< ئیشایا 28 >

قوڕبەسەر ئەو تاجەی سەرخۆشانی ئەفرایم شانازی پێوە دەکەن! قوڕبەسەر ئەو شارەی دەسەڵاتدارە بەسەر دۆڵی بەپیت، کە جوانی و شکۆمەندییەکەی وەک گوڵێکی سیسە. قوڕبەسەر ئەوانەی شەراب ئەوانی کەواندووە! 1
Běda koruně pýchy, ožralcům Efraimským, květu nestálému v kráse a slávě své, těm, kteříž jsou při vrchu údolí velmi úrodného, a ztupeným od vína.
ئەوەتا بەهێز و توند هی پەروەردگارە. وەک لێزمەی تەرزە و ڕەشەبای وێرانکەر، وەک لێزمەی ئاوی زۆری ڕاماڵ، بە دەست فڕێیدەداتە سەر زەوی. 2
Aj, silný a mocný Páně jako příval s krupobitím, jako povětří vyvracející, jako povodeň vod prudkých a rozvodnilých prudce až k zemi porazí.
پێشێل دەکرێت تاجی شانازی سەرخۆشانی ئەفرایم. 3
Nohami pošlapána bude koruna pýchy, ožralci Efraimští.
دەبێت بە گوڵی سیس بوو جوانی شکۆمەندییەکەی، ئەوەی لەسەر دۆڵی بەپیتە، وەک پێگەیشتنی هەنجیر بەر لە هاوین، ئەوەی دەیبینێت هێشتا لە مستیەتی قووتی دەدات. 4
Tehdáž stane se, že květ ten nestálý v kráse a slávě své těch, kteříž jsou při vrchu údolí velmi úrodného, bude jako ranní ovoce, prvé než léto bývá; kteréž vida někdo, nepustil by ho z ruky, až by je snědl.
لەو ڕۆژەدا یەزدانی سوپاسالار دەبێتە تاجەگوڵینەی جوانی و تاجی شکۆمەندی بۆ پاشماوەی گەلەکەی. 5
V ten den bude Hospodin zástupů korunou ozdoby, a korunou okrasy ostatkům lidu svého,
دەبێتە ڕۆحی دادپەروەری بۆ دانیشتوو لەسەر تەختی حوکمدان و پاڵەوانیێتی بۆ بەرەنگاربووانی جەنگ لەبەر دەروازەکان. 6
A duchem soudu sedícímu na soudu, a silou těm, kteříž zapuzují válku až k bráně.
ئەمانیش بە شەراب گێژن و بە مەی گومڕان: کاهین و پێغەمبەر بە مەی گێژن، بە شەراب قووتدەدرێن، بە مەی گومڕان، کە بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت گێژن، کوێرانە حوکم دەدەن. 7
Ale i ti od vína bloudí, a od opojného nápoje se potácejí. Kníže i prorok bloudí, přeplňujíce se nápojem opojným, pohlceni jsou od vína, potácejí se od nápoje opojného, bloudí u vidění, chybují v soudu.
هەموو مێزەکان پڕ بوون لە ڕشانەوە و هیچ جێگایەک بێ پیسایی نەماوە. 8
Nebo všickni stolové plní jsou vývratků a lejn, tak že žádného místa čistého není.
دەڵێن: «زانیاری فێری کێ دەکات؟ پەیام بۆ کێ ڕوون دەکاتەوە؟ بۆ لەشیربڕاوەکان، یان بۆ لە مەمک بڕاوەکان؟ 9
Kohož by vyučoval umění? A komu by posloužil, aby vyrozuměl naučení? Zdali ostaveným od mléka, odtrženým od prsí?
وەک گغە گغ بۆ گغە گغ، بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ، کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.» 10
Poněvadž měli naučení za naučením, naučení za naučením, správu za správou, správu za správou, trošku odtud, trošku od onud.
کەواتە خوداش بە لێوی بێگانە و زمانێکی نامۆ قسە بۆ ئەم گەلە دەکات. 11
A však jako by neznámou řečí a cizím jazykem mluvil lidu tomuto,
بۆ ئەوانەی پێی گوتن: «ئەمە حەسانەوەیە، با ماندوو بحەسێتەوە، ئەمە ئارامگایە.» بەڵام نەیانویست گوێ بگرن. 12
Kdyžto jim řekl: Totoť jest odpočinutí, způsobte odpočinutí ustalému, toť jest, pravím, odpočinutí. Ale nechtěli slyšeti.
جا فەرمایشتی یەزدان بۆیان دەبێت بە: گغە گغ بۆ گغە گغ، بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ، کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ. بۆ ئەوەی بڕۆن و بەرەو دواوە بکەون و بشکێنەوە و ڕاو بکرێن و بگیرێن. 13
I bude jim slovo Hospodinovo naučení za naučením, naučení za naučením, správa za správou, správa za správou, troška odtud, troška od onud; k tomu aby šli a padajíce nazpět, setříni byli, a zapleteni jsouce, aby polapeni byli.
ئەی پیاوانی گاڵتەجاڕ، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی فەرمانڕەوایانی ئەم گەلە کە لە ئۆرشەلیمن! 14
Protož slyšte slovo Hospodinovo, muži posměvači, panující nad lidem tímto, kterýž jest v Jeruzalémě:
گوتتان: «پەیمانمان لەگەڵ مردن بەستووە و پەیماننامەمان لەگەڵ جیهانی مردووان مۆر کردووە، کە قامچی لافاو تێدەپەڕێت لە ئێمە نزیک ناکەوێتەوە، چونکە درۆمان کردووە بە داڵدەمان و لەناو ساختە پەناگیر دەبین.» (Sheol h7585) 15
Proto že říkáte: Učinili jsme smlouvu s smrtí, a s peklem máme srozumění, pomsta rozvodnilá, ač přecházeti bude, nepřijde na nás, jakžkoli jsme položili svod za útočiště své, a pod falší jsme se ukryli: (Sheol h7585)
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم، کە دەبێتە سەنگی مەحەک، گرنگترین و گرانبەهاترین بەردی بناغە بۆ بناغەیەکی پتەو، ئەوەی پشتی پێ ببەستێت ناشڵەژێت. 16
Z té příčiny takto praví Panovník Hospodin: Aj, já zakládám na Sionu kámen, kámen zkušený, úhelný drahý, základ pevný; kdo věří, nebudeť kvapiti.
دادوەری دەکەمە گوریسی پێوانە و بە شاووڵ ڕاستودروستی دەکەم، جا تەرزە داڵدەی درۆ ڕادەماڵێت و پەناگاش ئاو دایدەپۆشێت. 17
A vykonám soud podlé pravidla, a spravedlnost podlé závaží, i zamete to omylné útočiště krupobití, a skrýši povodeň zatopí.
پەیمانەکەتان لەگەڵ مردن دەسڕێتەوە و پەیماننامەکەتان لەگەڵ جیهانی مردووان سەر ناگرێت. کاتێک قامچی لافاو تێدەپەڕێت، ئێوە بۆی دەبن بە پێشێل. (Sheol h7585) 18
A tak zrušena bude smlouva vašes smrtí, a srozumění vaše s peklem neostojí; a když přecházeti bude pomsta rozvodnilá, budete od ní pošlapáni. (Sheol h7585)
هەر کاتێک تێبپەڕێت دەتانبات، چونکە هەموو بەیانییەک تێدەپەڕێت بە شەو و بە ڕۆژ.» بە تەنها تێگەیشتنی پەیامەکە دەبێتە مایەی تۆقاندن. 19
Jakž jen počne přecházeti, zachvátí vás; každého zajisté jitra přecházeti bude, ve dne i v noci. I stane se, že sám strach tomu, což jste slýchali, k srozumění poslouží,
دۆشەک کورت بووە بۆ ڕاکشان و لێفەش تەنک بووە بۆ لەخۆپێچانەوە. 20
Zvlášť když bude tak krátké lůže, že se nebude lze stáhnouti, a přikrýti úzké, by se i skrčil.
یەزدان هەڵدەستێت، وەک لە کێوی پەراچیم هەستا، هەروەک لە دۆڵی گبعۆن، تووڕەیی دێتە جۆش بۆ ئەوەی کارەکەی بکات، کارەکەی نامۆیە! بۆ ئەوەی ئیشەکەی بکات، ئیشەکەی نامۆیە! 21
Nebo jako na hoře Perazim povstane Hospodin, jako v údolí Gabaon hněvati se bude, aby dělal dílo své, neobyčejné dílo své, aby vykonal skutek svůj, neobyčejný skutek svůj.
ئێستا گالتەجاڕ مەبن، نەوەک کۆتتان توندتر بکرێت، چونکە لەلایەن یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، گوێم لە کۆتایی پێهێنان و بڕانەوە بووە بەسەر هەموو خاکەکەدا. 22
A protož nebuďtež již posměvači, aby se nezadrhla osídla vaše; nebo o zkažení, a to jistém, vší země slyšel jsem ode Pána, Hospodina zástupů.
گوێ شل بکەن و دەنگم ببیستن، گوێ بگرن و قسەم ببیستن. 23
Nastavte uší, a slyšte hlas můj; pozorujte, a poslechněte řeči mé.
ئایا جوتیار هەموو ڕۆژێک زەوییەکەی دەکێڵێت، هەڵیدەکۆڵێت و خەرتەی دەکات بۆ چاندن؟ 24
Zdaliž každého dne oře oráč, aby sel, prohání brázdy, a vláčí rolí svou?
ئەی کە ڕووەکەی تەخت کرد، تۆوی دەکات بە کونجی و زیرەی تێدا دەوەشێنێت و گەنم لە هێڵی جووتەکانی دادەنێت و جۆ لە شوێنی نیشانکراو، گوڵەبەڕۆژەش لە سنوورەکانی؟ 25
Zdali když srovná svrchek její, nerozsívá viky, a nerozmítá kmínu a neseje pšenice přední a ječmene výborného, i špaldy v místě příhodném?
جا بە دادوەری ڕێنمایی دەکات، خودای خۆی فێری دەکات. 26
Nebo učí jej rozšafnosti, Bůh jeho vyučuje jej.
کونجی بە جەنجەڕ ناکوترێت، چەرخەی عەرەبانەش بەسەر زیرەدا نایەت، بەڵکو کونجی بە دار تێکدەدرێت و زیرەش بە گۆچان. 27
Nebýváť pak okovaným smykem mlácena vika, aniž kolem vozním po kmínu se vůkol jezdí; nebo holí vytlouká se vika, a kmín prutem.
دانەوێڵە بۆ نان دەکوترێت، هەتاهەتایە جەنجەڕی بەسەردا ناهێنێت، چەرخەی عەرەبانەکەی و ئەسپەکەی وردوخاشی ناکەن. 28
Pšenice mlácena bývá; však i té ne vždycky mlátiti bude, aniž ji potře kolem vozu svého, ani o zuby jeho rozdrobí.
هەموو ئەمانەش لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە هاتوون، ڕاوێژی سەیرە و دانایی مەزنە. 29
I to od Hospodina zástupu vyšlo, kterýž jest divný v radě, a veleslavný v skutku.

< ئیشایا 28 >