromážděním jejím oblak ve dne, a dým a blesk plápolajícího ohně v noci; nebo nad všecku slávu bude zastření.
بە ڕۆژ لەبەر گەرما دەبێت بە چادر بۆ سێبەر و لە لافاو و بارانیش دەبێت بە داڵدە و پەناگا. 6
A bude stánkem k zastěňování ve dne před horkem, a za útočiště a skrýši před přívalem a deštěm.

< ئیشایا 4 >